بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی



زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەندامە لە یەكێتی زانكۆكانی جیهان و یەكێتی زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی، زانكۆكە سەرەتا بەناوی (دەستەی پەیمانگا تەكنیكیەكان) لە 1996 دامەزراوە، دواتر لە ساڵی 2003 دا ناوەكەی گۆڕا بە (دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی). ئامانجی سەرەكیش لەدامەزراندنی، بۆ سەرپەرشتی كردنی خوێندنی تەكنیكی لە كوردستاندا دەگەڕێتەوە، كە بە لایەنێكی گرنگ و سەرەكی لە خوێندنی باڵا ئەژمار دەكرێت، ئەركیكی سەرەكی زانكۆ كە لە ڕێگای 8 پەیمانگا و 4 كۆلێجەوە ئەنجام دەدرێت، پێگەیاندنی پسپۆرو كادری ناوەندی تەكنیكی یە بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵ و دامودەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەت، لەپاڵ  سەرپەرشتی كردنی كارگێری پەیمانگا وكۆلێجە تەكنیكیەكان كە دەكەونە سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان.

ئەم جۆرە زانكۆیە گرنگی زیاتر بە لایەنی پراكتیكی و تەكنیكی دەدات كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا پەیڕەو دەكرێت، دەرچوانی كولێج و پەیمانگاكانی دەبنە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی كەماوەی خوێندنەكەی دوو ساڵە بۆ پەیمانگا تەكنیكەییەكان، یاخود دەبنە خاوەنی بروانامەی بەكالۆریۆسی تەكنیكی كەماوەی خوێندنەكەی چوار ساڵە بۆ كۆلێجەكان.
لە ساڵی 2003 دا بۆ یەكەم جار لە سنوری هەرێمی كوردستان كۆلێجی تەكنیكی سلێمانی دامەزرا كە ئەمەش بە تەواوكەری زانكۆكانی تری كوردستان ئەژمار دەكرێت.
شێوازی دەوام كردنی خوێندكاران بەگشتی لە دەوامی بەیانیاندا بووە، بەڵام بە هۆی زۆری ژمارەی خوێندكار لە ساڵی خوێندنی 2008/2009 زانكۆ بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیاری كردنەوەی خوێندنی ئێوارانی خستە بواری جێ بەجێكردنەوە لەو ساڵەشدا رێژەیەكی بەرچاو خوێندكار لە پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ چوونە هۆڵەكانی خوێندنەوە.
ساڵی خوێندنی 2011/2012 خوێندن بەسیستمی پارالێڵ چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
ساڵی 2012، بریاردرا بە گۆرینی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆ دەگرێتە خۆ.

    كۆلێج و پەیمانگا تەكنیكیەكان بەپێی    ساڵی دامەزراندن:
1    پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی    1973
2    پەیمانگای تەكنیكی كەلار    1995
3    پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ    2000
4    پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە    2003
5    پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر    2003
6    پەیمانگای تەكنیكی دوكان    2004
7    پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان    2005
8    پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ    2007
9    كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكان – هەڵەبجە    2004
10    كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرملتیك    2013-2014
11    كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری    2013-2014
12    كۆلێجی تەكنیكی كارگێری    2013-2014
13    كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی    2013-2014

 

بۆ زانیاری و پەیوەندی:
قڕگه‌
شه‌قامی ورمێ
گه‌ڕه‌كی ماردین 327
كۆلانی 76
نزیك به‌نزیخانه‌ی وڵات
Phone and E-mail
Tel:
+964(0) 53 335 1347
+964(0) 53 323 7694
+964
E-mail:
info@spu.edu.iq
 


هه‌واڵی زیاتر