نوێترین ئاگاداری بۆ بینینی نوێترین ئاگادارییەكان و وردەكارییەكانیان كلیكی بەشی ئاگادارییەكان لە ماڵپەرەكەمان بكەن ‌


بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زانكۆی هەڵەبجە


زانكۆی هەڵەبجە یەكێكە لە زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان كە لە ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووەو دەكەوێتە باشوری شاری هەڵەبجە نزیك گوندی عەبابەیلێ. زانكۆی ھەڵەبجە لە ئێستادا لە لە سێ كۆلێژ پێكهاتووە كە بریتین لە (كۆلێژی پەروەردە و زانستە مرۆڤایەتییەكان،كۆلێژی پەروەردەی وەرزش،كۆلێژی زانست) لەگەڵ بەشی یاسا كە لە ئێستادا سەر بە سەرۆكایەتی زانكۆیە. زانكۆی هەڵەبجە لە ئێستادا كامپێكی گەورە لە شاری هەڵەبجەو .كامپێكی بچوك لە قەزای شارەزووی هەیە.

پێش دامەزراندنی زانكۆی هەڵەبجە، فاكەڵتی پەروەدەی بنەڕەت لە شاری هەڵەبجە هەبوو كە سەر بە زانكۆی سلێمانی بوو و لە سێ بەش پێكهاتبوو: ئینگلیزی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەی وەرزش. بەڵام لە ڕێكەوتی 8ی تەموزی 2010 بەبڕیاری ژمارە (1670) حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی زانكۆی هەڵەبجەی دا وەك زانكۆیەكی سەربەخۆو فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی سلێمانی جیابووەو بووە بنەڕەتی زانكۆی هەڵەبجە.

زانكۆی هەڵەبجە لە چوار كۆلێژ پێكهاتووە :

 
1- كۆلێژی پەروەردەی بنەرەت:

بەشی ئینگلیزی

بەشی عەرەبی

بەشی كوردی

بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەكان

 

2 - كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان:

بەشی مێژوو

بەشی یاسا

بەشی جوگرافیا

بەشی بنەماكانی ئایین

 

3 - كۆلێژی زانست:

بەشی فیزیا

بەشی زانستی كۆمپیوتەر
 
4 - كۆلێژی پەروەری وەرزش
بەشی پەروەری وەرزش
بەشی پەروەری وەرزشی بنەڕەت
 
بەشی ئەندازیاری بنیاكاری  
 
زانكۆی هەڵەبجە بە سەرجەم كۆلێژەكانیەوە چەند كتێبخانەیەكی هەیە و سەرجەمی كتێبەكانی نزیكەی ٥٠٠٠ كتێبە

بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی:
ناونیشان:
عه‌بابه‌یلێ ، هه‌ڵه‌بجه‌
هه‌رێمی كوردستان ، عیراق
په‌یوه‌ندی:
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: 0000 053
ئیمه‌یڵ: info@halabjauni.org
 


 ئه‌م بابه‌ته‌ 265 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر