بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

  دەربارەى نوسینگەى هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC)


 

بەمەبەستى دامەزراندنى سیستەمێكى دامەزراوەیی پێشكەوتوو لە هەرێمى كوردستان، بۆ رِووبەرووبونەوە و وەلآمدانەوە و چارەسەركردنى هەموو ئەو قەیران و كارەساتانەى لە هەرێمى كوردستان روودەدەن، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 1ی ئەیلول 2014 بە بڕیاری ژمارە 5719ی ئەنجومەنی وەزیران دامەزرا كە لە كۆبوونەوەی كابینەی حكومەت لە 1ی ئەیلول بڕیاری لەسەر درا. ناوەند بە فەرمی لە 17ی مایس 2015 كرایەوە. ناوەند لەلایەن بەڕێوبەری گشتی سەرۆكایەتی دەكرێت لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ. تۆڕی ناوەند بۆ بەڕێوەبردن و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان پێك دێت لە ئەنجومەنی ناوەند و نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك.

نووسینگەی سەرەكی ناوەند له‌ ئاستى بەڕێوه‌بەرایەتی گشتییە لە وەزارەتی ناوخۆ و لەلایەن بەڕێوه‌بەری گشتی سەرۆكایەتی دەكرێت لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ. نووسینگەی پارێزگاكان بەڕێوەبەرایەتین لە نووسینگەی پارێزگارەكان. ئەو نووسینگانە لە ڕووی ئیداری   سەربە پارێزگارەكانن و لەڕووی تەكنیكی سەربە نووسینگەی سەرەكی ناوەندن. تۆڕی نووسینگەكانی ناوەند بە فەرمی ڕاسپێردراون بۆ هەماهەنگی كردن دەربارەی هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن به‌ وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان. نووسینگەی سەرەكی زیاتر تیشك دەخاتە سەر لایەنی ستراتیژی و پلاندانان بەڵام نووسینگەی پارێزگاكان ڕاسپێردارون بۆ هەماهەنگی و پشتیوانیكردنی كاری بەڕێوەبردن و وەڵامدانەوەی قەیران و كارەساتەكان.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوەندی دامەزراند وەك فەرمانگەیەكی پێشەنگ بۆ هەماهەنگی بۆ سەرجەم قوناغەكانی وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان، بە قۆناغەكانی ئامادەكاری پێشوەختە و كەمكردنەوەی كاریگەری و زیانەكان و وەڵامدانەوە و دووبارە گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی بۆ قەیرانە مرۆییەكانی ئێستا و هەموو قەیرانە دەستكرد و سروشتییەكانی دیكە كە ئەگەر لە داهاتوو ڕووبدەن.

ناوەند ڕاسپێردراوە 24 كاتژمێر و 7 رۆژ لە هەفتە بە بەردەوامی كاربكات بەپێی پێویست و دەتوانێت كاربكات وەك دەزگایەكی تایبەت بە هەماهەنگی و پەیوەندی لە به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ناوه‌ند لەگەڵ ئۆفیسی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكان و وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم و هاوبەشە سەرەكییە دەرەكییەكان و حكومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

ئامانجەكانی ناوەند:

بەردەوامیدان بە بەها بنەڕەتیەكانی هەرێمی كوردستان پاراستنی دانیشتوان پاراستنی كاروبار و ژێرخانی كۆمەڵگا

ئەركە سەرەكییەكان ناوەند:

ئەركە سەركییەكانی ناوەند بە گوێرەی فەرمانی ژمارە 1ی 2015:

1- بەڕێوەبردنی زانیارییەکان:

کۆکردنەوە و شیکردنەوە و بڵاوکردنەوە و بەڕێوەبردنی زانیارییەكان لە ڕێگەی چاودێریکردن و بەدواداچوون و هەڵسنەگاندن و دروستکردنی نەخشە و ئامادەکردنی لیستی پەیوەندیەکان و دیاریکردن و دەستنیشانکردنی پێشینەییەکان بۆ هەر قەیرانێك یاخود ڕووداوێكی مرۆیی بۆ دابینكردنی زانیاری گرنگ بە ئامانجی پاڵپشتی كردنی دەركردمنی بڕیار و داڕشتنی سیاسەتی گونجاو.

2- وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیران:

دروستكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێكخراوە ناحكومیەكان بۆ جێبەجێكردنی ستراتیژی و پلانی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردن و وەڵامدانەوە و چارەسەركردنی قەیرانەكان.

3- هاوكاری و هەماهەنگی:

بۆ بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وەزارەت و فەرمانگەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە ناحكومییەكان و فەرمانگەكانی حكومەتی فیدرالی بۆ جێبەجێكردنی پلانی ستراتیژی و هاوبەش بۆ وەڵامدانەوە و چارەسەركردنی و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان.

4- كۆكردنەوەی سەرچاوەكان:

هاندان و  كۆكردنەوەی سەرچاوە دراییەكان و جۆرەكانی تری هاوكاری و ئاسانكاری بۆ گەیاندندی هاوكاری مرۆیی بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەكان بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەكان بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و كارەساتەكان.

پێكهاتەی بەڕێوەبردنی ناوەند:



 

 

 

 


هه‌واڵی زیاتر