بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەشی خۆبەخشەكان


 

  ئه‌م به‌شه‌ فەرمانبەرێك بەڕێوەی دەبات كە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس كەمتر نەبێت و ژمارەیەك فەرمانبەر بەپێی پێویستی هاوكاری دەكەن، هەڵدەستێت بە تۆماركردن و ڕاهێنانی خۆبەخش و ئامادەكردنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و وەڵامدانەوەی كارەسات و قەیرانەكان لە كاتی پێویستدا .

ئه‌م به‌شه‌ وه‌ك به‌شێكی گرنگ له‌ دامه‌زراوه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كلتوری خۆبه‌خشی به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی لێقه‌وماوان به‌شێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی و رێكخراو پێشبخرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ 24ی12ی 2018 دا ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستا به‌ راگه‌یاندنی  ده‌رفه‌تی كاری خۆبه‌خشی له‌ بواری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاره‌سات و قه‌یرانه‌كان و حاڵه‌تی فریاكه‌وتن له‌ چوارچێوه‌ی تیمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای مرۆیی له‌ هه‌رێمی كوردستان

بۆ زانیاری زیاتر كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ن

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م به‌شه‌، له‌ رێكه‌وتی 25ی2ی2019 ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و نوسینگه‌كانی له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا له‌ شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری كاری خۆبه‌خشی بوون.

ئه‌م به‌شه‌ له‌ نوسینگه‌ی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی به‌شداره‌ له‌ كلاسته‌ری پاراستنی منداڵان(childprotection)  و مانگانه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانه‌نی ئه‌م كلاسته‌ره‌ ده‌كه‌ن.

فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ ته‌موزی 2019 دا به‌شداریان كرد له‌ خۆڵێكی راهێنانی راهێنه‌ران له‌بواری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای كاره‌ساته‌كان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا.

ئه‌م به‌شه‌ له‌ ئێستا له‌لایه‌ن به‌رێز خێڵا به‌كر عبدول كه‌ریم  به‌رێوه‌ده‌برێت.ئه‌و بكالۆریوسی له‌ زانستی جێولۆجی و ئه‌ندازیاری پلانسازی شار هه‌یه‌.

 

 

 


هه‌واڵی زیاتر