بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئەركی نوسینگەكەی هەماهەنگی قەیرانەکان


ئەركی نوسینگەكەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان

لایەنی تایبەتمەندە لە پارێزگا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەت و بڕیار و 
پلانی ناوەند بۆ وەڵامدانەوە و چارەسەركردن و بەڕێوەبردنی ئەو قەیران و كارەساتانەی لە سنووری پارێزگاكە ڕوودەدەن. 

هەماهەنگی و هاوكاری تەواو دەكەن لە نێوان فەرمانگەو یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگاكە بۆ وەڵامدانەوە و ڕوو بەڕوو بوونەوەی هەموو قەیران و كارەساتە سروشتی و دەستکردەکان.

هاوكاری و هەماهەنگی کردن لەگەڵ تیمە تایبەندمەندیەكانی پارێزگا و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و كۆمەڵگا نێو دەوڵەتی ڕێكخراوە ناحكومییەكان و ڕێکخراوە ناوخۆییە حکومی و ناحکومیەکان لە كاتی  وەڵامدانەوە و چارەسەركردنی قەیرانەكان لە سنووری پارێزگاكە.

داڕشتن و ئامادەكردنی پلانی پێش وەختە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری و چارەسەركردنی قەیران و كارەساتەكان.

بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست و لێكۆڵینەوەی بەردەوام دەربارەی هەموو ئەو قەیران و ڕووداوە مرۆییانەی كە لە سنووری پارێزگاكە ڕوو دەدەن بە هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان.

پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەو هەفتانە و مانگانە بە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان دەربارەی گشت ڕووداو و كارەسات و قەیرانەكان كە لە سنووری پارێزگاكە ڕوودەدەن و پێشنیاری چارەسەركردنیان .

ئامادەكاری و دانانی بەرنامەو دیاری كردنی پێداویستی بۆ جێبەجێكردنی پلانی وەڵامدانەوەی سیناریۆكانی ڕوودانی كارەسات و قەیران لە سنووری پارێزگاكە.

سەرپەرشتی كردنی سەرچاوەی دارایی و مرۆیی تەرخانكراو لە سنووری پارێزگا بۆ وەڵامدانەوە وبەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان.

ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بەردەوام دەربارەی پێداویستی یەكان و بودجەی خەمڵێنراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر كارەسات یان قەیرانێك كە پێشبینی دەكرێت ڕووبدات لە سنووری پارێزگاكە.


  هەماهەنگی كردن بۆ یەكخستنی هەوڵەكان لە نێوان یەكە كارگێری یەكانی پارێزگا و ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە ناحكومی یە نێو دەوڵەتییەکان و ناوخۆكان بە مەبەستی وەڵامدانەوە و چارەسەری كاریگەر و كارا بۆ قەیران و كارەساتەكان.

ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی خێرا و بەردەوام بۆ زانینی پێداویستی یەكان و پڕكردنەوەی بۆشاییەكان لە ئەنجامی كاریگەری كارەساتەكان کە ڕوودەدەن بە هەماهەنگی كردن لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان.

ئاگاداركردنەوەی  پارێزگار و ناوەند و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە چالاكیەكان و پرۆژە و بەربەستەكانی بەردەم جێ بەجێ‌ كردنی پلانی وەڵام دانەوە.

نوسینگە هەماهەنگی هاوكاری تەواو لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان دەكات بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری و داتا و چۆنێتی جێ‌ بەجێ‌ كردنی پلان و سیاسەت و بڕیارەكانی حكومەت و داڕشتن و هەڵسەنگاندنی بودجەی تەرخانكراوو پێداویستی یەكانی ڕووبەڕووبونەوە و چارەسەركردنی قەیران و كارەساتەكان.
 

JCC / ئامادەکردنی: کانی حسن سالار


 ئه‌م بابه‌ته‌ 210 جار بینراوه‌




هه‌واڵی زیاتر