بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لیژنەی ئامادەکردنی نەخشەی فریاکەوتن و دانانی پلانی فریاکەوتن بۆ پارێزگای سلێمانی


ئەم لیژنەیە بە فەرمانی ژمارە ٦٨٩٢ لە بەرواری (١٥/٦/٢٠١٦ )  دامەزراوە بە مەبەستی ئامادەکردنی نەخشەیەکی فریاکەوتن و دانانی پلانی فریاکەوتن بۆ پارێزگای سلێمانی  کە بەڕێز بەڕێوەبەری نوسینگەکە (بابا رسول غفور عیسی) سەرۆکی لیژنەکەیە و خێڵان بەکر جێگری سەرۆکی لیژنەکەیە کە بەردەوام بەدواداچوون دەکات وە بە بەشداری نوێنەری (قائیمقامیەتی قەزای ناوەند، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی، دارستان و پاسەوانی سلێمانی  و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە) ، ئەم لیژنەیە تا ئێستا چوار کۆبونەوەی ئەنجامداوە وە پلانێکی فریاکەوتنی داناوە کە لە ٢٢   بڕگە پێک هاتووە و نێردراوە بۆ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بۆ پەسەندکردنیان و کارپێکردنیان لە داهاتوودا.


هه‌واڵی زیاتر