ئهم بهشه فەرمانبەرێك بەڕێوەی دەبات كە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس كەمتر نەبێت وشارەزایی هەبێت لەم بوارە ژمارەیەك فەرمانبەر بەپێی پێویستی هاوكاری دەكەن،هەڵدەستێت بە سەرپەرشتی كردن و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەردەوام دەربارەی هەموو قەیرانەكان و ڕەوشی مرۆیی و كۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی قەیرانەكان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییەكان لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر , هەروەها سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی كەمپەكان لە ئەستۆ دەگرێت. بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار .