بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەنتەری راوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و رەبۆ


سەنتەری راوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و رەبۆ سەنتەرێكی پسپۆری یە بۆ نەخۆشیەكانی تەنگە نەفەسی و نەخۆشیەكانی هەستیاری پێست و ڕێرەوی هەناسە ، ئەم سەنتەرە لەساڵی ( 2003 ) ەوە دامەزراوەو خزمەتگوزاریەكانی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە ئەمە سەرەرای ئەوەش چەندین نەخۆش لەناوچەكانی كەركوك و خانەقینەوە سەردانی سەنتەرەكە دەكەن .


 

- دیدگای سەنتەر

  دابینكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆشیەكانی رەبۆ و پشكنینی پێست .


 

- ئامانجی سەنتەر
 

* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە نەخۆشەكان و هاوكاری كردنیان .

* رێنمایی كردنی بەردەوامی نەخۆشەكان بە پێدانی زانیاری لە سەرەتای هاتنی بۆ ناو سەتەرەكە تا چونە دەرەوەی .


 

- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر
 

لەم سەنتەرەدا 7 پزیشكی پسپۆڕ كاردەكەن,بەشێوەیەك 4 یان خاوەن بڕوانامەی ماستەرو 3 یانی دیكەیان خاوەنی بۆردودكتۆران ، هەروەها 10 پەرستیارهەیە كە 5 یان بڕوانامەی پەیمانگایان هەیەو 3 دیكەشیان دەرچووی خوارپەیمانگان 6 كارمەندی كارگێڕیان هەیە 2 دەرچووی پەیمانگاو 4 خوارپەیمانگان و 1 كارمەندی تەكنیكی هەیە كە دەرچووی پەیمانگایە .


 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 

 

* چارەسەری پێست : چارەسەری هەستیاری پێست .

* چارەسەری تەنگەنەفەسی : چارەسەری رێرەوی هەناسە و سی یەكان .

* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشكنینی خوێن ، پشكنینی میز ، پشكنینی پیسایی ، پشكنینی شەكرە ، هێڵكاری دڵ  ، هێڵكاریی سییەكان ، پشكنین لەرێگەی پێستەوە.

 

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
 

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - كۆتایی شەقامی ابراهیم پاشا - تەنیشت مەڵبەندی تەندروستی ابراهیم پاشا یان مزگەوتی سەلیم بەگ ) 

* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3202267 ) 

 

* ئیمەیل : ( sulaymani.allergy@gmail.com )


 

***

 

* ناوی بەڕێوبەر: ( د. عادل كریم فتاح )

* ژ. موبایل : ( 07701557729 )

* ئیمەیل :   نیە

 

 

* ناوی بەڕێوبەری كارگێری : ( ئومێد محمد مصطفی )

* ژ. موبایل :  ( 07701581757  )

* ئیمەیل :  ( omedmustafa70@gmail.com )

 


هه‌واڵی زیاتر