بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نەخۆشخانەی شار


ئەم نەخۆشخانەیە لە ڕووی پسپۆرییەوە نەخۆشخانەیەكی فێركاری گشتیە،لە ساڵی 2003 دا بەردی بناغەی دانراوە و لە بەرواری 28ی 5ی 2013 دا كراوەتەوە .
 

- ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 461 تەخت و خزمەتگوزارییەكانی بۆ هەموو دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەرێتی .


- بەش و هۆبەكانی نەخۆشخانە
 

1- نهۆمی B /

* دەرمانخانە و كۆگای دەرمان

* پاكژكەرەوە

* چێشتخانە

* گەنجینە 

* كتێبخانە

* شتن و ئوتو

* هۆڵی سمینار 

* بەشی تیشك و سۆنەر MRI

* بەشی گاما كامێرا

* كارەبا

* میكانیك

* هێڵ گۆڕكێ

* IT

* ( مەیتخانە ) پزیشكی دادوەری


2- نهۆمی G /

* بەشی كارگێری

* بەشی كلینیكی راوێژكاری (OPD)

* بەشی چارەسەری سروشتی 

* بەشی فریاكەوتن و پێشوازی

* بەشی گورچیلەی دەستكرد

* پشكنین 

* تاقیگە 

* كافتریا


3- نهۆمی (1) /

* بەشی نەشتەرگەری منداڵان

* بەشی مێشك و دەمار 

* نازۆر

* بەشی هەرس و جگەر 

* هۆبەی چاودێری ورد(ICU)

* هۆبەی بوژاندنەوەی دڵ (ICCU)

* بەشی خودەج

* نەشتەرگەری


4- نهۆمی (2) /

* بەشی هەناوی

* بەشی نەشتەرگەری 


5- نهۆمی (3) /

* بەشی نەشتەرگەری (جراحە)

* بەشی شكاوی

6- نهۆمی (4) /

* بەشی منداڵان 

* ئینڤێكشن كۆنترۆڵ 

 

- ئامانجی نەخۆشخانه
 

1- پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش .

2- پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای كارمەندان(كارمەندی پزیشك,پزیشكان,لایەنی كارگێڕی) .

3- پەرەپێدان بە ژینگەی كاركردن و ژینگەی نەخۆشخانە لە ڕووی سەلامەتیەوە .

4- پلاندانان وجێبەجێكردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی نەخۆشخانەكان .

5- ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە پەیوەندیدارەكاندا بە مەبەستی پێشخستنی بواری كاركردن .

 

- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە

 

* پزیشكی گشتی: ( 77 ) ، ( 23 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 40 ) بروانامەی ماستەر  ، ( 14 ) بروانامەی زانكۆ .

* پزیشكی ددان: ( 2 ) بڕوانامەی زانكۆ .

* دەرمانساز: ( 57 ) ، ( 2 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 20 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 35 ) بروانامەی پەیمانگا .

* كارمەندی تاقیگە: (  ) ، (  ) بروانامەی زانكۆ ، ( ) بروانامەی پەیمانگا .

* پەرستیار:( 357 ) ، ( 11 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 339 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 7 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی كارگێری:( 236 ) ، ( 43 ) بڕوانامەی زانكۆ ، ( 107 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 86 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی تەكنیكی: ( 90 ) ، ( 24 ) بڕوانامەی زانكۆ .  ( 50 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 16 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* گرێبەست :( 29 ) كارمەند ،  ( 6 )  خوێندنی باڵا . 

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 

 

* چارەسەری هەناوی : چارەسەری حاڵەتە ساردەكانی نەخۆشیەكانی هەناوی (داخڵبوون) ، نەخۆشیە كتوپڕەكانی هەناوی ، ڕۆماتیزمە ، جەڵتەی دەماغ ، نەخۆشیە درمەكان ، نەخۆشیەكانی دڵ و بۆریەكانی كۆئەندامی هەناسە ، سكچوون ، شەكرە ، فشاری خوێن .

* چارەسەری نەشتەرگەری : چارەسەر كردنی حاڵەتە ساردەكانی نەشتەرگەری (داخڵبوون) ، نەشتەرگەری گشتی ، شكاوی ، دەمار ، چاندنی گورچیلە .

* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشكنینی خوێن ، میز، نەخۆشی زانی و شانەزانی ، كیمیایی ، جیاكردنەوەی خانەكانی خوێن ، وردبینە زیندەوەرەكان ، خوێن مەیین plasma exchange Bone marrow ، (مۆخی ئێسقان) ، هۆرمۆنات ، ڤایرۆسات .

* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنار: سۆنار، ئەشیعەی ئاسايی ، سی تی ، ئێم ئاڕ ئای ، مامۆگرافی ، قەستەرە .


 

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە


* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - نزیك پردی دەباشان - شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود ) .

* ژمارەی تەلەفۆن :  ( 3364016 یان 3364012 یاخود 3364011 ) .

* ئیمەیڵ : ( Sharhospital@gmail.com ) .        


* ناوی بەڕێوبەر : ( د.فەرەیدون ئیبراهیم عەبدولرەحمان ) .

* ژمارەی مۆبایل : ( 07701532144 ) . 

* ئیمەیل :  ( faraydoonib@gmail.com ) .

 

* ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی : ( ئازاد ) .

* ژمارەی مۆبایڵ : ( 07701579166 ) .

* ئیمەیڵ : (  )

 


هه‌واڵی زیاتر