بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نەخۆشخانەی پسپۆریەكانی دڵ


ئەم  نەخۆشخانەیە لە 30ی 12ی2004 دروست كراوە و لە 27ی 12ی2005 بووە بە نەخۆشخانەیەكی سەر بەخۆ،تێیدا پشكنین و چارسەری هەموو كێشە و گرفتەكانی دڵ و دەمارەكانی خوێن (دڵی كراوە ، دڵی داخراو ) قەستەرە و بووژانەوەی دڵ و نەشتەرگەری دڵ و سی تی تێدا ئەنجامدەدرێت .
 

- ژمارەی قەرەوێڵەكانی  ئەم نەخۆشخانەیە (91) تەختە و خزمەتگوزاریەكانی تایبەتە بە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ، بە تایبەتی و خزمەتكردنی هەر كەیسێكی تری دڵ لەدەرەوەی سنوری سلێمانی و تەنانەت دەرەوەی هەرێم و لەپارێزگاكانی دیكەی عیراق رووی تێدەكرێت .

 

- دیدگای نەخۆشخانە
 

دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان هەمەجۆرە لە بواری پسپۆری نەخۆشخانەكەدا كە تایبەتە بە نەخوشیەكانی دڵ بە جۆریك كە لە مەودوا چارەسەری هەموو نەخوشیەكانی دڵی تێدا بكرێت بە جۆرێك بۆ هیچ  نەخوشیەكی دڵ پێویــــست بە دەرەوەی وڵات نەكات و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی دڵ لەناو نەخۆشخانەدا بۆ نەخۆش فەراهەم دەكرێت.

 

- ئامانجی نەخۆشخانە
 

* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و رێنمایی بەردەوام بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی كەسە تەندروستەكانیش هۆشیار بـــن لە هۆ كارەكانی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ڕێگەكانی خۆپاراستن لە توش بوون .

* بەرزكردنەوەی بەردەوامی توانای زانستی كارمەندان و پزیشكان ،ئەویش بە بەشداریكردنی لە خولی پەرەپێدان و ناردنە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی  وەرگرتنی زانیاری نۆی .

* بەردوام پێشكەشكردنی خزمەتگوزای بە ژینگەی نەخوشـخانە ئەویش بە دابینكردنی هۆكاری سەلامەتی و دابینكردنی پۆشاكی تایبەت بۆ توێژەكان و بەكارهێنانی ماسك و دەستـــكێـــش و دابینكردنی مادە پاكژكەرەوەكان لە پێناو سەلامەتی نەخۆش وكارمەندان و هاوڵاتیان .

 

- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە

 

* پزیشكی گشتی: ( 11 ) ، ( 6 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 1 ) بروانامەی ماستەر  ، ( 4 ) بروانامەی زانكۆ .

* دەرمانساز: ( 4) بروانامەی زانكۆ .

* كارمەندی تاقیگە: ( 6 ) ، ( 3 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 3) بروانامەی پەیمانگا .

* پەرستیار: ( 93 ) ، ( 2 ) بروانامەی ماستەر، ( 18 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 62 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 11 ) بروانامەی خوار پەیمانگا   .

* كارمەندی كارگێری: ( 90 ) ، ( 4 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 3 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 83 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی تەكنیكی: ( 10 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 5 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 4 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* یاریدەدەری پزیشكی : ( 15)  بڕوانامەی زانكۆ .
* بایۆلۆجی: ( 3 ) بڕوانامەی زانكۆ .
* كیمیایی: ( 1 )  بڕوانامەی زانكۆ .
* گرێبەست: ( 1 ) پزیشك بڕوانامەی ماستەر و ( 1 ) پزیشك بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ،  ( 2) كارگێری  بڕوانامەی زانكۆ .
* تەنسیب: ( 4 )  پزیشك خوێندنی باڵا بڕوانامەی بۆرد و دكتۆرا .
  

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 

* چارەسەری هەناوی : نەخۆشیەكانی دڵ و بۆریەكانی خوێن ( قەستەرە و شەبەكە وباڵۆن ).

* چارەسەری نەشتەرگەری : چارەسەركردنی حاڵەتە ســاردەكانی نەشـــتە رگەری (د اخڵــــبوون)  نەشـــتە رگەری گشــــــتی ( فتح الصـــدر) .

* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشـــكنینی خۆێن , پشـــكنینی میـــــز , كیمیاوی و  ڤایروســـــات

* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنار: ئەشــــیعەی عادی ، هەناوبـــین ، ســـی تـــــی ، ترید مێــــڵ ، ئیكۆ ، هێڵكاری دڵ .

* بەشی بوژانەوە ( انعاش ) تێیدا نەخۆشی كتوپڕ ئامادەدەكرێت بۆ هەر جۆرە نەشتەرگەرییەك یان دەمێنێتەوە و چارەسەروەردەگرێت.
 

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە
 

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( شەقامی قەنات - تەنیشت زانكۆی سلێمانی - بەرامبەر نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن و نەخۆشخانەی منداڵان ) .

* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3270560 ) - (3270556).
 

* ناوی بەڕێوبەر : ( نیان حەمە ئەمین ئەحمەد ) .

* ژمارەی مۆبایل : ( 07701364331 ) .

* ئیمەیڵ : ( nian-_hamaamin@yahoo.com ) .
 

* ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی : ( قادر حەمەڕەزا ) .

* ژمارەی مۆبایل : ( 07701541149 ) .

 


 ئه‌م بابه‌ته‌ 274 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر