بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نەخۆشخانەی فریاكةوتنی هەناوی


نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەناوی یەكێكە لە نەخۆشخانە پسپۆریە هەناویەكانی شاری سلێمانی ، لە سەرەتای دروستبوونیدا ئەم نەخۆشخانەیە یەكەیەك بووە ،پاشان لە بەرواری 8ی 3 ی 2011 بووە بە سەنتەر لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر ،دواتر لە بەرواری 29ی 8 ی 2012 نۆژەنكراوەتەوە و بووە بە نەخۆشخانە و پاشان دوو بەشی تازەی تیادا كراوەتەوە .
 

- ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 100 تەخت ، خزمەتگوزاریەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری و هەموو شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و دەوروبەری هەرێمی كوردستانە .
 

- دیدگای نەخۆشخانە 


دیدگای داهاتووی نەخۆشخانەكە گەورەكردنی ، لەگەڵ كردنەوەی چەند سەنتەرێكی فریاكەوتنی هەناوی بەپێی شوێنی جوگرافی سلێمانی.


- ئامانجی نەخۆشخانە
 

1- پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هەموو ئەو نەخۆشانەی كە نەخۆشی هەناویان هەیە ،هەروەها هەرحاڵەتێكی تر كە تایبەت بێت بە هەناوی .

2- پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش

3- پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای كارمەندانی (كارمەندی پزیشك ،پزیشكان ،لایەنی كارگیری ....هتد) .

4- پەرەپێدان بە ژینگەی كاركردنی و ژینگەی نەخۆشخانە لە رووی سەلامەتیەوە .

5- پلاندانان و جێبەجێكردنی و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی نەخۆشخانەكان .

6- ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە پەیوەندیدارەكاندا بەمەبەستی پێشخستنی بواری كاركردن .

 

- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە

 

* پزیشكی گشتی: ( 2 ) یەكێكیان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و یەكێكیان خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە .

* دەرمانساز: ( 6) سەرجەمیان خاوەنی بروانامەی زانكۆن .  

* كارمەندی تاقیگە: ( 37 ) ، ( 26 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 11 ) بروانامەی پەیمانگا ، (1) بڕوانامەی دكتۆرا.

* پەرستیار: ( 109 )، ( 15 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 71 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 23 ) بروانامەی خوار پەیمانگا.

* كارمەندی كارگێری: ( 55 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 4 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 50 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی تەكنیكی: ( 5 ) ، ( 2 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 3) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* یاریدەدەری پزیشكی : ( 56)  بڕوانامەی پەیمانگا .

* بایۆلۆجی: ( 15 ) ، ( 10 ) بڕوانامەی زانكۆ، ( 5 ) بڕوانامەی ماستەر .

* كیمیایی: ( 7 ) ، ( 6 ) بڕوانامەی زانكۆ ( 1 ) پزیشكی تاقیگە .

* گرێبەست: ( 3 ) پزیشك بڕوانامەی ماستەر و ( 1 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 2 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 

 

* چارەسەری هەناوی : چارەسەری حاڵەتە سادەكانی نەخۆشیەكانی هەناوی (داخڵبوون) ، كتوپرەكانی هەناوی ، كۆئەندامی هەناسە ، كۆئەندامی هەرس ، مێشك و دەمار و دەروونیەكان .
 

*خزمەتگوزاریی تاقیگەیی : پشكنینی خوێن ، پشكنینی میز، كیمیایی ، وردبینە زیندەوەرەكان ، ڤایرۆسی،هۆرمۆنی .

 

بەشەكانی نەخۆشخانە:


* بەرێوبەر.

* یەشی كارگێڕی.

* بەشی ژمێریاری.

* بەشی ئامار.

* بەشی تاقیگە.

* بەشی خۆیەتی.

* بەشی گەنجینە.

* قاوشەكان.

* سەرۆكی پەرستاران.

* دەرمانخانە (بەیانیان + ئێواران).

* سەنتەری ئۆكسجینی مەركەزی.

* هێلكاری دڵ.

 

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە
 

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : شەقامی سەرەكی زانكۆى كۆن ناو كۆمەڵگەی نەخۆشخانەكانی فێركاری سلێمانی ، بەرامبەر نەخۆشخانەی گشتی هەناوی ( شەهید د.هێمن) . 
 

* ناوی بەڕێوبەر: ( زانیار نوری عوسمان ) .

* ژمارەی مۆبایڵ : ( 07501962727) .

 

* ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی : ( خالید رەحمان ئەحمەد ) .

* ژمارەی مۆبایڵ :(07701441109) .


 


هه‌واڵی زیاتر