بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید دكتۆر هێمن


ئەم نەخۆشخانەیە ،تایبەتە بە چارەسەركردنی نەخۆشیە هەناویەكان و نەخۆشیە هەناویە كتوپڕەكان و لە ساڵی 1982دامەزراوە و لە ساڵی 2007نۆژەنكراوەتەوە و هەستاوە بە دابینكردنی ( 293 ) قەرەوێلە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و هەندێك جار دانیشتوانی پارێزگاكانی دیكەی كوردستان و عیراق .


- دیدگای نەخۆشخانە


دیدگای داهاتووی نەخۆشخانەكە بریتیە لە دابینكردنی چارەسەر بۆ نەخۆشیە هەناویەكان بە شێوەیەكی گشتی (هەناوی كتۆپڕ ، هەناوی درێژخایەن) هەروەها نەخۆشیەكانی رۆماتۆلۆجی و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر.
 

- ئامانجی نەخۆشخانە

ئامانجی نەخۆشخانەكە دابینكردنی سەرجەم خزمەتگوزاریەكانە بۆ نەخۆش لەوانە:

- دابینكردنی دەرمان بۆ سەرجەم نەخۆشیەكان .

- هەناوبینی .

- پشكنینی MRI و دێكسا سكان .

- هێڵكاری دڵ و سیەكان .

- هۆڵتەر و سۆنار.

- ئیكۆ و دۆبلەر .

- ژینگەیەكی ئارام و پڕ لەسەلامەتی لەپێناو خزمەتكردنی تەندروستی نەخۆش .

- چاودێری نەخۆشەكان بە بەردەوامی .

- چارەسەری سروشتی .


- بەش و هۆبەكانی نەخۆشخانە

 

كارگێڕییەكان
* بەڕێوبەری نەخۆشخانە .                            
* جێگری بەڕێوبەر.
* بەڕێوەبەری كارگێڕی .                              

* هۆبەی ووردبینی . 
* هۆبەی خۆیەتی .

* هۆبەی ژمێریاری .                                   

* هۆبەی ئامار.                                       
* هۆبەی خزمەتگوزاریی . 

* هۆبەی گەنجینە .                                  
* هۆبەی هونەری .

تەندروستیەكان

* هۆبەی تیشك و سونار و MRI .                
* هۆبەی پەرستاری .

* هۆبەی ڕاوێژكاری هەناوی .                        
* هۆبەی بێهۆشكاری .

* هۆبەی چارەسەری سروشتی .                       
* هۆبەی چاودێری وورد .

* هۆبەی كۆنترۆڵكردنی پیس بوون .                  
* هۆبەی قاوش .                                               

* هۆبەی گەنجینەی دەرمان .                        
* هۆبەی دەرمانخانە .

*هۆبەی ڕۆماتۆلۆجی و چارەسەری سروشتی . 
* هۆبەی تاقیگە .

 

- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە

 

* پزیشكی گشتی: ( 130 ) ، ( 29 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 7 ) بروانامەی ماستەر  ، ( 94 ) بروانامەی زانكۆ .

* دەرمانساز: ( 9 ) بروانامەی زانكۆ .

* كارمەندی تاقیگە: (  ) ، (  ) بروانامەی زانكۆ ، ( ) بروانامەی پەیمانگا .

* پەرستیار: ( 121 ) ، ( 15 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 34 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 72 ) بروانامەی خوار پەیمانگا ، ( 2 ) بروانامەی ماستەر .

* كارمەندی كارگێری: ( 92 ) ، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 22 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 64 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی تەكنیكی: ( 53 ) ، ( 2 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 6 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 45 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* یاریدەدەری پزیشكی: ( 29 )  بڕوانامەی پەیمانگا .
* یاریدەدەری دەرمانساز: ( 5 ) بڕوانامەی پەیمانگا .
* یاریدەدەری تاقیگە: ( 6 ) بڕوانامەی پەیمانگا .  
* یاردەدەری تەندروستی: ( 3 )  بڕوانامەی پەیمانگا . 
* كارمەندی تیشك: ( 9 ) بڕوانامەی پەیمانگا .  
* كارمەندی بێهۆشكاری: ( 10 )  كە دەرچووی پەیمانگا .

* بایۆلۆجی: ( 22 ) بڕوانامەی زانكۆ .

* كیمیایی: ( 12 )  بڕوانامەی زانكۆ .
* فیزیایی: ( 1 )  بڕوانامەی زانكۆ . 

* گرێبەست: ( - ) پزیشك بڕوانامەی ماستەر و ( - ) پزیشك بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ،  ( - ) كارگێری  بڕوانامەی زانكۆ .

* تەنسیب: ( 32 )  پزیشك خوێندنی باڵا بڕوانامەی بۆرد و دكتۆرا .

 

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 


* خزمەتگوزاریە پزیشكیەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە چارەسەری حاڵەتە ساردەكانی نەخۆشی هەناوی (داخڵبوون) و نەخۆشیە كتوپرەكانی هەناوی و رۆماتیزم  و جەڵتەی دەماغ و نەخۆشیە گوازراوەكان هەروەها نەخۆشیەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن و كۆئەندامی هەناسە و گورچیلە و كۆئەندامی هەرس .

* خزمەتگوزاریە تاقیگەییەكانی نەخۆشخانەكە بریتیە لە پشكنینی خوێن و میز و پیسایی و هەروەها پشكنینی فلود .

* خزمەتگوزاریەكانی تیشك و سۆناریش بریتیە لە سۆنار و هەناوبینی و MRI و دۆبلەر و هۆڵتەر و ئیكۆ و هەروەها هێَڵكاری دڵ و سیەكان و دێكسا سكان .

 

لەتاقیگەی نەخۆشخانەكە چەند پشكنینێكی پزیشكی دەگمەن ئەنجام دەدرێت ، لەوانە:

(Hb – electrophoresis/ Hb – A1/ Vitamin – D/ Free T4/ Lipase / S . Iron / T . I . B . C)


 

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە 


* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - شەقامی قەنات - گەڕەكی گردی جۆگە - نزیك زانكۆی سلێمانی )
 

* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3230141  یان  3230126 )
 

* ئیمەیڵ : ( jeneral.hosp@yahoo.com )
 

 

* نـاوی بـەڕێـوبـەر : ( د . سالار محەمەد حەسەن گەردی )
 

* ژمـارەی مـۆبایل : ( 07701512195 یان 07501512195 )
 

* ئیمەیل : ( salar74mh@yahoo.com )

 

* ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی : ( ئاری خالد عوسمان )
 

* ژمارەی مۆبایل : ( 07702101009 )
 

* ئیمەیل : ( ari.pharmacy@yahoo.com ) 
 


 ئه‌م بابه‌ته‌ 211 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر