ەخۆشخانەی فێركاری لە ساڵی 1975تەواو بووەو بەردەوامە لە كاركردن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ، لە ساڵی 2000 ئەم نەخۆشخانەیە نۆژەن كراوەتەوە .
لەم نەخۆشخانەیە كاری نەشتەرگەری ( عملیات ) بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت ، هەندێ جاریش چارەسەری نەخۆش دەكرێت بەبێ ئەنجامدانی كاری نەشتەرگەری ، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن داخڵكراون بۆ تەواوكردنی چارەسەرو ئەنجامدانی كاری نەشتەگەری یان چارەسەری پێویست رەوانەی ئەم نەخۆشخانەیە دەكرێن .
- ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە ( 303 ) تەختە و خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی ، هەروەها سەرەڕای ئەوەش خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە پارێزگاكانی تری وەك ( كەركوك و دیالی ) و ئاوارەكانی دەرەوەی هەرێم و ئاوەرەكانی سوریا دەكات .
- ئامانجی نەخۆشخانە
بریتیە لە پێدانی زانیاری دەربارەی نەخۆشخانەی فێركاری وە دیاری كردنی ئەو كارانەی كەئەنجامی دەدات ڕۆژانە لەلایەن پزیشكان و كارمەندانەوەو دیاریكردنی كەم و كورتیەكان كە پێویست دەكات پێداچوونەوەی بۆ بكرێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە ڕووی تەندروستیەوە .
- بەشانەكانى نەخۆشخانە
* بەشی نەشتەرگەری گشتی
* بەشی نەشتەرگەری ئیسك و شكاوی
* بەشی نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی( كۆئەندامی میز)
* بەشی نەشتەرگەری دەم و ڕوو و شەویلگە
* بەشی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەكانی خوێن
* بەشی تاقیگە ( هیماتولوجی ، هستوپاسولوجی ، پاراسایت ، ڤایرۆسات ، كیمیا ، بەكتریۆلۆجی ، بانكی خوێن )
* بەشی تیشك ( تیشكی عادی + سۆنەر ، MRI ، CT )
- دیدگای نەخۆشخانە
زیاتر ئەنجامدانی كاری نەشتەرگەری بۆ ( نەشتەرگەری ، شكاوی ، یۆرۆلۆجی ، نەشتەرگەری دەم و روو شەویلگە ، نەشتەرگەری سنگ ) .
- ئامانجنی نەخۆشخانە
1- ئەنجامدانی كاری نەشتەركاری و چارەسەر بۆ نەخۆشی خەوتوو .
2- پابەندبوون بە پێدانی مافی نەخۆش وە كار ئاسانی كردنی لە ڕووی تەندروستیەوە .
3- پەرەپێدانی تەواوی زانیاریە تەندروستیەكان بۆ ( پزیشكان ، كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی و تەكنیكی ) ناردنیان بۆ خولی تایبەت لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم .
4- دانانی بەشی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە بەمەبەستی بە ئاگا بوون لە پاك و خاوێنی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆش و كارمەندان لەڕوی ( ئوتێلەوانی ، خواردن ، پاك و خاوێنی ) .
5- دانانی بەرنامە بۆ چاككردنی ئەو كەم و كوڕیانەی كە هەیە لە نەخۆشخانەكەدا كەتوانای چارەسەركردنیان هەیە .
6- ئەنجامدانی تۆژینەوەی زانستی و كارگێڕی بە مەبەستی پێشخستنی نەخۆشخانە لەڕووی تەندروستی و ئیداریەوە .
- سەرچاوە مرۆییەكان
* پزیشكی گشتی: ( 243 ) ، ( 18 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 17 ) بروانامەی ماستەر ، ( 33 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 129) دیبلۆمی باڵا.
* پزیشكی ددان: ( 12) بڕوانامەی زانكۆ .
* دەرمانساز: ( 7 ) بروانامەی پەیمانگا .
* كارمەندی تاقیگە: ( 48 ) ، ( 23) بروانامەی زانكۆ ، ( 25 ) بروانامەی پەیمانگا .
* پەرستیار: ( 266) ، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 159 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 101 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی كارگێری: ( 137 ) ، ( 14 ) بروانامەی زانكۆ، ( 16 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 61) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی تەكنیكی: ( 17 ) ، ( 8 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 9 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* پسپۆڕی وبائیات : ( 1 ) بڕوانامەی ماستەر .
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکی و تاقیگهییەكان
* چارەسەری نەشتەرگەری گشتی : نەشتەرگەری گشتی ، نەشتەرگەری ئیسك و شكاوی ، نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی ، نەشتەرگەری دەم و ڕوو شەویلگە ، نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەكانی خوێن .
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : بكتریۆلۆجی ، هستوپاسۆلۆجی ، پاراسایت ، كیمیا ، ڤایرۆسات ، بانكی خوێن ، ڕاكێشانی خوێن ( سحب الدم ) .
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: تیشكی عادی ، تیشكی هەناو بینی ، سۆنەر ، C.T ، MRI .
- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بەنەخۆشخانەكەوە
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی – شەقامی زانكۆ ) .
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3270561 یان 3270562 یاخود 3270563 ) .
* ناوى بەڕێوبەر: ( د.سەباح عابد عەبدولحەكیم) .
* ژمارەی مۆبایڵ : ( 07701524602 ) .
* ئیمەیڵ : ( d sabah-hawrami 1965@yahoo.com ) .
* ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی : ( سەروەر سدیق عەبدولكەریم ) .
* ژمارەی مۆبایڵ :(1533877 0770 ) .
* ئیمەیڵ : ( sarwarsidiq@hotmail.com ) .