ئەم سەنتەرە لەساڵی ( 1987 ) دروست كراوەو لەساڵی ( 2008 ) نۆژەنكراوەتەوە ، هەڵدەستێت بە دابینكردنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان لەبواری نەخۆشیەكانی جومگەو رۆماتیزم و دابینكردنی چارەسەرو دەرمان و چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشەكانی رۆماتیزم ، خزمەتگوزاری سەنتەرەكە بۆ هاوڵاتیانی ناو پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی .
- دیدگای سەنتەر
دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری سروشتی تایبەت بە نەخۆشیەكانی جومگەو رۆماتیزم بە شێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ پەرەپێدان و فراوانكردنی سەنتەرەكە لەڕووی بەش و زیادكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بۆ هەموو دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری .
- ئامانجی سەنتەر
دابینكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆشی جوگەو رۆماتیزم لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی ( علاج طبیعی ) و پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش و پەرەپێدانی توانای كارمەندان و گرنگیدان و باشتركردنی شوێنی كاركردن .
- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر
لەم سەنتەرە 15 پزیشكی پسپۆڕ و راهێنراو و پسپۆڕی نیشتەجێ دێرین و 3یاریدەدەری پزیشكی و 4 یاریدەدەری دەرمانساز و 21 كارمەندی چارەسەری سروشتی 3 وێنەگری تیشك هەن كەسەرجەمیان بڕوانامەی پەیمانگایان هەیە لەم سەنتەرە كاردەكەن.
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکییەكان
* خزمەتگوزاری تیشك : تەنها تيشكی ئاسايي
* چارەسەری سروشتی : لێرەدا چارەسەری سروشتی بۆ پیاوان و ژنان دەكرێت .
* دەرمانخانە
* دەرزی لێدان
- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - شەقامی قەنات - تەنیشت پزیشكی دادوەری )
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3201985 )
* ئیمەیڵ : ( rrcsl@gmial.com )
* بەرێوبەری سەنتەر: (د.هاوار عەلی ئیحسان)
* ژمارەی مۆبایل (07701367117)
* بەرێوبەری كارگێری : ( سۆران معروف رەوف )
* ژمارەی مۆبایل : ( 07701911345 )