نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی ئـه‌و نه‌خۆشـخانه پـڕ سـۆزه ده‌روونیه‌یه که له‌به‌رواری ( 15/3/2009) له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به هـاوکاری یه‌کێتی ژنـانی کوردسـتان کراوه‌ته‌وه‌و له به‌رواری ( 20/6/2009 ) دا ده‌سـتی کـردووه به نه‌خۆش وه‌رگـرتـن و تـا ئێـستـاش هـه‌ر بـه‌رده‌وامـه له خـزمـه‌تـکردن به نه‌خۆش و چاودێری کردنیان .
- ژماره‌ی قه‌ره‌وێڵه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بریتییه له ( 65 ) تەخت .
- خـزمـه‌تگوزارییه‌کـانی بۆ هه‌مـوو عێراق و نـاوچه‌کـانی کوردسـتانـه بـه‌بـێ جـیاوازی ، جیاوازی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌گه‌ڵ نـه‌خۆشخـانه‌کانـی تر ئه‌وه‌یه که نه‌خۆش به‌بێ یاوه‌ر (مرافق) ده‌مێنـێـتـه‌وه لـه نـه‌خـۆشـخانـه‌دا له‌لایـه‌ن پـزیشك و کـارمه‌ندانـی تـه‌ندروسـتـی و تـوێـژه‌ری ده‌روونـی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه چاودێری ده‌کرێت .
نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی پێك هاتووه له ( 37 ) به‌ش که هـه‌ریـه‌کـه‌یان ڕۆڵ و گرنگی خۆی هه‌یه له‌به‌ره‌و پێش بردن و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی ناو نه‌خۆشخانه‌دا .
- بـه‌شه گرنگەكان
1- کاری ده‌ست
ڕۆژانه نه‌خۆشه‌کان بۆ ماوه‌ی کاتژمێر و نیوێك سه‌ردانی ژووری کـاری ده‌سـت ده‌که‌ن ، بۆ مه‌بـه‌سـتی چـنین و ئـیـشی نقـێم و مـوور و زه‌نگـیانــه و مێخـه‌ك دروسـت کـردن و چه‌نـدین پـێداویسـتی و جـوانـکـاری نــاومــاڵ .
2- به‌شی وێنه کێشان
ئـه‌م بـه‌شه لـه‌لایـه‌ن مـامـۆسـتای وێـنه کـێشان به‌ڕێوه ده‌برێت و ڕۆژانه نه‌خۆشه‌کان بۆ ماوه‌ی کاتژمێر و نیوێك سه‌ردانی ده‌که‌ن .
3- به‌شی کتێبخانه
یه‌کێکه له‌و به‌شـانه‌ی که ڕۆژانه نـه‌خـۆشـه‌کـان سه‌ردانی ده‌که‌ن و بـه حه‌زو ئاره‌زوی خۆیان کتێب ده‌خوێننه‌وه هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی چـیرۆك بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که خوێـنده‌واریـان بـیـرچـۆتـه‌وه لـه‌لایـه‌ن کـارمـه‌نـدی کتێبخانه‌وه .
4- به‌شی ئارایشتگا
ئـه‌م بـه‌شه که‌سێکی تایبه‌تمه‌ند به بواری جوانکاری به‌ڕیوه‌به‌ی ده‌بات که تیایدا گرنگی ده‌درێت بـه جـوانکـاری ڕوخـسار و شـێوازی ڕێکـردن و بڕین و بۆیه‌ی قژی نه‌خۆشه‌کان .
5- چالاکی وه‌رزش
پێك هاتووه له‌م به‌شانه‌ی لای خواره‌وه :
- یاریگای تاتان ، له کاتژمێر ( 9:00 ) بۆ ( 10:30 ) نه‌خۆشه‌کان له یاریگاکه‌ن .
- ژووری ڕاهێنانی جه‌سته‌يی ( چاره‌سه‌ری سروشتی ) ، لێرەدا له کاتژمێر ( 9 بۆ 11 ) نه‌خۆشه‌کان لـه‌سـه‌ر ئـامـێره‌کـان وه‌رزشـیان پـێ ده‌کـرێـت بـه تایبه‌تـی ئه‌وانه‌ی کێشیان زۆره وەك ئامێرەكانی ( مشی پابت ، پـاسـکـیـل ، Rolin ، Fit massag ، Qudriceps ، Massag ، ئین فرارێد ) .
- ژووری تێنس ، له کـاتژمێر (10:30 ) نـه‌خـۆشـه‌کـان دوو دوو ده‌بـرێن بۆ ئه‌م ژووره بۆ یـاری تـێنس لـه لایــه‌ن مـامـۆسـتـای وه‌رزشەوە .
- هـۆڵی وه‌رزش ، له کاتێکدا که‌ش و هه‌وا زۆر سارد بێت نه‌خۆشه‌کان نابرێنه ده‌ره‌وه بۆ یاریـگاکـه ده‌بـرێن بـۆ هۆڵی وه‌رزش که زیاتر له‌م هۆڵه وه‌رزشی سویدیان پـێ ده‌کرێـت بـه بـه‌کارهـێـنـانی مـۆسیـقای تـایـبه‌ت بـه‌م وه‌رزشه .
- دیدگای نه‌خۆشخانه
ئامـانجـی ئـه‌م نه‌خۆشخـانه‌یه چاککردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی نه‌خۆش و دووبـاره گـه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو کۆمه‌ڵگـه‌و خـێزان بـه‌شـێوه‌یـه‌کی ده‌روون ئارام و ته‌ندروست .
- ئامانجی نه‌خۆشخانه
پـێـشکــه‌شکـردنی خـزمه‌تـگوزاری تـایبـه‌ت بـه نـه‌خـۆش وه‌ك :
1- پـێـدانـی ده‌رمـان ڕۆژانه به پـێ ی پێـویسـت .
2- شۆردنی نه‌خۆش له‌لایه‌ن کارمه‌ندی ته‌ندروستی و پیشه‌ییه‌کانه‌وه هه‌فته‌ی (2 - 3 ) جار .
3- پــاك ڕاگــرتـنــی نـه‌خــۆش و چـــاودێـــری کـردنـی .
4- بردنی نه‌خۆشه‌کان بۆ ژووری نان خواردن سێ ژه‌م .
5- پشکنینی تاقیگه‌یی و ناردنی نه‌خۆش بۆ لێدانی ته‌زووی کاره‌با ئه‌گه‌ر پێویست بکات .
هەروەها لەگەڵ ئەو ئامانجانەشدا پـه‌ره‌دان به مـافه‌کـانی نه‌خـۆش و ڕێنمایی کردنیان له لایه‌ن توێژه‌ری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆ یـارمـه‌تیـدان لـه گـیروگـرفـته کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌کانی نه‌خۆش و بردنی نه‌خۆشه‌کان بۆ باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌و چاودێری کردنیان ئامانجێكی دیكەی نەخۆشخانەكەیە .
- ئامانجه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه
1- سـه‌ردانـی کـردنـی مـاڵی ئـه‌و نـه‌خۆشانه‌ی که نێردراونه‌ته‌وه بـۆ ماڵه‌وه له‌لایه‌ن ( توێژه‌ری ده‌روونی + توێژه‌ری کۆمه‌ڵایـه‌تـی + کارمه‌ندی ته‌ندروستی + نوێنه‌ری یه‌کێتی ژنان ) بـۆ ئـاگـاداربوون له بـاری تـه‌نـدروسـتی نـه‌خـۆش .
2- بـردنی نه‌خـۆشـه‌کـان بۆ سه‌یران و بازاڕه‌کان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنـی کاتێـکی خـۆش و دابـینکردنـی پێـداویـسـتیه‌کانیان .
- سه‌رچاوه‌ی مرۆیی نه‌خۆشخانه
هەروەها كارمەندی كارگێڕی لە نەخۆشخانەكەدا ( 74 ) كارمەندن كە(50 )یان خوار پەیمانگا (10)یان پەیمانگا ( 14 ) یان زانكۆن ، كارمەندی ته‌کنیکی ( نیە ) ، كۆی گشتی 131.
هەروەها لێرەدا سەرەڕای ئەو ژمارەیە (2) کارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌که گرێبه‌ستن ئەوانیش مامۆستای (وه‌رزش و وێنه کێشان ) که مووچەكانیان لەسەر كۆمپانیا وه‌رده‌گرن و حكومی نین .
* پزیشكی گشتی: ( 1 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 1 ) بروانامەی ماستەر ، ( 4 ) بروانامەی زانكۆ .
* دەرمانساز: ( 5) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 4) بروانامەی پەیمانگا .
* كارمەندی تاقیگە: ( ) ، ( ) بروانامەی زانكۆ ، ( ) بروانامەی پەیمانگا .
* پەرستیار: ( 51 ) ، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 38 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 7 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی كارگێری: ( 74 ) ، ( 14 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 10 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 50 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* گرێبەست: ( 2 ) مامۆستای (وه‌رزش ، وێنه کێشان ) .
- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان
نـه‌خۆشـخانـه‌ی ســۆزی ده‌روونــی چـاره‌سـه‌ری هـه‌نـاوی و نـه‌شتـه‌رگه‌ری و خـزمه‌تـگوزاری تیـشك و سـۆنـار نـیه به‌ڵام خزمه‌تگوزاری تاقیگه‌يی هه‌یه که بریتین له :
خزمه‌تگوزاری تاقیگه‌یی
- Hematology ( WBC ، PCV ، ESR ) .
- Chemestry ( Triglyceride ، Cholesterol ، Creatine ، Blood urea ، Albumine ، HDL ، Sugar ) .
- هه‌روه‌ها پشکنینی ( GUE ) (GSE ) ده‌کرێت .
- ئه‌مه جگه له هه‌ندێك شیکاری خێرا وه‌ك ( Serology ، Virology ، Pregnancy test) .
- چۆنێتی په‌یوه‌ندیکردن به‌م نه‌خۆشخانه‌یەوە
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی / تاسڵوجه ، نزیك کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه ) .
* ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و مۆبایل : ( 0748113762) .
* ناوی به‌ڕێوبه‌ر : ( د . ڕێبوار غریب حمه ) .
* ژماره‌ی مۆبایل : ( 07701599059 ) .
* ئیمه‌ڵ : ( rebwar 1974@yahoo.com ) .
* ناوی به‌ڕێوبه‌ری کارگێڕی : ( محمد رسول عثمان ) .
* ژماره‌ی مۆبایل : ( 07701412752 ) .
* ئیمه‌ڵ : ( rasul muhamad 65@yahoo.com ) .