پارێزگای سلێمانی بڕی نزیكەی 112 ملیۆن دینار تەرخان دەكات بۆ جێبەجێكردنی حەوت پرۆژە لە چەند سێكتەرێكی جیاوازدا و كاركردنیش لە پرۆژەكاندا دەستی پێكردوە.
بە فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەسەر بودجەی ( نەوت / 1) و بەپێی یاسا و رێنماییەكان، رۆژی 5/8/2019 بڕی 111 ملیۆن و 881 هەزار دیناری عێراقی بۆ حەوت پرۆژە تەرخان كراوە، كە سەرجەم پرۆژەكان لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە شێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێن و گوژمەی پرۆژە و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن و لە ماوەی هەفتەیەكدا لە ڕۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە دەست كراوە بە كاركردن لە پرۆژەكاندا، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (9674) بڕی 28 ملیۆن و 432 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ تێكەڵەڕێژكردنی گوندی دارەتووی نەزەر لە ناحیەی بەكرەجۆ لە قەزای مەڵبەندی سلێمانی، كە لە ماوەی 60 رۆژدا تەواو دەكرێت.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (9675) بڕی 6 ملیۆن و 164 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ چاككردنی كەموكوڕییەكانی بینای بنكەی پۆلیسی دارستان لە گاپیڵۆن لە قەزای شارباژێڕ و لە ماوەی 50 رۆژدا تەواو دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (9676) بڕی 17 ملیۆن و 105 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی سعید كابانی بنەڕەتی لە سلێمانی و لە ماوەی 65 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (9677) بڕی 20 ملیۆن و 462 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دابینكردنی كابینە بۆ باخچەی منداڵانی (كامەرانی) بەدرخان، كە لە ماوەی 45 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (9678) بڕی 12 ملیۆن و 382 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ لەبخكردن و دروستكردنی محاجەرە بۆ باخچەی مام لە زەلان لە قەزای شارباژێڕ و لە ماوەی 20 رۆژ كاركردندا تەواو دەكرێت.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (9679) بڕی 24 ملیۆن و 582 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ چاككردنی كارەبای بینای بەندیخانەی گرتن و گواستنەوە لە سلێمانی و لە ماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
حەوتەم: بە فەرمانی ژمارە (9680) بڕی 2 ملیۆن و 754 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی دەرگای سكەی ئەلەمنیۆم بۆ بینای قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و لە ماوەی 15 رۆژ كاركردندا تەواو كراوە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber