پارێزگای سلێمانی لە پێناو خزمەتی گشتیدا پێنج پرۆژە لە چەند سێكتەرێكی جیاوازدا بە گوژمەی نزیكەی 127 ملیۆن دیناری عێراقی دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بە فەرمانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر بودجەی (نەوت / 2) و بەپێی یاسا و رێنماییەكان، بڕی 126 ملیۆن و 795 هەزار و 900 دینار بۆ پێنج پرۆژە تەرخان دەكات، كە گوژمەی پرۆژە و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن و بە شێوازی راستەوخۆ و دوای هەفتەیەك لە دەرچوونی فەرمانەكان دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنیان، بەم شێوەیە:
یەكەم: بە فەرمان ژمارە (10327) لە 22/8/2019، بڕی 17 ملیۆن و 517 هەزار و 400 دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی دانانی محاویلەی (100 كە ڤی) بۆ ئەكادیمیای پێگەیاندنی هێزەكانی ئاسایش لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی كشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 35 رۆژ كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
دوەم: بە فەرمان ژمارە (10328) لە 22/8/2019، بڕی 64 ملیۆن و 158 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ گوندی تیمار لە قەزای قەرەداغ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگاوە لە ماوەی 90 رۆژدا تەواو دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمان ژمارە (10444) لە 25/8/2019، بڕی 17 ملیۆن و 107 هەزار و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی بنكەی ژین لە سلێمانی كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە لە ماوەی 70 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمان ژمارە (10587) لە 27/8/2019، بڕی 23 ملیۆن و 352 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دانانی محاویلە و ستوونی كارەبا بۆ كۆمەڵێك ماڵ لە ناوگردان لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 35 رۆژ كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
پێنجەم: بە فەرمان ژمارە (10588) لە 27/8/2019، بڕی 4 ملیۆن و 661 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی دوو سێت توالێت بۆ نهۆمی یەكەمی خانەی داد لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگاوە لە ماوەی 25 رۆژ كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.