بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نۆ پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 157 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن


پارێزگای سلێمانی، لە پێناو خزمەتی گشتی ‌و لە چەند سێكتەرێكی جیاوازدا، نۆ پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 157 ملیۆن دینار دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بە فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران / ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت ‌و گاز، رۆژی 20/8/2019، بڕی 157 ملیۆن ‌و 526 هەزار ‌و 500 دیناری عێراقی تەرخان دەكات بۆ جێبەجێكردنی نۆ پرۆژە، كە گوژمەی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن ‌و بەپێی یاسا‌و رێنماییەكان لەلایەن چەند لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگا ‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی ‌و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەویی سلێمانی ‌و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە بەشێوازی راستەوخۆ ‌و لەسەر بودجەی (نەوت / 1) ‌و (نەوت / 2) جێبەجێ دەكرێن بەم شێوەیە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (10176) بڕی 8 ملیۆن ‌و 765 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دابینكردنی پێداویستی تاقیگەكانی بەشی خاك بۆ بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی، كە لە ماوەی 15 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (10177) بڕی 11 ملیۆن ‌و 649 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی دوو ژووری خۆگۆڕینی یاریزان بۆ یانەی وەرزش لە بازیان، كە لە ماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (1078) بڕی 2 ملیۆن ‌و 67 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی دوو ژوور بۆ بنكەی پۆلیسی پیشەسازی لە دەربەندیخان، كە لە ماوەی 10 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (10179) بڕی 16 ملیۆن ‌و 271 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ هەڵكەندنی بیری پاركی ئازادی لە سلێمانی، كە لە ماوەی 25 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (10180) بڕی 4 ملیۆن ‌و 590 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی یاریگای چیمەنی دەستكرد لە ماوەت، كە لە ماوەی 10 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (10181) بڕی 52 ملیۆن ‌و 726 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی / كاری كارەبایی ‌و میكانیكی بیناكە، كە لە ماوەی 85 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
حەوتەم: بە فەرمانی ژمارە (10184) بڕی 11 ملیۆن ‌و 507 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ چاككردنی كەموكوڕییەكانی بینای كارتی زانیاری لە گەڕەكی راپەڕین، كە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
هەشتەم: بە فەرمانی ژمارە (10185) بڕی 10 ملیۆن ‌و 398 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ راكێشانی هێڵی بۆری ئاو لە حەوزی خەلەكانەوە بۆ گەڕەكی مەلا احمد ‌و گەڕەكی ژەمی رێزان، كە لە ماوەی 45 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
نۆیەم: بە فەرمانی ژمارە (10186) بڕی 39 ملیۆن ‌و 552 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی سیچتی توالێتی كۆلێژی كشتوكاڵ بۆ بەشی زانستی خۆراك ‌و خواردنی مرۆڤ، كە لە ماوەی 75 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر