بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نزیكەی 105 ملیۆن دینار بۆ چوار پرۆژە تەرخان دەكرێت


پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان، چوار پرۆژە لە چەند بوارێكی جیاوازدا دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ‌و بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان دەكات.
بە فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، چوار پرۆژە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە ‌و لەسەر بودجەی (نەوت / 2) بەپێی یاسا ‌و رێنماییەكان ‌و بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران / ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت ‌و گاز، بڕی 104 ملیۆن ‌و 915 هەزار دیناری عێراقییان بۆ تەرخان دەكرێت، كە گوژمەی پرۆژە ‌و رێژی چاودێریی لەخۆ دەگرن ‌و بە شێوەی راستەوخۆ جێبەجێ‌ دەكرێن، بەم شێوەیە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (11347) لە 10/9/2019، بڕی 11 ملیۆن ‌و 234 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی سیستەمی عەزلی دیوار و سەقف بۆ دوو ژوور ‌و دوو هۆڵ لە بەشی زانستی خۆراكی مرۆڤ / كۆلێژی كشتوكاڵ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە، دوای هەفتەیەك لە دەرچونی فەرمانەكە دەست بەكاركردن كراوە تێیدا ‌و لە ماوەی 25 رۆژی كاركردندا جێبەجێ‌ دەكرێت.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (11400) لە 10/9/2019، بڕی 3 ملیۆن ‌و 60 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی چوار كەپر لەناو بازاڕی سەوزە ‌و میوەفرۆشەكانی ناحیەی پیرەمەگرون لە قەزای دوكان، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانییەوە دوای هەفتەیەك لە دەرچوونی فەرمانەكەوە دەست كراوە بەكاركردن تێیدا ‌و لە ماوەی 40 رۆژی كاركردندا تەواو دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (11801) لە 17/9/2019، بڕی 67 ملیۆن ‌و 62 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ راكێشانی تۆڕی ئاو و دروستكردنی تانكی ئەرزی 50م3 ‌و راكێشانی بۆری گوازراوە بۆ تانكی گوندی مایاوە لە ناحیەی بەرزنجە / لە قەزای سەیدسادق، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 100 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (11901) لە 18/9/2019، بڕی 23 ملیۆن ‌و 559 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی زیادكردنی دوو ژوور بۆ نهۆمی زەمینیی قوتابخانەی شكاك لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگای سلێمانییەوە لە ماوەی 50 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت. 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


 ئه‌م بابه‌ته‌ 257 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر