بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دوو پڕۆژه‌ له‌ سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێن


 

 

دوو پڕۆژه‌ به‌ دوو گوژمه‌ی جیاواز له‌ سلێمانی خرانه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌ فه‌رمانی ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌حمه‌د، ل. پارێزگاری سلێمانی، هه‌ریه‌كه‌ له‌ پڕۆژه‌ی دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستيی بۆ بینای شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی، به‌ گوژمه‌ی (14،085،000) چوارده‌ ملیۆن و هه‌شتاو پێنج هه‌زار دينار، دووه‌م دابینكردن و دانانی كامێرای چاودێریی بۆ فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له‌ سلێمانی، به‌ بڕی (8،003،000) هه‌شت ملیۆن و سێ هه‌زار دینار، خرانه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ماوه‌ی كاركردن له‌ پڕۆژه‌كاندا (10) ده‌ بۆ (15) ڕۆژه‌.

هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ به‌شێوازی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ندازه‌وە سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی 15 پانزه‌ ڕۆژدا لیژنه‌كان ده‌ست به‌كاربن، هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ش  له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وت،  به‌ پێی یاساو ڕێنماییه‌كان ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر