بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شەش پرۆژە بە بەهای زیاتر لە 94 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن


پارێزگای سلێمانی لە پێناو خزمەتی گشتیدا بودجە بۆ شەش پرۆژە لە چەند سێكتەرێكی جیاوازدا تەرخان دەكات ‌و دەیانخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بە فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕی 94 ملیۆن ‌و 394 هەزار ‌و 500 دیناری عێراقی بۆ شەش پرۆژە تەرخان دەكات، كە لەسەر بودجەی (نەوت / 2) تێچووی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن ‌و فەرمانەكان لە رۆژی 22/8/2019دا دەرچوون ‌و بەپێی یاسا ‌و رێنماییەكان بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێن، بەم شێوەیە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (10314) بڕی 3 ملیۆن ‌و 517 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی ناوشاخانی بنەرشەتی لە باریكە لە سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتی بیناسازی لە ماوەی 40 رۆژ كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (10315) برشی 29 ملیۆن ‌و 325 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ چاكسازی لە شەقامەكانی ناحیەی تەكیەی جەباری لە قەزای چەمچەماڵ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رێگاوبانی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتی چاككردن ‌و پاراستنی رێگاوبان لە ماوەی 65 رۆژدا تەواو دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (10316) بڕی 24 ملیۆن ‌و 724 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ راكێشانی بۆری (6) 160 ملم بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە چەند گەڕەكێك لە شارۆچكەی گۆپاڵە لە ناحیەی بازیان، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەراتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی لە ماوەی 60 رۆژدا تەواو دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (10324) بڕی 9 ملیۆن ‌و 482 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی یەك پۆل بۆ قوتابخانەی شێخ مارفی نۆدێی بنەڕەتی لە ناحیەی تانجەرۆ لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی پارێزگاوە لە ماوەی 60 رۆژ كاركردندا جێبەجێ‌ دەكرێت.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (10325) بڕی 23 ملیۆن ‌و 307 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ هەڵكەندنی بیری گوندی دەرگەڵە لە ناحیەی ژاراوە لە ئیدارەی راپەڕین، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی لە ماوەی 35 رۆژ كاركردندا جێبەجێ‌  دەكرێت.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (10326) بڕی 4 ملیۆن ‌و 39 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ گۆڕینی قفڵ ‌و بۆری سەرچاوەی ئاوی گوندی هەمزەڕۆمی سەر بە فەرمانگەی ئاوی سەنگاو، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی لە ماوەی 30 رۆژ كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.

 


هه‌واڵی زیاتر