بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

جێبەجێكردنی دوو پرۆژە ‌و هەڵوەشاندنەوەی فەرمانێك


پارێزگای سلێمانی دوو پرۆژە دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ‌و فەرمانیش بۆ راگرتنی پرۆژەیەك دەردەكات كە پێشتر بڕیاری جێبەجێكردنی بۆ دەرچووبوو.
بە فەرمان بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەسەر بودجەی (نەوت / 2) بەپێی یاسا ‌و رێنماییەكان دوو پرۆژە بە شێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێن ‌و بڕی 73 ملیۆن ‌و 622 هەزار دیناری عێراقی بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژە تەرخان كراون كە گوژمەی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێریكردن لەخۆ دەگرن.
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (17248 / 19) لە رێكەوتی 19/12/2019، بڕی 14 ملیۆن ‌و 974 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی كێشەی ئاوی باراناو لە گەڕەكی بەختیاری پشت چێشتخانەی شكار، كە لەلایەن لیژنەیەكی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانییەوە لە ماوەی 30 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت لە دوای هەفتەیەك لە دەرچوونی فەرمانەكەوە.
دووەم: بە فەرمانی ژمارە (17243 / 19) لە رێكەوتی 19/12/2019، بڕی 58 ملیۆن ‌و 648 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی بینای بنكەی پۆلیس لە زانكۆی چەرموو لە قەزای چەمچەماڵ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە لە ماوەی 75 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
سێهەم: بە پێی فەرمانی ژمارە (16791 / 19) كە لە 12/12/2019دا دەرچووە، بڕیار دراوە بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ژمارە (9745) لە 6/8/2019 كە تایبەت بوو بە تەرخانكردنی بودجە بۆ دروستكردنی سیاج بۆ بەشی ناوخۆیی كچان لە ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ ‌و بڕی 61 ملیۆن ‌و 182 هەزار ‌و 750 دیناری بۆ تەرخان كرابوو.
لە فەرمانەكەدا هاتوە (ئاماژە بە یاداشتی بەڕێوەبەری ئەندازە لە 17/11/2019 لەبەر دابیننەكردنی زەوی لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی ناحیەی شۆڕشەوە بە هۆی بوونی كێشەی زەوی بینای ناخۆیی كچان لە نێوان شارەوانی ‌و خوێندنی باڵا، بۆیە بڕیار درا بە هەڵوەشانەوەی فەرمانی پێشووتر ‌و گەڕاندنەوەی بودجەی ئاماژە پێدراو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر