به‌پێی فه‌رمانی ژماره 5438 له ڕێككه‌وتی 22/5/ 2023 کە لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دەرچووە ، بڕیاردراوە به ته‌رخانكردنی بڕی (21،044،500) بیست و یه‌ك ملیۆن و چل و چوار هه‌زار و پێنجسه‌د دینار، كه گوژمه‌ی پرۆژه و ڕێژەی چاودێريی له‌خۆ گرتووه، بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی (ڕاكێشانی بۆری ئاو له‌بیری گوندی كانی هه‌نجیر بۆ تانكی سه‌ره‌كيی گونده‌كه - زەڕایەن) .
پرۆژەکە له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانییەوە له ماوه‌ی 40 ڕۆژدا جێبه‌جێ ده‌كرێ و بڕیارە لە دوای پانزه ڕؤژ لە دەرچوونی بڕیارەکەوە ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێ.
فەرمانەکەی پارێزگای سلێمانی، بە پشتبەستن بە نوسراوێکی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێریاری و ئاماژه به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران / ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز ژماره (4745) له 20/5/ 2022 دەرچووە، کە لەسەر داوا و نوسراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی بە ژماره (1195)، داوای جێبەجێکردنی کراوە.