- ناساندن
بینای سەنتەری چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست لە ساڵی ( 1960 ) دامەزراوەو پێشتر بنكەی تەندروستی خەباتی تێدا بوە ، دوای دروستكردنی بینا بۆ ئەو بنكەیە شوێنی بنكەكە بۆ ئەم سەنتەرە تەرخان كراو لە مانگی 9 ی 2010 دا ئەم سەنتەرە تێیدا دەستبەكار بووەو دواتریش كاری فراوانكردنی بۆ كراوە ( 5 ) ژووری تری بۆ دروستكراوە ، خزمەتگوزاریەكانی ئەم سەنتەرە بۆ هەموو شارەكانی سلێمانی و دەروروبەری و ئاوارەكانە .
- دیدگای سەنتەر
بەهۆی بچووكی شوێنەوە ئەم سەنتەرە نەیتوانیوە خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بكات ئەگەر بینا بۆ ئەم سەنتەرە دابین بكرێت ، دەتوانرێت لە داهاتوودا خوزمەتگوزاری زیاتری تێدا پێشكەش بكرێت وەك لێزەرو جوانكاری پێست و ئەنجامدانی نەشتەرگەری ورد .
- ئامانجی سەنتەر
خزمەتكردنی زیاتری نەخۆش و بەدواداچوون بۆ ئەو نەخۆشیانەی وەكو سەدەفیە و دەردە ماسی و بەڵەك بەڵەك بوونی پێست و پەرەپێدانی توانای پزیشكان و كارمەندان و خوێندكارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و بۆردی عەرەبی و كوردستانی لەناو سەنتەرەكە لەخۆدەگرێت.
- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر
لەم سەنتەرە 25 پزیشكی پێست كاردەكەن كە 15 یان بروانامەی زانكۆ و 6 یان بروانامەی دبلۆم و یەك پزیشكیشیان بروانامەی ماستەر و 3 یان بروانامەی بۆرد و دكتۆرای هەیە،یەك دەرمانسازیش لەم سەنتەرە هەیە كە دەرچووی زانكۆیە،هەروەها 4 پەرستیاریش هەیە كە 2 یان بروانامەی خوار پەیمانگا و 2 پەرستیاریشیان بروانامەی پەیمانگایان هەیە، 4 كارمەندی كارگێریش لەم سەنتەرە كاردەكەن كە بروانامەی پەیمانگا و ئامادەییان هەیە ، هەر لەم سەنتەرە 2 كارمەندی تەكنیكی كاردەكەن كە یەكیان بروانامەی خوار پەیمانگا و ئەوی تریان بروانامەی پەیمانگای هەیە،هەروەها یەك كارمەندی گرێبەستیش لەم سەنتەرە كاردەكات .
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکی و تاقیگهییەكان
سەنتەرەكە نەشتەرگەری گەورەی تێدا نیە بەڵام هەموو نەشتەرگەریەكی وردی پەیوەست بە پێستی تيدا ئەنجام دەدرێت وەكو لابردنی ( بالوكە و خاڵ و گۆشتی زیادەو وەرگرتنی biopsy و بەكارهێنانی مادەی نایتروزو ئۆكساید بۆ لابردنی پەڵەی رەش و كیسی چەوری ) ، هەروەها پشكنینی خوێن وەك ( CBCk ESRk ) ، پشكنینی كیمیایی و هیماتۆلۆجی و پاراسایت و وردبینە زیندەوەرەكان و هەر لەم سەنتەرەدا تیشكی ( پۆڤا ) هەیە كە بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی وەكو ( سەدەفیە و دەردە ریوی و هەستیاری بەهیز) .
- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - گەرەكی خەبات- نزیك فولكەی دەستاڕەكە )
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3267449 )
***
* ناوی بەڕێوبەر: ( د.محەمەد یوسف سەعید )
* ژمارەی مۆبایل: ( 07701449932 )
***
* بەڕێوبەری كارگێری : ( بورهان ئیبراهیم ئیسماعیل )
* ژمارەی مۆبایل : ( 07701468650 )