بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شەش پرۆژەی پارێزگا بۆ چەند شوێنێكی جیاواز


پارێزگای سلێمانی لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان، شەش پرۆژەی خزمەتگوزاریی‌و گرنگی خستوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە هەندێكیان جێبەجێ‌ كراون‌و بەشێكیشیان لەبواری جێبەجێكردندان، پرۆژەكانیش بەردەوامییان دەبێت.
كۆی تێچووی پرۆژەكان كە شەش پرۆژەی گرنگن بریتییە لە 124 ملیۆن‌و 582 هەزار‌و 500 دیناری عێراقی، كە دەرخستەیان بۆ كراوە‌و دوای رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و هەڵسەنگاندنی ورد خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەشێوەی راستەوخۆ، بەشێك لەپرۆژەكان تەواو كراون‌و بەشێكی دیكەشیان لەبواری جێبەجێكردندان، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:
پرۆژەی یەكەم: بەگوێرەی فەرمانی ژمارە (3701) لە 1/4/2019، بڕی 21 ملیۆن‌و 651 هەزار دیناری عێراقی لەلایەن پارێزگاوە لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان تەرخان كراوە، بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (دروستكردنی دوو هۆڵ‌و دوو ژووری مامۆستا لەناو كۆلێژی زانستە كشتوكاڵییەكان لەبەكرەجۆ) كە بەشێوەی راستەوخۆ‌و لەماوەی 90 رۆژدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارێزگاوە جێبەجێ‌ دەكرێت.
پرۆژەی دوەم: بەگوێرەی فەرمانی ژمارە (3734) كە لە 1/4/2019دا بڕیار لەسەر جێبەجێكردنی دراوە‌و بڕی 17 ملیۆن‌و 166 هەزار‌و 500 دیناری عێراقیی بۆ تەرخانكراوە لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان‌و بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن شارەوانیی قەزای پێنجوێنەوە جێبەجێ‌ كراوە لەماوەی 30 رۆژدا، كە بریتی بوە لە (فراوانكردنی شوێنی عارەبانەكان‌و گواستنەوەی لەقەزای پێنجوێن).
پرۆژەی سێهەم: بەفەرمانی ژمارە (3854) لە 4/4/2019دا، بڕی 60 ملیۆن‌و 42 هەزار دیناری عێراقی لەلایەن پارێزگاوە لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی (دروستكردنی 10 كابینە لەسەر بانی بینای كۆلێژی زمانی كوردی لەزانكۆی هەڵەبجە)، كە بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارێزگاوە لەماوەی 90 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
پرۆژەی چوارەم: بەگوێرەی فەرمانی ژمارە (3778) كە رۆژی 4/4/2019 دەرچوە، لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان، بڕی 3 ملیۆن‌و 957 هەزار دیناری عێراقی لەلایەن پارێزگاوە تەرخانكراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (دابینكردن‌و دانانی تانكی ئاو بۆ قوتابخانەی عەربەتی بنەڕەتی بەسەرجەم پێداویستیەكانەوە لەعەربەت)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگا بەشێوەی راستەوخۆ لەماوەی 75 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
پرۆژەی پێنجەم: بەفەرمانی ژمارە (3879) كە لە 4/4/2019دا دەرچوە، لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان لەلایەن پارێزگاوە بڕی 14 ملیۆن‌و 545 هەزار دیناری عێراقی تەرخانكراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی (دروستكردنی 3 ژووری خوێندن بەكابینە بۆ خوێندنگەی كانی شەهیدان لەگوندی كانی شەیتان) كە بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگا لەماوەی 75 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
پرۆژەی شەشەم: بەگوێرەی فەرمانی ژمارە (3962) كە رۆژی 8-4-2019 دەرچوە، لەلایەن پارێزگاوە بڕی 7 ملیۆن‌و 221 هەزار دیناری عێراقی لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان تەرخانكراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (هەڵكەندنی بیری سەتحی بۆ گوندی چەمی سمۆرە لەناحیەی سێوسێنان لەقەزای قەرەداغ) كە بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لەماوەی 35 رۆژدا جێبەجێ‌ كراوە.


هه‌واڵی زیاتر