بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زیاتر لە 200 ملیۆن دینار بۆ پێنج پرۆژە تەرخان دەكرێت


پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی باشتر راییكردنی كاروباری فەرمانگەكان‌و لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان‌و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی‌و بەرەوپێشبردنی سنوری پارێزگا لەسەرجەم رووەكانەوە، پێنج پرۆژەی گرنگ جێبەجێ‌ دەكات.
كۆی تێچووی پرۆژەكان 214 ملیۆن‌و 685 هەزار‌و 350 دیناری عێراقییە‌و لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان بەشێوەی راستەوخۆ خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە چەند پرۆژەیەكیان تەواو بوون‌و هەندێكیشیان كاركردن تێیاندا بەردەوامە، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
یەكەم: بەگوێرەی فەرمانی ژمارە (4436) لە رۆژی 21/4/2019، بڕی 17 ملیۆن‌و 268 هەزار‌و 600 دیناری عێراقی تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی خانوی كەلەپوریی حاجی عوسمان رەشید چاوڕەش، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانییەوە جێبەجێ‌ كراوە لەماوەی 60 رۆژدا.
دوەم: بەگوێرەی فەرمانی ژمارە (4634) لە 24/4/2019، بڕی 96 ملیۆن‌و 257 هەزار دیناری عێراقی تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای رەگەزنامە‌و باری شارستانی لەسلێمانی، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارێزگاوە جێبەجێ‌ دەكرێت لەماوەی 120 رۆژدا.
سێهەم: بەگوێرەی فەرمانی ژمارە (4730) لە 28/4/2019، لەلایەن پارێزگاوە بڕی 65 ملیۆن‌و 563 هەزار‌و 750 دینار تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی سیاج‌و ئۆفیس بۆ باخچەی تۆڕی رێكخراوەكان لەسلێمانی، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكانەوە لەماوەی 90 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
چوارەم: بەفەرمانی ژمارە (4792) لە 28/4/2019، لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە بڕی 32 ملیۆن‌و 196 هەزار دیناری عێراقی تەرخان كرا بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی (هەڵگرتنی یەك بیری قوڵ (250م) بۆ گوندی كانی هەنجیر/ناحیەی وارماوا لەقەزای شارەزوور)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگاوە جێبەجێ‌ كراوە لەماوەی 40 رۆژدا.
پێنجەم: بەگوێرەی فەرمانی ژمارە (4859) لە 29/7/2019، لەلایەن پارێزگاوە بڕی 3 ملیۆن‌و 400 هەزار دیناری عێراقی تەرخان كرا بۆ چاككردنەوەی محاویلەی هۆبەی دارستان‌و پاوانی خدران لەقەزای دوكان، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لەماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ‌ كراوە.


هه‌واڵی زیاتر