بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بودجە بۆ حەوت پرۆژەی دیكە تەرخان دەكرێت


پارێزگای سلێمانی بەئامانجی بەرەوپێشبردنی كاروباری دامودەزگاكانی حكومەت‌و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگا، بودجەی بۆ حەوت پرۆژە خەرج كردوە، چەند پرۆژەیەكیان تەواو بوون‌و ژمارەیەكی دیكەشیان لەبواری جێبەجێكردندان.
پارێزگا لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان، بڕی 132 ملیۆن‌و 817 هەزار دیناری بۆ جێبەجێكردنی حەوت پرۆژە تەرخان كردوە، كە بەشێوەی راستەوخۆ خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەم شێوەیە:
یەكەم: بەفەرمانی ژمارە (5013) لە رۆژی 5/5/2019، بڕی 16 ملیۆن‌و 569 هەزار دیناری عێراقی تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی بنكە (قاعیدە) لە پایە‌و بیم بەسەرجەم پێداویستیی بۆری‌و قفڵ بۆ تانكی ئاوی گوندی سەرگەڵو لەقەزای ماوەت، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لەماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ‌ كراوە.
دوەم: بەفەرمانی ژمارە (5263) لە 8/5/2019، بڕی 49 ملیۆن‌و 800 هەزار دیناری عێراقی تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی بەردەوامیدان بەباخچەی سلێمانی (slemani botanical garden) لەتەنیشت پاركی هەواری شار، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانییەوە لەماوەی 180 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
سێهەم: بەفەرمانی ژمارە (5266) لە 8/5/2019، بڕی 7 ملیۆن‌و 405 هەزار دیناری عێراقی تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی (رێكخستنی كارەبای بینای بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی‌و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی)، كە لەماوەی 30 رۆژدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە جێبەجێ كراوە.
چوارەم: بەفەرمانی ژمارە (5265) لە 8/5/2019، بڕی 16 ملیۆن‌و 320 هەزار دیناری عێراقی تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی (تێكەڵەڕێژكردنی گەڕەكەكانی راپەڕین لەقەزای پێنجوێن) كە لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخانەوە لەماوەی 15 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
پێنجەم: بەفەرمانی ژمارە 5262) لە 8/5/2019، بڕی 19 ملیۆن‌و 508 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی (نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی ئاگری داخ لە سلێمانی/ لەسنوری پەروەردەی رۆژئاوا)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرەیاتی ئەندازەی كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگا لەماوەی 65 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
شەشەم: بەفەرمانی ژمارە 5267) لە 8/5/2019، بڕی 16 ملیۆن‌و 146 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی دابینكردن‌و دانانی 73 دەرگا بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید توفیق لەقەزای دەربەندیخان، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگاوە لەماوەی 40 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
حەوتەم: بەفەرمانی ژمارە (5264) لە 8/5/2019، بڕی 7 ملیۆن‌و 69 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (نۆژەنكردنەوەی بینای بەشی ئامێرسازی ئەكادیمیای پێگەیاندنی هێزەكانی ئاسایش) كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگاوە لەماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ كراوە.


هه‌واڵی زیاتر