بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پێنج پرۆژە بە بەهای زیاتر لە 200 ملیۆن دینار


پارێزگای سلێمانی بۆ نۆژەنكردنەوە ‌و چارەسەركردنی كەموكورتیی فەرمانگەكان ‌و لەپێناو خزمەتی گشتیدا، بودجە بۆ پێنج پرۆژەی گرنگ تەرخان دەكات ‌و جێبەجێ دەكرێن.
پارێزگای سلێمانی لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان ‌و بەشێوەی راستەوخۆ، بڕی 207 ملیۆن ‌و 342 هەزار ‌و 500 دیناری عێراقیی بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژە لە چەند ناوچە ‌و فەرمانگەیەكدا تەرخان كردوە ‌و جێبەجێ‌ كراون، پرۆژەكانیش بەم شێوەیە بوون:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (5996) لە 26/5/2019 كە واژۆی بەڕێز پارێزگاری لەسەرە، بڕی 86 ملیۆن ‌و 679 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (دانانی بیهارتۆن بۆ رێگاكانی ناو نەمامگەی سەرچنار لە سلێمانی)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگاوە لە ماوەی 50 رۆژدا تەواو كراوە.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (5997) لە 26/5/2019، بڕی 9 ملیۆن ‌و 62 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ (نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەڕەتی سلێمانی)، وە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هونەریی پارێزگای سلێمانییەوە لە ماوەی 40 رۆژدا تەواو كراوە.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (5998) كە لە رۆژی 26/5/2019دا دەرچوە، بڕی 9 ملیۆن ‌و 793 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە ناو بینای قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە لە ماوەی 50 رۆژدا تەواو كراوە.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (6034) لە 26/5/2019 كە واژۆی بەڕێز پارێزگاری لەسەرە، بڕی 99 ملیۆن ‌و 845 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (قیرتاوكردنی رێگای گوندی سنگی / قۆناغی یەكەم لە قەزای شارباژێڕ)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رێگاوبان ‌و ئاوەدانكردنەوە ‌و نیشتەجێكردنی سلێمانییەوە لە ماوەی 40 رۆژدا تەواو كراوە.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (6862) لە رۆژی 18/6/2019، بڕی ملیۆنێك ‌و 963 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ (بۆیاخكردنی رووكاری ناوەوەی هۆڵی بۆنەكان لە قەزای شارەزوور)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگاوە لە ماوەی 7 رۆژدا جێبەجێ‌ كراوە.


هه‌واڵی زیاتر