بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شەش پرۆژەی دیكە بۆ شەش ناوچە


پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان ‌و باشتر راییكردنی كاروباری فەرمانگەكان ‌و چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان، شەش پرۆژە بۆ چەند ناوچە ‌و فەرمانگەیەك دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ‌و بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان دەكات كە نزیكەی 125 ملیۆن دینارە.
بە فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و لەسەر بودجەی (نەوت / 1) ‌و بەپێی یاسا ‌و رێنماییەكان، شەش پرۆژە بە بەهای 124 ملیۆن ‌و 818 هەزار ‌و 250 دیناری عێراقی بەشێوەی راستەوخۆ خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە گوژمەی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێرییان لەخۆ گرتوە، پرۆژەیەكیان تەواو بوە ‌و ئەوانی دیكەش لە بواری جێبەجێكردندان، پرۆژەكانیش پێكدێن لە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (7370) لە 27/6/2019، بڕی 20 ملیۆن ‌و 207 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی بینای پۆلیسی قەرەداغ، كە لە لایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (7371) لە 27/6/2019، بڕی 11 ملیۆن ‌و 169 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی كۆڵانێك لە گەڕەكی ئاوایی حاجی قادر لە قەزای سەیدسادق، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانییەوە لە ماوەی 40 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (7372) لە 27/6/2019، بڕی 32 ملیۆن ‌و 543 هەزار ‌و 750 دینار تەرخان كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ گەڕەكی ئاوبارە (29) لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 35 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (7373) لە 27/6/2019، بڕی 39 ملیۆن ‌و 321 هەزار دینار تەرخان كراوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی 3 پۆل بە كابینە بۆ قوتابخانەی گرێزەی بنەڕەتی لە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە لە ماوەی 50 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (7375) لە 27/6/2019، بڕی 7 ملیۆن ‌و 879 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شوقەی (2) قالاوە بۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كارەبا لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 40 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (7376) لە 27/6/2019، بڕی 13 ملیۆن ‌و 698 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی مزگەوتی گوندی مەلاداوود لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگای سلێمانییەوە لە ماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
 


هه‌واڵی زیاتر