پارێزگای سلێمانی لەپێناو خزمەتی گشتیدا دە پرۆژە بۆ چەند ناوچە و فەرمانگەیەك لە سنوری پارێزگا دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، پرۆژەكانیش نزیكەی 290 ملیۆن دیناری عێراقییان بۆ تەرخان دەكرێت.
بە فەرمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە سەر بودجەی (نەوت / 1) و ئاماژە بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران / ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز ژمارە (4745) لە 20/5/2013، دە پرۆژە بەشێوازی راستەوخۆ خرانە بواری جێبەجێكردنەوە، كە تێچووی پرۆژە و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن، بڕی 289 ملیۆن و 479 هەزار و 100 دیناریان بە پێی یاسا و رێنماییەكان بۆ تەرخان كراوە، چەند پرۆژەیەكیان تەواو كراون و ئەوانی دیكەش لە بواری جێبەجێكردندان.
بە پێی فەرمانەكانی (7393 و 7394) لە 27/6/2019، هەروەها فەرمانی (7430) لە 30/6/2019 و فەرمانەكانی (8044، 8046، 8048، 8049، 8050، 8051، 8052) لە 9/7/2019، پارەی تێچووی پرۆژەكان بەم شێوەیەیە:
بڕی 92 ملیۆن و 621 هەزار دینار بۆ راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ چەند كۆڵانێك (20)ەكانی بۆگەنە بەشی دووەم لە چوارچرا، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە لە ماوەی 80 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
بڕی 16 ملیۆن و 691 هەزار دینار بۆ پرۆژەی راكێشانی تۆڕی ئاو و دانانی تانكی 30م3 گەڵڤەنایز و دابینكردنی تاقم غەتاس بۆ گوندی تەپەعارب حاجی مارف لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 30 رۆژدا تەواو كراوە.
بڕی 78 ملیۆن و 887 هەزار و 400 دینار بۆ راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی وەیساوا لە ناحیەی تانجەرۆ كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
بڕی 14 ملیۆن و 535 هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی قەنتەرەیەك لە گوندی 120 لە ناحیەی تانجەرۆ لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگاوە لە ماوەی 75 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
بڕی 10 ملیۆن و 843 هەزار و 500 دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ژوورێك بۆ بینای یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروبای هونەریی سەر بە پارێزگای سلێمانییەوە لە ماوەی 65 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
بڕی 16 ملیۆن و 544 هەزار دینار بۆ چاككردنەوەی پردی سەرەكی ئاغجەلەر بە شێوەی كاتی لە قەزای چەمچەماڵ، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانییەوە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
بڕی 44 ملیۆن و 880 هەزار دینار بۆ دابینكردنی پۆستەر H=100m، Q=200 m/h بۆ پرۆژەی ئاوی وارماوە، كە لەلایەن لیژنەیەكی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 180 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
بڕی 4 ملیۆن و 652 هەزار و 200 دینار بۆ رووناككردنەوەی بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی پارێزگای سلێمانی، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی لەماوەی 15 رۆژدا تەواو كراوە.
بڕی ملیۆنێك و 825 هەزار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی دوو یاریگای وەرزش و لاوان لە زێڕینۆك لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی سلێمانییەوە لە ماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
بڕی 8 ملیۆن دینار بۆ ئامادەكاریی بۆ مەراسیمی كۆتایی پرۆژەی دۆكیۆمێنتكردنی بینا و خانووە كۆنەكانی شاری سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی زانكۆی سلێمانی سەنتەری سیستی لاب لە ماوەی 35 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.