سەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشییە دەرونییەكان یەكێكە لەو سەنتەرانەی لە 21/5/2012 بە فەرمانی وزاری و بە شێوەیەكی فەرمی لە شاری سلێمانی دامەزرا. لەم سەنتەرەدا خزمەتگوزاری دەرونی تێدا پێشكەش دەكرێت، لە رووی پسپۆڕیەوە سەنتەرێكی چارەسەری و فێركاری و راوێژكاری نەخۆشیە دەرونیەكانە بۆ سەرجەم نەخۆشییە دەرونییەكان لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ.
خزمەتگوزاریەكانی ئەم سەنتەرە تایبەتە بە سنوری جوغرافیای پارێزگای سلیمانی بەڵام زۆر جار نەخۆش لە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و ئاوارەی ناوچەكانی تری عیراقیش روی تێ دەكەن.
* سەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشییە دەرونییەكان لە 42 قەرەوێلە پێك دێت كە دابەش دەبێت بەسەر چوار قاوشدا:
* قاوشی پیاوان : پێكهاتووە لە چوار ژور 16 جێگای نەخۆش.
* قاوشی ژنان : پێكهاتووە لە پێنج ژور 20 جێگای نەخۆش.
* قاوشی منداڵان: پێكهاتووە لە یەك ژور 4 جێگای نەخۆش
* قاوشی چارەسەركردنی ئالودەبوان لە رێگەی پاككردنەوەی ژەهراویبوون: پێكهاتووە لە یەك ژور 4 جێگای نەخۆش
* دیدگای سەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشیە دەرونیەكان
دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەرونی لە روی چارەسەركردن و راوێژكردن و فێركردن بەو نەخۆشانەی روو لەم سەنتەرە دەكەن پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكانیش بە كوالیتیەكی بەرزو بەشێوەیەكی بەردەوام بۆ هەموو دانیشتوانی پاریزگای سلیمانی دەستەبەردەكرێت.
ئامانجەكانی سەنتەرەكە:
*پێَشكەشكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆش (چاودێریكردنی نەخۆشی دەرونی,چارەسەركردن بە دەرمان و راهێنانەوەی نەخۆش لە ڕووی بیركردنەوە , چارەسەركردن بە تەزووی كارەبا)
چارەسەركردنی هەر حاڵەتێك تایبەت بێت بە تێكچونی باری دەرونی تاك .
*پەرەپێدانی بەردەوامی تواناكانی كارمەندان (پزیشكان , تویژەران,كارمەندانی تەندروستی و لایەنی كارگیری).
*گرنگیدان بە ژینگەی كاركرن و ژینگەی سەنتەر لە روی سەلامەتیەوە
*پلاندانان بۆ جێ بەجێ كردن و چاودێریكردن بە داواداچوون و هەلسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاككردن و باشتركردنی چارەسەركردنی نەخۆش.
سەرچاوەی مرۆیی سەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشیە دەرونیەكان:
* لەم سەنتەرەدا 18 پزیشكی گشتی كاردەكەن كە 11 پزیشكیان بۆردودكتۆران 7 پزیشكی دیكەشیان خاوەن بڕوانامەی زانكۆن, 9 دەرمانسازیش لەم سەنتەرەدا هەیە بەشێوەیەك 7 یان خاوەنی بڕوانامەی پەیمانگان و 2 دەرمانسازی د یكەشیان خاوە بڕوانامەی زانكۆن ,هەروەها 3 بێهۆشكار لەم سەنتەرەدا هەیە كە 2 بێهۆشكاریان خاوەن بڕوانامەی پەیمانگان و 1 دیكەشیان خاوەن بڕوانامەی زانكۆن,2 چارەسازی دەرونیش لەم سەنتەرەدان كە 1 یان خاوەن بڕوانامەی ماستەرو ئەوەی دیكەشیان بڕوانامەی زانكۆی هەیە,3 توێژەری دەرونیش هەیە كەبڕوانامەی زانكۆیان هەیە 4 توێژەری كۆمەڵایەتی هەیە كە خاوەن بڕوانامەی زانكۆن 28 پەرستیاریش هەیە كە لەم سەنتەرەدا كاردەكەن 11 پەرستاری خوارپەیمانگان و 16 دیكەشیان دەرچووی پەیمانگان و 1 پەرستیاری دیكەش دەرچووی زانكۆیە,4 كارمەندی كارگێڕی هەیە 1 خوارپەیمانگا و 3 دیكەشیان دەرچووی پەیمانگان 1 ژمێریاری و 3 كارمەندی تەكنیك و1 بلیت بڕ و 1 پیشەوەرو 1 باخەوان و 1پاسەوان لەم سەنتەرەدا هەیە كە سەرجەمیان دەرچووی خوار پەیمانگان.
ئاماژەدان بە جۆری خزمەتگوزارییەكان یان پسپۆڕی:
* چارەسەركردنی نەخۆشیە دەرونیەكان: چارەسەركردنی هەموو نەخۆشیە دەرونیەكان لە جۆرەكانی كتوپڕ و درێژخایەن لە رێگەی داخڵاكردنیان لە سەنتەرەكە.
* چارەسەری دەرونی لەرێگەی ئەنجامدانی دانیشتن و قسەكردن: چارەسەری دەرونی و ڕێنمایی دانە بە نەخۆشی ناو سەنتەرەكە و رەوانەكراو لە دەروەی سەنتەر بۆ ئەو حاڵەتە دەرونییەی كە هەیەتی لە ڕێگەی جۆری جیاوازی چارەسەری دەرونی بۆ تاك و خێزان..
* چارەسەركردن بە لێدانی تەزووی كارەبا ECT: چارەسەركردنی نەخۆشیە دەرونیەكان لە ڕێگەی وەرگتنی تەزوی كارەباوە ECT
لەژێر سڕكردنی گشتیدا.
* لیژنەی دەست نیشانكردنی حاڵەتی ئۆتیزم: هەڵسەنگاندن و دەستنیشانكردنی ئەو مندالانەی رەوانە دەكرێن بۆ لیژنەكە ئایا حاڵەتی ئوتیزمیان هەیە یان نا.
چۆنێتی پەیوەندی كردن بەم سەنتەرەوە:
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی / سلیمانی – گەرەكی سلیمانی تازە – خوار تاقیگەی ناوەندی (مختبر مركزی)
* ژمارەی تەلەفون: 3271043 – 3271013 یان 3271158
* ناوی سیانی بەڕێوەبەر: د.سامان ئەنوەر فەرەج
ژ.مۆبایل : 07701555686
ئیمەیل : saman105@yahoo.com
* ناوی سیانی بەریوەبەری كارگیری : سەیوان غفور محمد
ژ.مۆبایل : 07701548075 یان 07501042809
ئیمەیل : saywan2009p2@yahoo.co.uk