بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری


سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری لە 9ی 10ی2010 دامەزراوە، خزمەتگوزارییەكانی بە شێوەیەكی گشتی بۆ سەرجەم ناوچە جوگرافیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیە، هەموو پسپۆڕیەكانی تایبەت بە ئیش ‌و كاری ددان لە خۆ دەگرێت بە تایبەتیش ( نەشتەرگەری گەورە و بچووك، دروستكردنی ددان، ڕاست كردنەوەی ددان، ... هتد ).


 

- دیدگای سەنتەر

 

* گرتنەبەری هەموو ڕێكارە خۆپارێزییەكانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەكان بە تایبەتی نەخۆشییەكانی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.

* پەرەدان بە توانای سەنتەرو خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر بۆ هاووڵاتیان.

* زیادكردنی كادرو پزیشك تا بتوانرێ‌ خزمەتی باشترو چاكتر بە هاووڵاتیان بكات.

 


- ئامانجی سەنتەر
 

1- نەخۆش بۆی هەیە تێ‌ بگات چ جۆرە كارێكی بۆ دەكرێت مافی ئەوەی هەیە پرسیار بكات ‌و وەڵامەكەی  وەربگرێتەوە.

2- لە سەنتەرەكەدا هەموو هەوڵێك ئەدرێت بەڵام ئەوە ئەركی دەزگاكانی تەندروستیە كە سەلامەتی تەندروستی ژینگەیی دابین بكات بۆ هاووڵاتیان.



- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر
 

لەم نەخۆشخانەیەدا 26 پزیشكی پسپۆڕی ددان هەیە و 9 پەرستیاریش لەم سەنتەرە كاردەكەن  كە 4 یان بروانامەی خوار پەیمانگان و 5 یان بروانامەی پەیمانگایان هەیە، هەر لەم سەنتەرە 32 كارمەندی كارگێڕی كاردەكەن .


 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 

 

* چارەسەریەكانی نەخۆشیەكانی دەم‌ و ددان

* چارەسەری نەشتەرگەری دەم‌وددان

* خزمەتگوزاری تاقیگەی دروست كردنی ددان

* خزمەتگوزاری تاقیگەی ڤایرۆسات

* خۆپاراستنی تەندروستی.
* خزمەتگوزاری تیشكی ددان X-ray/ OPG
 

 

- چۆنیەتی پەیوەندیكردنی بە سەنتەرەكەوە:-
 

*ناونیشان و شوێنی جوگرافی:سلێمانی –گەرەكی قڕگە-تەنیشت نەخۆشخانەی هیوا
 

* بەرێوبەر: دكتۆر ئەحلام تاهیر شەریف

* ژمارەی تەلەفون: 3265160

* ژمارەی مۆبایل: 07701075656

 

*بەرێوبەری كارگێڕی: ووریا عەلی

* ژمارەی تەلەفون: 3265061

* ژمارەی مۆبایل: 07701564346

 


هه‌واڵی زیاتر