بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ


سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ تایبەتمەندی چارەسەرو هەموو جۆرە نەشتەرگەریەكانی قوڕگ و لووت و گوێیە بەنەشتەرگەری ناوبینی و مایكرۆسكوب و نەشتەرگەریە تایبەتیەكانیشەوە وەك چاندنی لوولێچی گوێ ، هەروەها سەنتەری فێركردن و ڕاهێنانی پزیشكانی قوڕگ و لووت و گوێ و پزیشكی نیشتەجێی دێرین و خوێندكارانی خوێندنی باڵاو سەنتەری ڕاهێنانی بۆردی عەرەبی و عێراقی و كوردستانیشه لەگەڵ ڕاهێنانی خوێندكارانی دبلۆمی باڵای زانكۆی سلێمانی .
 

ئەم سەنتەرە لەناوەڕاستی ساڵانی حەفتاكانەوە وەك بەشێك لەنەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی كاركردووە و لە بەرواری ( 24/4/2011 ) وەك سەنتەرێكی سەربەخۆ كاری كردووە و جیابۆتەوە لەنەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی و خزمەتگوزاریەكانی پێشكەش دەكات و ژمارەی قەرەوێڵەكانی ( 25 ) تەختە  ، سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ سەنتەرێكی پڕ خزمەتەو خزمەتگوزاریەكانی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیانە .
 
 

- ئامانجی سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ :

پێشكەشكردنی باشترین كوالێتی بەنەخۆش لەهەموو بەشەكانی سەنتەرداو ڕاگرتنی مافی نەخۆش و ڕێنمایی كردنی نەخۆش لەپرۆسەی چاكبونەوەو پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای پزیشكان و كارمەندان و كارگێری سەنتەرو گرنگیدان بە لایەنی ( Infection ) لەناو هۆڵەكانی نەشتەرگەری و قاوش و بەشی ناوبینی و نزمكردنەوەی ئینفێكشن بۆ نزمترین ئاست یان بنبڕكردنی و  تائێستا هیچ حاڵەتێكی ئینفێكشن رووینەداوە كە ببێتە هۆی تێكچوونی باری نەخۆش و گەڕانەوەی بۆ سەنتەر بۆ چارەسەر لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكانەوە بە نەشتەرگەری تایبەت و ووردەكانیش وەك نەشتەرگەری لوولپێچی گوێ.
 

* پەرەپێدان بەژینگەی كاركردن و ژینگەی نەخۆشخانە لەڕووی سەلامەتی یەوە .

* پلاندانان و جێبەجێكردن و چاودێری هەڵسەنگاندنی بەردەوام لەپێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی  نەخۆشخانەكان .

* ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە پەیوەندیدارەكاندا بەمەبەستی پێشخستنی بواری كاركردن .

 

 

- دیدگای سەنتەر
 

* گەورەكردنی تاقیگەی توێكاری ئیسكی گوێ ( Temporal bone Lap )  لەئێستادا ( 5  بۆ 10 ) بێدە ، كە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر نەشتەرگەری گوێ .
 

* هەروەها دابینكردنی سێتی ناضوری ( endoscopy set HD )  و شەیڤەر سیستەم  ( Shaver system ) كە بۆلابردنی  گۆشتی زیادەی ناو لووت و گیرفانەكانی لووت بەكاردێت ، هەروەها دابینكردنی ئامێری ( Strobpscopy ) بۆ پشكنینی دەنگە ژێیەكان لەگەڵ دابینكردنی ( 3 ) مایكرۆسكۆبی .
 

* جۆری زەیس ( zeisi micriscope )  بۆ هۆڵەكانی نەشتەرگەری لەگەڵ  ناڤوری نەرم ( 4 ) دانە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان بەكوالیتیەكی بەرز بەشێوەیەكی بەردەوام .


 

- سـەرچاوەی مرۆیی سەنتەر
 

لەم سەنتەرە 47 پزیشك كاردەكەن كە پێكهاتوون لە 13 پزیشكی گشتی و 34 مقیم ئەقدەم ، دەرمانسازو پزیشكی ددان لەم سەنتەرە نیە،43 پەرستیاریش لەم سەنتەرە كاردەكەن، كە 11 یان بڕوانامەی خوار پەیمانگایان هەیە  و 28 یان بڕوانامەی پەیمانگا و 4 پەرستیاریش بروانامەی زاكۆیان هەیە،هەر لەم سەنتەرە 15 كارمەندی كارگێڕی كاردەكەن كە 9 یان بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و 3 یان بروانامەی پەیمانگا و 3 پەرستیاریش بروانامەی زانكۆیان هەیە، ژمارەی كارمەندی تەكنیكی ئەمسەنتەرە بریتیە لە یەك كارمەند كە بروانامەی خوار پەیمانگای هەیە.

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 

 

ئەو خزمەتگوزاریەی لەم سەنتەرە پێشكەش دەكرێت جۆری چارەسەری نەشتەرگەریە وەك چارەسەركردنی حاڵەتە ساردەكانی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ و دیاری كردنی جۆری نەخۆشیەكانی قوڕگ و لووت و گوێ . 

* ئەنجامدانی دوو كۆرسی فێركاری توێكاری ئێسكی گوێ بۆ ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر نەشتەرگەری مایكرۆسكۆبی ئێسكی گوێ.
* ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكانی قورگ و لووت و گوێ بە نەشتەرگەری ناوبینی لووتەوە و نەشتەرگەری مایكرۆسكۆبی گوێ و لوولپێچی گوێ لەگەڵ نەشتەرگەرییەكانی سەروو مل.
 


 

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :

 

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( گەڕەكی ( سلێمانی نوێ ) پشت نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی ) .

* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3270643 -  3270861 ) .

* ئیمەیل : ( Otolayringologycentre@gmail.com ) .


***
 

 

* ناوی بەڕێوبەر: ( د.هونەر محەمەد حەمە ئەمین ) .

* ژمارەی مۆبایل : ( 07701583613 ) .

* ئیمەیل : ( Dr.huner@gmail.com ) .

 

 ***

* ناوی بەڕێوبەری گارگێڕی : ( ئاری ئەحمەد مەحمود ) .

* ژمارەی مۆبایل : ( 07701565373 ) .

* ئیمەیل : ( ari77ent@gmail.com ) .

 

 


هه‌واڵی زیاتر