بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 10ی شوبات


-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1138ی زایینی، پاڵەوانی كورد ‌و جیهانی ئیسلامی (سەڵاحەدینی ئەیوبی) لە ناوچەی تكریتی عێراق لە دایك بووە.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1162ی زاینی، (بەلدوینی سێهەم)ی پاشای شانشینی بەیتولمەقدس كۆچی دوایی كردووە كە لەو سەردەمەدا لە ژێر چاودێریی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا بووە.
-    دوای ئەوەی سوپای مەغۆل هێرشیان كردە سەر شاری بەغداد ‌و خەلیفەی عەباسییەكانیان دەستگیر كرد، ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1258 بە یەكجاریی كۆتایی بە خەلافەتی عەباسی هات ‌و شانشینێكی نوێ‌ لە دۆڵی دووڕوباردا پێكهێنرا لە ژێر چاودێریی ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1755، بیرمەند ‌و فەیلەسوفی بەناوبانگی فەرەنسی (مۆنتسكیۆ) لە دایك بووە كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر هزری خۆرئاوا ‌و ئەوروپا هەبوە.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1837، شاعیری ناوداری ڕوسی (ئەلكسەندەر پۆشكین) كۆچی دوایی كردووە كە لە پاش خۆی چەند بەرهەمێكی بەپێزی بەجێهێشتوە.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1863، داهێنەری ئەمریكی (ئالنسۆن كرانی) یەكەم ئامێری ئاگركوژێنەوەی لە جیهاندا دروست كردوە ‌و بەرائەی داهێنانی وەرگرتوە.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1898، شاعیر ‌و شانۆنامەنوسی بەناوبانگی ئەڵمانیا ‌و جیهان (برتۆڵد برێخت) لە دایك بووە كە خزمەتێكی زۆری بە ئەدەبی ئەوروپا كردوە.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1925، شۆڕشگێڕانی كورد كە لەلایەن (شێخ سەعیدی پیران)ەوە سەرۆكایەتیی دەكران پەلاماری سوپای توركیایان دا ‌و لە ئەنجامدا شاری (لیجە)ی باكوری كوردستانیان لە دەستی توركەكان ڕزگار كرد.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1931، شاری نییودلهی بە شێوەیەكی ڕەسمی كرایە پایتەختی هیندستان كە یەكێكە لە شارە قەرەباڵغەكانی جیهان.
-    بە هۆی كۆچی جولەكەكانەوە بۆ فەڵەستین ‌و ناڕەزایەتیی وڵاتان، حكومەتی بەریتانیا گەمارۆی فەڵەستینی دا بە مەبەستی بەرگرتن لە كۆچی بەكۆمەڵی جولەكەكان، بەڵام ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1934 جولەكەكان ئەو گەمارۆیەیان شكاند.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1934، (فەرحات عەباس)ی سەرۆكی جەزائیر بەیاننامەیەكی بۆ گەلی جەزائیر ڕاگەیاند كە بە دەقی سەرەكیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی جەزائیری ئەژمار دەكرێت ‌و بە هۆیەوە كۆتایی بە ژێردەستەیی هێنرا ‌و جەزائیر سەربەخۆیی وەرگرت.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1964، (عەبدولسەلام عارف)ی سەرۆك كۆماری عێراق ‌و (مەلا مستەفا بارزانی) سەركردەی شۆڕشی ئەیلول ڕێككەوتن لەسەر ڕاگرتنی شەڕی نێوان كورد ‌و عێراق ‌و ئاگربەستی دوولایەنەیان ڕاگەیاند كە ئەنجامەكەی بە پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی كورد لە باشوری كوردستان كۆتایی پێهات.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1970، ڕێكخراوی (یەكێتی نوسەرانی كورد) پێكهێنراوە بە ئامانجی داكۆكیكردن لە مافی نوسەران.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1972، میرنشینی (ڕەئسولخەیمە) چووە پاڵا یەكێتیی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی واتە ئیمارات.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1974، هەردوو سوپای عێراق ‌و ئێران لەسەر سنورەكان بەشەڕ هاتن ‌و بە هۆیەوە دەیان سەرباز لە هەردوولا كوژران، بەڵام ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بەپەلە هەوڵەكانی بۆ ڕاگرتنی شەڕەكە خستەگەڕ ‌و لە ئەنجامیشدا شەڕەكە كۆتایی پێهات.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1982، پارتی سۆسیالیستی فەڵەستینی لە كەناری خۆرئاوا ‌و كەرتی غەززە ‌و ناوچەی شەتات پێكهێنراوە كە دواتر ناوەكەی گۆڕدرا بۆ پارتی گەلی فەڵەستینی.
-    هەرچەندە بڕیاربوو ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 2005، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەكانی عێراق ئاشكرا بكرایە، بەڵام بە هۆی كێشەی سیاسییەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی دواخست.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 2005، ئەدیب ‌و ڕۆماننوس ‌و شانۆنامەنووس (ئارسەر میلەر)ی ئەمریكی كۆچی دوایی كردووە كە لە دوای خۆی كۆمەڵێك بەرهەمی گرنگی بەجێهێشتوە.
-    بە هۆی ئەو شكستەی كە پارتی كادیما بە سەرۆكایەتیی (تسیبی لیڤنی) تووشی بوو كە نەیتوانی لە پاش هەڵبژاردنەكان حكومەتی ئیسرائیلی پێكبهێنێت، بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت درا ‌و ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 2009 هاووڵاتیانی ئیسرائیل ڕوویان كردە سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێكی نوێ‌.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 2010، نوسەر ‌و دبلۆماتكار ‌و سیاسەتمەداری ئەمریكی (چارلز نیسبیت ویڵسن) لە تەمەنی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە لە سەر پارتی دیموكرات ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا بووە، ڕۆڵی زۆریشی هەبووە لە كۆمەككردنی تێكۆشەرانی ئەفغانستان لە دژی سوپای داگیركاری یەكێتیی سۆڤێت.
-    بە هۆی ڕاپەڕنی گەلی میسر لە دژی دەسەڵاتەكەی (حوسنی موبارەك) ‌و فشارخستنە سەر سیستمی حوكمڕانی لەو وڵاتەدا، ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 2011 موبارەك دەسەڵاتی ڕادەستی (عومەر سلێمان)ی جێگری كرد.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 2012، حكومەتی یۆنان ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر پلانێك بۆ دەستگرتنەوە لە خەرجییەكانی وڵات بە ئامانجی بەدەستهێنانی هاریكارییەكی نێودەوڵەتی بە بەهای (130) ملیار یۆرۆ، بۆ ئەوەی یۆنان چارەسەری ئەو قەیرانە ئابورییە بكات كە ڕووبەڕووی ببوەوە.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 2012، ئەكادیمی ‌و پسپۆڕی گەشەپێدانی مرۆیی (ئیبراهیم فەقێ‌)ی میسری لە تەمەنی 62 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە شارەزا ‌و پسپۆڕێكی گەورەی بواری میتافیزیك بووە ‌و پرۆگرامی زمانەوانیی بۆ مێشك داناوە.
-    ڕۆژی 10ی شوباتی ساڵی 2012، بە هۆی تەقینەوەیەكی بەهێزەوە لە شاری (حەڵەب)ی سوریا دەیان هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا ‌و زیاتر لە سەدی تریش بریندار بوون كە بەوتەی چاودێرانی سیاسی بە پیلانی بەعسییەكان ئەنجام درابوو بەمەبەستی نانەوەی پشێویی لەو وڵاتەدا.
-    ئەمڕۆ لە ناوچەكانی ئیستریا ‌و دالماسیای كرواتیا ڕۆژی نیشتمانییە بۆ یادكردنەوەی ئەو قەسابخانە ‌و كوشتارەی كە لەلایەن داگیركارانەوە دژی دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئەنجام دراوە ‌و هەزاران هاووڵاتییان بوونەتە قوربانی.


هه‌واڵی زیاتر