بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 20ی شوبات


-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 886ی زایینی، ئیمام (ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد بن یەزید بنماجە ئەلڕەبعی ئەلقەزوینی) ناسراو بە (ئیبن ماجە) كۆچی دوایی كردووە كە یەكێكە لەو كەسانەی (فەرمودە ‌و سوننەت)ەكانی پێغەمبەری ئیسلامی نوسیوەتەوە بە ناوی (سونەن ئیبن ماجە) ‌و بە یەكێك لە شەش سەرچاوە ڕاست ‌و دروستەكانی فەرمودەی پێغەمبەر لە قەڵەم دەدرێت.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1258، (موستەعسەم بیلـلا)ی دوایین خەلیفەكانی دەوڵەتی عەباسی كۆچی دوایی كردووە كە لەسەر دەستی مەغۆلەكان كۆتایی بە دەسەڵاتەكەی هێنراوە.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1815، پاشای كۆری میری ڕەواندز هەریەكە لە (تەمر خان ‌و محەمەد ئاغا)ی لە سێدارە دا كە مام ‌و ئامۆزای خۆی بوون ‌و بە هۆی دژایەتیكردنی پاشای كۆرەوە دەستگیركران ‌و ئەو سزایەیان بە سەردا سەپێنرا.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1844، زانای فیزیایی (لۆدفیگ بۆڵتزمان)ی نەمسایی لە دایك بووە كە خاوەنی چەندین بیردۆز بووە ‌و ڕۆڵی زۆری بینیوە لە پێشخستنی زانستی فیزیادا.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1911، دوایین ژمارەی ڕۆژنامەی (چینگ یاو)ی چینی بڵاوكرایەوە كە كۆنترین ڕۆژنامەی جیهان بووە ‌و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 713 دا دەست بە بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی كراوە.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1918، پارێزەر ‌و چالاكوان ‌و شاعیری ناوداری گەلی كورد (یونس مەلا ڕەئوف مەلا مەحمود ئەفەندی) ناسراو بە (دڵدار) لە شارۆچكەی كۆیە لە دایك بووە كە شاعیرێكی غەزەلنوس ‌و نیشتمانپەروەر بووە ‌و لە ساڵی 1948دا كۆچی دوایی كردوە.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1919، بە پیلانێك (حەبیبوڵڵاخان)ی میری ئەفغانستان تیرۆر كرا.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1928، ئینگلتەرا دانی بە سەروەریی میرنشینی خۆرهەڵاتی ئوردندا نا بە مەرجێك لە ژێر چاودێریی سەربازیی بەریتانیادا بمێنێتەوە.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1942، شێخ (حەمەد بن عیسا بن عەلی ئال خەلیفە)ی پاشای بەحرەین كۆچی دوایی كردووە، هەمان ڕۆژیش شێخ (سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە) وەكو پاشای نوێی بەحرەین دەستنشیانكرا ‌و شوێنی باوكی گرتەوە.
-    پاش هەڵگیرسانی ناكۆكی لە نێوان جولەكەكان ‌و هاووڵاتیانی فەڵەستیندا، ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1948 میلیشیاكانی هاگانای یەهودی بە بۆمبی مۆرتەر ناوچە عەرەبنشینەكانی شاری حەیفایان بۆردومان كرد ‌و زیانێكی زۆریان لەو ناوچەیە دا.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1951، (گۆردن براون)ی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە دایك بووە كە یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی پارتی كرێكارانی بەریتانیا.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1963، هێزە هاوبەشەكانی وڵاتانی عەرەبی لە كوەیت پاشەكشەیان كرد ئەویش بە هۆی هاتنە سەر كاری بەعسییەكان ‌و گرتنەدەستی كورسیی حوكمڕانی لە عێراقدا، چونكە پێشتر (عەبدولكەریم قاسم) داوای گێڕانەوەی خاكی كوەیتی كردبوو بۆ سەر عێراق كە بەو هۆیەشەوە هێزی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەرگریكردن لە كوەیت چووبوونە ناو ئەو وڵاتەوە.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1969، دەوڵەتی ئیسرائیل چووە ناو پەیمانی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی ‌و پەیماننامەكەی واژۆ كرد.
-    پاش ئەنجامدانی كودەتایەكی سەربازیی بەسەر (میلتۆن ئۆبۆتی) سەرۆكی ئۆگەندەدا ‌و سەركەوتنی كودەتاكە، ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1971 (عیدی ئەمین) خۆی وەكو سەرۆكی نوێی ئۆگەندە ناساند ‌و كورسیی دەسەڵاتی گرتە دەست.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1975، لەسەر ڕاسپاردەی (ئەنوەر سادات)ی سەرۆكی میسر باڵیۆزی میسر لە بەیروت چاوی بە (مەلا مستەفای بارزان) كەوت ‌و داوای لێكرد سەردانی میسر بكات تا چاوی بە سادات بكەوێت.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1985، هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناوچەی خۆشنا و چالاكییەكی گەورەیان ئەنجام دا ‌و بە هۆیەوە بینای ناحیەی خۆشناوەتی ‌و سەرجەم ڕەبییەكانی ئەو ناوچەیەیان كۆنترۆڵا كرد.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1987، فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران بۆردومانێكی خەستی ناوچەی كۆیەیان كرد كە بە هۆیەوە گیانلەدەستدانی 4 هاووڵاتی ‌و برینداربوونی زیاتر لە 40 كەسی تری لێكەوتەوە.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1991، كۆنفرانسی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەستی پێكرد كە بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ بەردەوام بوو.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1992، هەرسێ‌ حكومەتی ئێران ‌و توركیا ‌و سوریا كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا كە بە وتەی چاودێران مەبەست لێی تاووتوێكردنی ڕەوشی كورد ‌و كاری پێكەوەیی بووە بە ئامانجی ڕێگرتن لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لە باشوری كوردستان.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 2002، لە ناوچەی (سەعید)ی میسر بە هۆی لە هێڵدەرچوونی شەمەندۆفێرێك ‌و گڕگرتنی 370 كەس لە سەرنشینەكانی سوتان ‌و گیانیان لە دەست دا، 65ی تریش بریندار بوون.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 2006، ئەنجومەنی ئوممەی كوەیت واتە پەرلەمان بە تێكڕای دەنگی ئەندامەكانی ڕەزامەندیی پیشاندا لەسەر دەستنیشانكردنی میر (نەواف ئەحمەد سوباح) وەكو جێنشینی تەختی میرایەتی كە لەلایەن میری كوەیتەوە هەڵبژێردرابوو.
-    دوای هەڵبژاردنەكەی ساڵی 2009 لە ئیسرائیل، ڕۆژی 20ی شوبات (شیمۆن پیرێز)ی سەرۆكی ئیسرائیل (بنیامین نەتەنیاهۆ)ی سەرۆكی پارتی لیكۆدی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەت.
-    ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 2010، فەرماندەی سەربازیی ‌و سیاسەتمەداری ئەمریكی (ئەلكساندەر هیگ) لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین پۆستی سەربازیی ‌و سیاسیی ‌و ئیداریی بەڕێوەبردووە.
-    ئەمڕۆ لە ناوچەی تۆرنای هەرێمی والۆنی بەلژیكا بە ڕۆژی قەدیس (ئیلیۆتیرۆس) ئەژمار دەكرێت ‌و بۆنە ‌و مەراسیمی ئایینی بەڕێوەدەچێت.


هه‌واڵی زیاتر