- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 197ی زایینی، جەنگێكی گەورە لە نێوان هێزە ناكۆكەكانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا بەرپابوو، لە نێوان سوپای (سیبتی مۆسس فیرۆس)ی ئیمپراتۆری ڕۆمانی و لایەنگرانی (كلۆدیۆس ئەلبنۆس)دا كە ئەنجامەكەی بە تێكشكانی لایەنگرانی سیفیرۆس كۆتایی هات و هەزاران كەس لە لایەنگرانی هەردوولا كوژران.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 685ی زایینی، (محەمەدی كوڕی ئەبوبەكری سدیق) گەیشتە میسر و بە فەرمانی (عەلی كوڕی ئەبوتاڵب)ی خەلیفەی موسڵمانان وەكو والیی ئەو وڵاتە دەستبەكار بوو.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1473ی زایینی، زانای گەردوونناسی بەناوبانگی پۆڵەندا و جیهان (نیكۆڵاس كۆپەرنیكۆس) لە دایك بووە كە ڕۆڵی زۆری بینیوە لە پێشخستنی زانستی گەردوونناسیدا.
- دوای دەیان ساڵا ناكۆكیی و ململانێ لە نێوان ئینگلتەرا و هۆڵەندەدا، سەرئەنجام ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1674، هەردوو وڵات ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتییان مۆر كرد كە بە ڕێككەوتننامەی وستمنستەر ناسراوە و بە هۆیەوە كۆتایی بە ناكۆكییەكان هات.
- لەگەڵا قوڵبوونەوەی جەنگی یەكەمی جیهانیدا، ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1915 گەورەترین جەنگ لە نێوان وڵاتە شەڕكەرەكاندا هەڵگیرسا كە بە جەنگی گالیبۆلی ناسراوە.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1940، (سابر موراد نیازۆف)ی سەرۆكی توركمانستان لە دایك بووە، لە هەمان ڕۆژیشدا بەڵام ساڵی 1941 هونەرمەند و ئەكتەری ناوداری میسری (مەحمود یاسین) لە دایك بووە.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1959، قوبرس وەكو وڵاتێكی سەربەخۆ بووە خاوەن سەروەریی و وەكو ئەندامی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان وەرگیرا.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1963، وەفدێكی شۆڕشی كورد لە باشوری كوردستان سەردانی شاری بەغدادی پایتەختی عێراقی كرد بە مەبەستی دانوستان و گفتوگۆكردن لەگەڵا دەسەڵاتدارانی عێراقدا بەڵام هیچ ئەنجامێكی ئەوتۆی لێنەكەوتەوە.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1977، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا (جانلۆكا زامبرۆتا) لە دایك بووە كە بەشداریی لە چەندین یاریی نێودەوڵەتیدا كردوە و خاوەنی چەندین نازناوە.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1980، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران چوارەمین كۆنگرەی خۆیی لە شاری مهاباد ئەنجامدا كە ئەوە بۆ یەكەمجار بوو ئەو حزبە لەناو خاكی ئێراندا كۆنگرە ببەستێت و تێیدا 26 ئەندام بۆ كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران و (د. عەبدولڕەحمان قاسملۆ) وەكو سكرتێری حزب هەڵبژێردرا.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1986، (حسێن بن تەڵاڵ)ی پاشای ئوردن لە ڕێككەوتننامەیەكی نێوان وڵاتەكەی و دەسەڵاتی فەڵەستینی پاشگەزبووەوە كە ساڵێك پێشتر بە مەبەستی هاوكاریی دوولایەنە لە نێوان حكومەتی عەممان و دەسەڵاتی فەڵەستینیدا مۆر كرابوو.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1992، سوپای بەعس هێرشێكی گەورەی بۆ ناوچەكانی تۆپزاوای دەشتی هەولێر و شوان ئەنجامدا بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە توندی بەرپەرچی دایەوە و هێرشەكەی تێكشكاند.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 1999، (محەمەد محەمەد سادق سەدر) یەكێك لە گەورە مەرجەعە ئایینییەكانی مەزهەبی شیعە لە عێراق كۆچی دوایی كردووە.
- هەرچەندە بڕیاربوو بۆ تاووتوێكردنی دۆخی عێراق لە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 2003 كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە شاری هەولێر سازبكرایە بەڵام كۆنگرەكە ئەنجامنەدرا و بۆ كاتێكی دیكە دواخرا.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 2005، (مەلا محەمەد ڕۆستەم كاكلی) سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی كوردستان لە شاری كەركوك تیرۆر كرا.
- دوای دەیان ساڵا فەرمانڕەواییكردنی كوبا، سەرئەنجام ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 2008 (فیدڵا كاسترۆ) دەستبەرداری كورسیی دەسەڵات بوو.
- لە میانی ڕاپەڕینی گەلی لیبیادا كە ساڵی 2011 دژی دەسەڵاتەكەی (موعەممەر قەزافی) بەرپابوو، ڕۆژی 19ی شوبات هێزە ئەمنییەكانی سەر بە قەزافی زۆر بە توندی پەلاماری خەڵكی خۆپیشاندەریان دا لە ناوچەی بنغازی و بە هۆیەوە سەدان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 2012، حكومەتی میسر بانگهێشتی باڵیۆزی وڵاتەكەیی كردەوە لە سوریا بۆ ئەوەی خاكی سوریا بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ میسر.
- بە هۆی ئەو گەمارۆ ئابورییەی یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریكا خستبوویانە سەر ئێران، ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 2012 حكومەتی تاران بڕیاریدا هەناردەكردنی نەوت بۆ فەرەنسا و بەریتانیا ڕابگرێت بەوەش زیانێكی زۆری بە كۆمپانیاكانی ئەو دوو وڵاتە گەیاند.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 2012، (مریەم ڕەیس) ڕاوێژكاری (نوری مالكی) سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە هەرێمی كوردستان كرد ڕێگە بە (تارق هاشمی) جێگری سەرۆك كۆماری عێراق نەدات خاكی وڵات بەجێبهێڵێت كە بە تۆمەتی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكرابوو.
- ڕۆژی 19ی شوباتی ساڵی 2012، زانای گەورەی زانستی ڤایرۆسەكان (ڕیناتۆ دۆلبیكۆ)ی ئیتاڵی لە تەمەنی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە بە هۆی داهێنانە گەورەكانیەوە لە بواری زانستی ڤایرۆسیدا ساڵی 1975 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشكیدا پێبەخشراوە.
- ئەمڕۆ بە یەكەم ڕۆژی بورجی نەهەنگ لە قەڵەم دەدرێت.