- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 399ی پێش زایین، دەسەڵاتدارانی شارستانییەتی یۆنان سزای لە سێدارەدانیان بەسەر (سوكرات)ی فەیلەسوفدا سەپاند كە بە تێزە فەلسەفییەكانی رەخنەی لە دەسەڵاتی سیاسی دەگرت بەوەش سیستمی حوكمڕانیی لە یۆنان خستبووە مەترسییەوە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 930ی زایینی، (عەزیز بیلای فاتمی) خەلیفەی فاتمییەكان كۆتایی بەو ئاژاوەگێڕیانە هێنا كە لەلایەن قەرامیتی و ئەفتكینەكانەوە لە ناوچەی شام سەریهەڵدابوو بەو هۆیەشەوە دەسەڵاتی فاتمییەكانی لە ناوچەی شامدا پتەوتر كرد.
- دوای داگیركردنی شاری بەغداد لەلایەن سوپای مەغۆلەكانەوە، ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1258ی زایینی هۆلاكۆی سەركردەی مەغۆلەكان بڕیاریدا سوپای مەغۆل بەرەو خاكی شام بەڕێبكەون.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1564، زانای بوارەكانی گەردونناسی و بیركاریی (گالیلیۆ گالیلی) ئیتاڵی لە دایك بووە كە خزمەتێكی زۆری بە بواری زانست كردوە و چەندین تێزی گرنگی لە بارەیانەوە نوسیوە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1794، حكومەتی فەرەنسا بڕیاردا ئاڵای فەرەنسا لە ڕەنگەكانی شین و سپی و سور پێكبێت كە تا ئێستا ئاڵاكە بە هەمان شێوەی خۆی ماوەتەوە و گۆڕانكاریی بەسەردا نەهێنراوە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1898، لەلایەن هێزەكانی ئیسپانیاوە كەشتیی (یو ئێس ئێس مین)ی ئەمریكی تێكشكێنرا بەو هۆیەشەوە جەنگ لە نێوان ئەمریكا و ئیسپانیادا بەرپابوو.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1925، پێكدادانێكی گەورە لە نێوان سوپای توركیا و شۆڕشگێڕەكانی (شێخ سەعیدی پیران)دا لە گوندی پیران ڕوویدا كە لە ئەنجامدا شۆڕشگێڕانی كورد سەركەوتن و شكستێكی گەورەیان بە هێزەكانی توركیا هێنا.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1928، سەركردەی هێزەكانی فەرەنسا لە سوریا بڕیاریدا (تاجەدین حەسەنی) بكاتە فەرمانڕەوای سوریا و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بگرێتە دەست.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1936، (ئەدۆڵف هێتلەر)ی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بڕیاردا جۆرە ئۆتۆمبیلێك بەرهەمبهێنرێت كە تێچووی كەمبێت و هەرزانیش بێت كە لە ئەنجامدا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی (فۆڵكس ڤاگن)ی لێكەوتەوە.
- لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا و ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1942، هێزەكانی ژاپۆن شكستیان بە سوپای بەریتانیا هێنا و سەنگافورەیان داگیركرد سەرجەم هێزەكانی بەریتانیاش كە 80 هەزار ئەفسەر و سەرباز بوون خۆیان دا بە دەستی سوپای ژاپۆنەوە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1949، حكومەتی عێراق گۆڤاری (نزار)ی داخست كە گۆڤارێكی كوردی بوو لە شاری بەغداد دەردەچوو كە تەنها 22 ژمارەی لێ بڵاوكرایەوە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1953، دوا ژمارەی گۆڤاری (ڕیسالە)ی میسری بڵاوكرایەوە كە بۆ ماوەی بیست ساڵا تاكە گۆڤاری ئەدەبی بوو لە وڵاتانی عەرەبیدا بڵاودەكرایەوە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1980، هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناو شارۆچكەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە چالاكییەكی گەورەیان لە دژی هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەنجامدا.
- ئێوارەی ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1985، هێزی پێشمەرگەی كوردستان داستانێكی قارەمانانەیان لە دژی سوپای عێراق تۆمار كرد كە بە داستانی دابان هەلاج ناسراوە و تێیدا نزیكەی سەد سەربازی بەعس كوژران و سەدانی دیكەش بەدیل گیران ناوچەیەكی بەرفراوانیش لە دەستی هێزەكانی عێراق پاككرایەوە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1994، بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی سۆمەترەی ئیندۆنیزیای هەژاند و بەوهۆیەوە زیاتر لە 200 كەس مردن و دوو هەزاریش بریندار بوون، دەیان هەزاری تریش ئاوار بوون و زیانێكی زۆریشی لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1995، بنكەی زانستیی لێكۆڵینەوەی كوردی لە ڕوسیا داوای لە حكومەتی فینلەندا كرد ڕێگە بدات كۆنگرەی نیشتمانیی كوردستان لەو وڵاتەدا ساز بكرێت.
- بە پیلانێكی سێقۆڵی لە نێوان دەزگا هەواڵگرییەكانی توركیا و ئیسرائیل و كینیادا، ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1999 (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ی ڕابەری پارتی كرێكارانی كوردستان لەلایەن هێزێكی كۆماندۆزی توركییەوە لە كینیا دەستگیر كرا و دواتر گەڕێنرایەوە بۆ توركیا.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 2003، لە نزیكەی 600 شاری جیاجیای جیهاندا خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدرا كە تێیدا داوای ئەوە دەكرا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی هێرشی سەربازیی نەكەنە سەر عێراق.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 2003، سوپای توركیا بە فەرمانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورك دەستی بە ئۆپەراسیۆنەكانی كرد لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچە سنورییەكان.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 2009، دەستووری فەنزوێلا هەموار كرایەوە بە شێوەیەك كە ڕێگەی بە (هۆگۆ شافێز)ی سەرۆك دەدا بۆ چەندین خولی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كاندید بكاتەوە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 2011، بە هۆی قەیرانی داراییەوە دوایین ژمارەی ڕۆژنامەی (كۆمەڵا) لە باشوری كوردستان بڵاوكراوەتەوە كە زمانحاڵی (كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان) بوو، ڕۆژنامەكەش بە یەكجاریی داخرا.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 2012، پەرلەمانی كوەیت بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی (ئەحمەد عەبدولعەزیز سەعدون)ی وەكو سەرۆكی (ئەنجومەنی ئوممە) واتە پەرلەمانی كوەیت هەڵبژارد.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 2012، هونەرمەند و ئەكتەری ناوداری میسری (حاتەم محەمەد مەحمود ڕازی) ناسراو بە (حاتەم زولفەقار) لە تەمەنی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە، كە بەشداریی لە چەندین فیلم و زنجیرەی درامادا كردووە و خاوەنی جەماورێكی زۆر بووە.
- ڕۆژی 15ی شوباتی ساڵی 2012، بە هۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە ناو گرتووخانەی (كۆمایاگوا) لە هندۆراس 360 كەس گیانیان لە دەست دا كە زۆرینەیان زیندانیكراوەكان بوون دەیانی دیكەش بریندار بوون.
- ئەمڕۆ لە سربیا بە ڕۆژی جەژنی نیشتمانیی لە قەڵەم دەدرێت، لە سەنگافورەش ڕۆژی بەرگریی سەرتاسەرییە و مەراسیمی تایبەت بەو بۆنەیە دەگێڕدرێت.