- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1264ی زاینی، هێزەكانی شانشینی قشتالە هێرشێكی گەورەیان كردە سەر شاری (شریش) لە ناوچەی ئەندەلوس و داگیریان كرد، كە ماوەی پێنج سەدە بوو لەلایەن موسڵمانەكانەوە بەڕێوە دەبرا، كە ئەوەش رێگەی خۆش كرد بۆ سەندنەوەی تەواوی خاكی ئەوروپا لە دەستی موسڵمانەكان.
- دوای ئەوەی كۆرییەكان توانییان خاكەكەیان لە چینییەكان بسەننەوە و شانشینێكی تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن، ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1446ی زاینی، لە شانشینی كۆریا دەست بەبەكارهێنانی ئەلف و بێی (هانگۆل)ی كرا وەكو ڕەنوسی ئەو شانشینە، كە پێشتر بەڕەنوسی چینی كاری دەكرد.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1514، (لویسی دوانزدەهەم)ی پاشای فەرەنسا پرۆسەی هاوسەرگیریی لەگەڵا شاژنە (ماری تیۆدۆر) ئەنجامدا و هەردوو دەسەڵاتی ناوچەكانیان یەكخست، كە ئەوەش بووە هۆی یەكخستنی ناوچە جیاجیاكانی فەرەنسا و دروستكردنی وڵاتێكی بەهێز.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1558، لە شانشینی فەنزوێلا دەست بە بنیاتنانی شاری (ماردە) كرا، كە پێگەیەكی بازرگانیی و ستراتیژیی هەبوو لەو سەردەمەدا و دواتر بوە ناوەندێكی گەورە لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە و بازرگانانی ناوچەكانی ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و شانشینە گەورەكانی ئەو سەردەمە.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1595، هێزەكانی شانشینی ئیسپانیا هێرشێكی فراوانیان كردە سەر خاكی فەرەنسا، كە لە ئەنجامی شەڕێكی گەورە و رووبەڕووبوونەوەیەكی زۆر و كوشتارێكی زۆر لە ریزی سوپای هەردوو وڵاتدا، سەرئەنجام هێزەكانی ئیسپانیا توانییان شاری (كامبرای) فەرەنسا داگیر بكەن.
- لە میانی جەنگی حەوت ساڵەی نێوان ڕوسیای قەیسەری و هێزە جیاجیاكانی ناوچە و هەرێمەكانی شانیشنی ئەڵمانیادا، ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1760، هێزەكانی ڕوسیا هێرشێكی گەورەیان كردە سەر هێزە هاوبەشەكانی ئەڵمانیا و شاری بەرلینیان داگیر كرد.
- بە هۆی چڕبوونەوەی ناكۆكییەكانی نێوانیان لەسەر سنور و چەند پێگەیەكی سەربازیی، ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1806، بیلاڕوسیا جەنگی لە دژی فەرەنسا ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1820، بەرپرسانی هەرێمی گوایاكیل دوای گفتوگۆیەكی زۆر و رێكەوتنی نێوانیان بڕیاریاندا لە ژێردەستەیی داگیركاری ئیسپانی ڕزگاریان ببێت، بەوەش سەربەخۆییان ڕاگەیاند و دوای هەوڵێكی زۆر لەگەڵ وڵاتە زلهێزەكانی ئەوروپا توانییان متمانەی وڵاتان بەدەست بهێنن، ئەو هەوڵەش دروستبوونی دەوڵەتی ئیكوادۆری لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1824، حكومەتی كۆستاریكا بڕیارێكی دەركرد بە قەدەغەكردنی هەموو جۆرە مامەڵە و بازرگانیكردنێك بەكۆیلەوە و سیستمی كۆیلایەتیشی بە یەكجاری هەڵوەشاندەوە، كە پێشتر بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لەو وڵاتەدا برەوێكی زۆری هەبوو.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1906، بانگخوازی ئیسلامیی و نوسەر و ئەدیبی میسری و ڕاڤەكاری قورئانی پیرۆز (سەید قوتب) لە دایك بووە، كە چەندین بەرهەمی لە بواری فكری ئیسلامیدا نوسیوە و خاوەنی تەفسیری بەناوبانگی (فی زیلالل قورئان)ە و یەكێك بوە لەو كەسانەی كاریگەریی بەسەر فیكری ئیخوان موسلمینەوە هەبوە.
- لە پاش كۆچی دوایی (حسێن كامل)ی سوڵتانی میسر، ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1917، شازادە (فوئاد كامل)ی جێنشین و برای سوڵتان، چووە سەر كورسیی دەسەڵات و وەكو سوڵتانی نوێی میسر دەستنیشان كرا.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1962، كۆماری ئۆگەندا لە ژێردەستەیی ڕزگاری بوو سەربەخۆیی ڕاگەیاند، دواتریش وەكو وڵاتێكی خاوەن سەروەریی دانی پێدا نرا و بوە ئەندامی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1963، سوپای هاوبەشی هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا لە ترسی هەنگاونانی كورد بۆ دروستكردنی وڵاتێكی سەربەخۆ و رزگاربوونی لە دەستی داگیركاران، یەكێتییەكیان لە دژی گەلی كورد ڕاگەیاند و بڕیاریاندا، بە هاوبەشی كار بۆ سەركوتكردنی شۆڕشی ئەیلولی كورد بكەن، كە ماوەی چەند ساڵێك بوو لە باشوری كوردستان لە دژی حكومەتی عێراق هەڵگیرسابوو.
- دوای ئەوەی شۆڕشی ئەیلول زۆربەی ناوچەكانی باشوری كوردستانی لە دەستی دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق ڕزگار كرد، ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1964، بۆ یەكەم جار سەركردایەتی شۆڕش بڕیاریدا، ڕێكخستنی كاروبارەكان و بەڕێوەبردنی ناوچە ئازادكراوەكان بە یاسا ڕێكبخرێت.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1966، (دەیڤد كامیرۆن)ی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە دایك بووە، كە لە سەر پارتی پارێزگاران توانیی كورسیی دەسەڵات بگرێتە دەست.
- دوای دەستگیركردنی (چێ گیڤارا) و هاوكارەكانی لە بۆسەیەكی هێزەكانی پۆلیڤیادا، ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1967، بە فەرمانێكی سەربازیی حكومەتی پۆلیڤیا و بە شێوەیەكی نهێنی و لە دادگاییكردنێكی گوماناویدا، گیڤارا سزای كوشتنی بۆ دەرچوو گوللـەباران كرا.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1973، هێزەكانی میسر لە ڕۆخی خۆرهەڵاتی نۆكەندی سوێس، هێرشێكی گەورەیان كردە سەر هێزەكانی سوپای ئیسرائیل و زۆربەی ئەو ناوچەیەیان كۆنترۆڵا كرد و لە دەستی سوپای ئیسرائیلیان سەندەوە، كە پێشتر داگیریان كردبوو.
- ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2001، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تێكڕای دەنگی ئەندامەكانی پشتیوانیی خۆیان بۆ هێرشی سوپای ئەمریكا پیشاندا بۆ سەر خاكی ئەفغانستان، بە هۆی ئەوەی حكومەتی تاڵیبان ئامادە نەبوو (ئوسامە بنلادن)ی سەركردەی رێكخراوی قاعیدە ڕادەست بكات كە تۆمەتبار بوو بە پیلاندادانی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر بۆ سەر سەنتەری بازرگانیی جیهانی لە شاری نییویۆرك و بارەگای پنتاگۆن.
- بە هۆی هەوڵە زۆرەكانی لە بواری دبلۆماتیی و دروستكردنی گیانی پێكەوەژیان لە نێوان گەلانی جیهاندا، ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2011، خەڵاتی نۆبڵا بۆ بواری ئاشتی بەخشرایە (باراك ئۆباما)ی سەرۆكی ئەمریكا.
- لە میانی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی میسردا لە دژی دەسەڵاتەكەی (حوسنی موبارەك)، ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2011، لە شاری قاهیرەی پایتەخەتی میسر شەڕ و پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا كە بەهۆیەوە نزیكەی 30 كەس گیانیان لە دەست دا و دەیانی تریش بریندار بوون.
- ئەمڕۆ بەڕۆژی جیهانیی پۆستە لەقەڵەم دەدرێت، لە ئۆگەنداش جەژنی سەربەخۆییە و بۆنەی گەورە بەڕێوەدەچێت، لە كۆماری ئیكوادۆریش ئەمڕۆ بە ڕۆژی نیشتمانی هەژمار دەكرێت، لە كۆریای باشوریش ئەمڕۆ ڕۆژی ڕەنوسی (هانگۆل)ە.