بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەم


-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 741ی زایینی، ئیمپراتۆر (كارل مارتەر) دامەزرێنەر ‌و ڕابەری ئیمپراتۆریەتی كارۆلنجی كۆچی دوایی كردووە، كە بەهێزترین سەركردەی سەربازیی ‌و سیاسیی ئیمپراتۆرییەتەكە بووە.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1383ی زایینی، (فرناندۆی یەكەم)ی پاشای پورتوگال كۆچی دوایی كردووە، كە ڕۆڵی زۆری هەبووە لە دەستگرتن بەسەر چەندین ناوچەی جیاجیای جیهاندا ‌و توانیویەتی پێگەی پورتوگالییەكان لە ئەوروپادا زۆر بەهێز بكات.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1797، لەلایەن پاڵەوان ‌و نەبەردی بەریتانی (ئەندری جاك گارنوران)ەوە یەكەم تاقیكردنەوەی سەركەوتوانەی خۆفڕێدان بە پەڕەشووت ئەنجامدرا كە لە باڵۆنێكی هەواییەوە لە بەرازیی سەدان مەترەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و ئەوەش بوە سەرەتایەك بۆ گەشەكردنی هونەری پەڕەشووت.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1859، هێزەكانی سوپای ئیسپانیا لە كەناراوەكانی مەغربی عەرەبی دابەزین ‌و دەستیان بە هێرشكردنە سەر خاكی ئەو وڵاتە كرد بە ئامانجی داگیركردنی.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1873، هەریەكە لە ئیمپراتۆریەتی ڕوسیا ‌و دەوڵەتی ئەڵمانیا ‌و ئیمپراتۆریەتی نەمسای مەجەڕی هاوپەیمانێتییەكی سێقۆڵییان مۆر كرد بە مەبەستی هاوكاریكردنی یەكتری لە سەرجەم بوارەكاندا.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1906، هونەرمەند ‌و وێنەكێش ‌و شێوەكاری فەرەنسی (پۆڵا سیزان) كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین تابلۆی بەنرخی كێشاوە ‌و رۆڵی زۆری بینیوە لە پێشخستنی هونەری وێنەكێشاندا.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1907، پارتی نیشتمانیی میسری بەڕابەرایەتی (مستەفا كامل) لە شاری قاهیرە پێكهێنراوە كە ئامانجی سەربەخۆبوونی میسر بووە لە ژێردەستەیی داگیركاران.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1913، یەكەم قوتابخانەی كوردی لە شاری (خوئی) خۆرهەڵاتی كوردستان كراوەتەوە، كە بە یارمەتیی (سمایل خانی شكاك)‌و (عەبدولڕەزاق بەدرخان) كەرەستە ‌و مامۆستای تایبەتی بۆ دابین كرا ‌و ژمارەیەك منداڵی كورد خرانە قوتابخانەكە بۆ ئەوەی بەزمانی كوردی بخوێنن.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1919، ئەدیب ‌و نوسەری ناوداری بەریتانی (دۆریس لیسینگ) لە دایك بووە كە بە هۆی خزمەتە زۆرەكانی بۆ بواری ئەدەب ساڵی 2007 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئادابدا پێبەخشراوە.
-    لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا ‌و ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1940، حكومەتی ئیتاڵیا جەنگی لە دژی یۆنان ڕاگەیاند ‌و دەستی بە هێرشكردنە سەر خاكی یۆنان كرد.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1956، لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە هێرش كرایەر سەر فڕۆكەیەكی مەغربی كە سەركردەكانی شۆڕشی جەزائیر لە نێوانیشیاندا (ئەحمەد بن بللە)ی دەگواستەوە، سەرئەنجام فڕۆكەكەیان دەست بەسەردا گرت.
-    دوای ئەوەی یەكێتیی سۆڤێت ژمارەیەك موشەكی ئەتۆمیی دایە حكومەتە كۆمۆنیستییەكەی كوبا، ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1962، (جۆن كینیدی) سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا ئابڵوقەی دەریایی ‌و ئاسمانی بخاتە سەر حكومەتەكەی (فیدڵا كاسترۆ) چونكە بە بۆچوونی كۆشكی سپی ئەو هەنگاوە ببووە مەترسی بۆ سەر خاكی ئەمریكا.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1963، هەردوو حكومەتی سوریا ‌و عێراق ڕێككەوتن لەسەر سەركوتكردنی شۆڕشی ئەیلول كە لە باشوری كوردستان هەڵگیرسابوو، لە ئەنجامیشدا حكومەتی سوریا 3 هەزار سەرباز ‌و ژماەرەیەك چەكی زۆری خستە بەردەست سوپای عێراق.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1964، ئەدیب ‌و دەرونناس ‌و نوسەری ناوداری فەرەنسی (جان پۆڵا سارتەر) خەڵاتی نۆبڵی ڕەتكردەوە كە ئەو ساڵە لە بواری ئادابدا پێی بەخشرابوو، بەڵام سارتەر ئامادە نەبوو خەڵاتەكە وەربگرێت.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1984، ئەدیب ‌و شاعیری نیشتمانپەروەر ‌و ناسراوی گەلی كورد (جگەر خوێن) لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1986، هێزەكانی سوپای عێراق لە چەندین قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر گوندەكانی دەوروبەری كەركوك ‌و تەقتەق ‌و كۆیە، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە زۆر بە توندی وەڵام درانەوە ‌و زیانەكانی سوپای عێراق دەیان كوژراو و بریندار بوون، بێجگە لەوەش دەست گیرا بەسەر چەندین پارچە چەكی قورسدا، هاوكات لەو شەڕەشدا شەش پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1989، لە شاری تائیفی عەرەبستانی سعودی نوێنەری پێكهاتە ‌و لایەنە جیاجیاكانی لوبنان ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتییان مۆر كرد بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان ‌و كاری هاوبەش.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1990، لە شاری بەیروت ‌و لە ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە هێرش كرایەر سەر (دانی شەمعون) ئەمینداری گشتیی پارتی نیشتمانپەروەرانی ڕزگاریخوازی لوبنان، كە لە ئەنجامدا خۆی ‌و هاوسەرەكەی ‌و هەردوو منداڵەكەی گیانیان لەدەستدا.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1990، كۆمەڵەی جوگرافیی شاهانەی بەریتانیا ئاشكرایكرد كە لە ماوەی 25 ساڵدا دەریای ئارال وشك دەبێت ‌و ئەوەش بە گەورەترین كارەساتی ژینگەیی دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، چونكە ئەگەر كار بۆ چارەسەركردنی نەكرێت ئەوا بەهۆیەوە زیان ‌و كارەساتێكی پێشبینینەكراو ڕوو لە گۆی زەوی دەكات.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2004، سێهەم فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەستی پێكرد، كە ماوەی دوو هەفتەی خایاند ‌و چەندین فیلم ‌و كورتە فیلمی كوردی لە ناوچە جیاجیاكانی هەر چوار پارچەكەی كوردستانەوە بەشدارییان تێدا كردبوو.
-    ڕۆژی 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2008، (عەلی موئمن) وەكو باڵیۆزی كوەیت لە شاری بەغداد بەڵگەنامەی دەستبەكاربوونی دایە دەست (جەلال تاڵەبانی) سەرۆك كۆماری عێراق، كە لە پاش داگیركردنی كوەیت لەلایەن سوپای عێراقەوە لە ساڵی 1990دا، ئەوە یەكەم باڵیۆزی كوەیت بوو لە عێراق دەستبەكار بێت.
-    ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی زمان فسكی لە قەڵەم دەدرێت ‌و چەندین كۆڕ ‌و كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێ ‌و لە هەمان كاتدا چەندین ڕاپۆرتی زانستی بڵاودەكرێنەوە سەبارەت بە چۆنێتیی چارەسەركردنی زمان فسكی لە نێوان منداڵاندا.


هه‌واڵی زیاتر