- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 51ی زایینی، ئیمپراتۆر (دۆمیتیان)ی فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی لە دایك بووە كە یەكێك بووە لە فەرمانڕەوا بەهێز و تواناكانی ڕۆمەكان و ڕۆڵی زۆری بینیوە لە بەهێزكردنی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی دەستگرتن بەسەر ناوچەی جیاجیای جیهاندا.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 996ی زایینی، (ئۆگۆ كابییە)ی پاشای فەرەنسا كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵی زۆری بینیوە لە یەكخستنی ناوچە جیاجیاكانی فەرەنسادا لە ژێر یەك سیستمی حوكمڕانیدا.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1147، سوپای وڵاتانی ئەوروپا لە چەند لایەكەوە هێرشێكی گەورەیان كردە سەر شاری (لشبۆنە)ی سەر بە دەوڵەتی ئەندەلوس و پاش شەڕێكی قورس و كوژرانی هەزاران كەس لە سوپای موسڵمانان و سوپای ئەوروپییەكان، سەرئەنجام شارەكەیان داگیر كرد و لەژێر دەستی موسڵمانەكیان دەرهێنا.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1260، (ڕوكنەدین بێبەرس) فەرماندەی سوپای مەمالیكەكان هێرشی كردە سەر (سەیفەدین قەتز)ی سوڵتانی مەمالیك و كوشتی، دواتریش چووە سەر كورسیی دەسەڵات و بووە سوڵتانی نوێی مەمالیكەكان و نازناوی (زاهر بێبەرس)ی پێبەخشرا.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1607، لە دۆڵی (ئەرسەلان بیلی) جەنگێكی گەورە لە نێوان سوپای دەوڵەتی عوسمانی و هێزەكانی میر (عەلی جانپۆڵاد بەگ)ی سەركردەی شۆڕشگێڕانی كورددا هەڵگیرسا و دوای شەڕێكی سەخت لە ئەنجامدا هێزەكانی دەوڵەتی عوسمانی سەركەوتن.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1648، وڵاتە زلهێزەكانی ئەوروپا دانیان بە سەروەریی خاكی هۆڵەندەدا ناو بووە وڵاتێكی خاوەن سەربەخۆیی.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1795، هەرسێ دەوڵەتی ڕوسیای قەیسەری و نەمساو بروسیا، دوای داگیركردنی وڵاتی پۆڵۆنیا خاكی پۆڵۆنیایان لە نێوان خۆیاندا دابەش كرد.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1898، هونەرمەند و وێنەكێش و شێوەكاری ناوداری فەرەنسی (بیێر سیسیل بۆفیس دی شاڤان) كۆچی دوایی كردووە، كە لە پاش خۆی چەندین تابلۆی بەنرخی بەجێهێشتووە.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1917، شۆڕشی ئۆكتۆبەر لە ڕوسیا بەرپابوو كە بە هۆیەوە بەڵشەفییەكان چوونە سەر كورسیی دەسەڵات و حكومەتێكی ماركسییان لە ڕوسیادا دامەزراند، دواتریش ناوی ڕوسیایان گۆڕی بۆ یەكێتیی سۆڤێت.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1929، بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان و دابەزینی بەهای دراوی چەندین وڵاتی جیهان و بڵاوبوونەوەی بێكاریی كە بە قەیرانی (ۆڵا ستریت) ناسراوە، قەیرانێكی گەورەی ئابوریی ڕووبەڕووی جیهان بووەوە و ماوەی چەند ساڵێكی خایاند كە تێیدا چەندین كۆمپانیای گەوەری جیهان مایەپووچ بوون.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1934، (مەهاتما گاندی) ڕابەری هندۆسەكانی هندستان بڕیاریدا لە ریزەكانی پارتی كۆنگرەی نیشتمانیی پاشەكشە بكات و دەستی لەو پارتە كێشایەوە.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1935، یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (ڕوناكی) لە شاری هەولێر بڵاوكراوەتەوە كە ڕۆژنامەیەكی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و ڕوناكبیریی بووە و لەلایەن ژمارەیەك نوسەر و كەسایەتیی كوردەوە بەڕێوەبراوە.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1945، هەریەكە لە كۆماری میسر و عەرەبستانی سعودی، چوونە ناو ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەكو ئەندامی ئەو ڕێكخراوە وەرگیران.
- بەهۆی ئەو پشێوییەی ناوخۆی پاكستانی گرتبووەوە، ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1954 حكومەتی پاكستان باری نائاسایی لەو وڵاتەدا ڕاگەیاند بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ڕەوشی سیاسیی وڵات.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1964، هەریەكە لە حكومەتەكانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئیسرائیل، ڕێككەوتننامەی (سیفەرز)یان مۆركرد كە تێیدا ڕێككەوتن لە سەر داڕشتنی پلانێكی هاوبەش بۆ یەكسختنی هێزەكانیان و هێرشكردنە سەر سوپای وڵاتانی عەرەبی.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1964، شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا دانی بە سەربەخۆیی زامبیادا ناو هێزەكانی لەو وڵاتە پاشەكشە پێكرد، بەوەش زامبیا بە وڵاتێكی خاوەن سەروەریی.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1970، كۆنگرێسی كۆماری چیلی بڕیاریدا (سلڤادۆر ئەلیندی) وەكو سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە هەڵببژێرێت كە بیروبۆچوونی ماركسیی هەبوو.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1980، (ئیسحاق نافۆن)ی سەرۆكی ئیسرائیل بە سەردانێك گەیشتە میسر و لەگەڵا (ئەنوەر سادات)ی سەرۆكی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە بە مەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دبلۆماتییەكانی نێوان تەلئەبیب و قاهیرە و چەسپاندنی ڕێككەوتننامەی ئاشتیی لە نێوان میسر و ئیسرائیلدا كە لە كامپ دەیڤد لەسەری ڕێككەوتبوون.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1985، (واین ڕۆنی) یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە دایك بووە، كە خزمەتێكی زۆری بە بواری تۆپی پێی وڵاتەكەی كردوە.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1986، هێزەكانی سوپای عێراق هێرشێكی بەربڵاویان كردە سەر ناوچەی (قەرەچوغ)، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە زۆر بە توندی وەڵام درانەوە و پاش شەڕێكی سەخت و كوژران و برینداركردنی زیاتر لە سەد سەرباز سەرئەنجام هێرشەكەی سوپای بەعس تێكشكێنرا.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1996، بە ناوبژیوانیی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، شەڕی براكوژی لە باشوری كوردستان كۆتایی پێهات و شەڕەكە بە یەكجاریی ڕاگیرا.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1997، دەوڵەتی توركیا ڕاگەیاند كە لە میانی هێرشەكانی چەند مانگێكدا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باشوری كوردستان پێنج هەزار گەریلای كوشتووە، بەڵام ئەو هەواڵە لەلایەن پەكەكەوە بەدرۆ خرایەوە.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2002، وەكو ناڕەزایەتییەك لە دژی بێهەڵوێستیی سەركردەكانی عەرەب، (موعەممەر قەزافی) سەرۆكی لیبیا بڕیاریدا وڵاتەكەی لە ڕێكخراوی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی پاشەكشە بكات و دواتریش چووە ناو ڕێكخراوی یەكێتیی ئەفریقاوە.
- ڕۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2003، دوایین گەشت بە فڕۆكەی جۆری (كۆنكۆرد)ی فەرەنسی لە شاری نییویۆركی ئەمریكاوە بۆ شاری پاریسی فەرەنسا ئەنجامدرا، كە خێراترین جۆری فڕۆكەی مەدەنی بوو دەیتوانی خێراتر لە دەنگ بفڕێت، بە وەش گەشتكردن بەو جۆرە فڕۆكەیە كۆتایی پێهات.
- ئەمڕۆ بە ڕۆژی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە قەڵەم دەدرێت، هەر ئەمڕۆش بە ڕۆژی جیهانیی زانیارییەكان لە بارەی گەشەپێدانەوە هەژمار دەكرێت، لە زامبیاش ئەمڕۆ جەژنی سەربەخۆییە و بۆنە و ئاهەنگی گەورە بەڕێوەدەچێت.