بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەم


-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1466ی زایینی، بیرمەند ‌و نوسەر ‌و فەیلەسوفی ناوداری هۆڵەندی (دسیدریۆس ئیراسمۆس) لە دایك بووە، كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین تێزی لە بوارەكانی فەلسەفە ‌و فكردا نوسیوە.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1704، فەیلەسوفی بەناوبانگی ئینگلتەرا ‌و جیهان (جەیمس كۆك) كۆچی دوایی كردووە، كە ڕۆڵی زۆری هەبووە لە پێشخستنی فكری خۆرئاوادا.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1886، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەردە لەسەر پەیكەری ئازادی لادرا كە بە یەكێك لە پەیكەرە گەورەكانی جیهان لە قەڵەم دەدرێت ‌و لەلایەن گەلی فەرەنساوە پێشكەش بە گەلی ئەمریكا كراوە.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی  1914، پزیشك ‌و زانای گەورە (یۆناس سۆلك)ی ئەمریكی لە دایك بووە كە دۆزەرەوەی ڤاكسینی ئیفلیجیی منداڵانە ‌و بە هۆی ئەو داهێنانە بەنرخەوە لە سەرتاسەری جیهاندا سەدان هەزار منداڵی لە مەترسییەكانی نەخۆشیی ئیفلیجی ڕزگار كردووە.
-    دوای سەركەوتنی بەرەی شۆڕشگێڕانی میسر لە هەڵبژاردنە گشتییەكەی میسردا، ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1924، (سەعد زەغلول)ی ڕابەری شۆڕشی میسر یەكەم كابینەی وەزاریی لەو وڵاتەدا پێكهێنا.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1955، (بیل گەیتس) دامەزرێنەر ‌و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بەناوبانگی مایكرۆسۆفت بۆ بواری پرۆگرامەكانی كۆمپیوتەر ‌و سۆفتوێر لە دایك بووە.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1956، (مەحمود ئەحمەدی نەژاد) شەشەمین سەرۆك كۆماری ئێران لە دایك بووە كە لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2013 بۆ ماوەی دوو خول سەرۆكی ئێران بوە.
-    پاش ئەوەی ئەمریكا ‌و یەكێتیی سۆڤێت ڕێككەوتن لەسەر كێشەكانی نێوانیان ‌و بە تایبەت كێشەی موشەكەكانی كوبا، ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1962حكومەتی مۆسكۆ ڕایگەیاند كە سەرجەم موشەكە ئەتۆمییەكانی لە خاكی كوبادا دەكێشێتەوە ‌و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ ناو خاكی یەكێتیی سۆڤێت.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1962، تەلەفزیۆنی ڕەسمیی جەزائیر ئاشكرایكرد كە گەلی ئەو وڵاتە لە ژێردەستەیی داگیركاران ڕزگاری بووە ‌و سەروەریی گەڕاوەتەوە بۆ گەلی جەزائیر.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1966، (عەبدولڕەحمان عارف)ی سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە ناوچەی ڕەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر ‌و لە سەربازگەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە نزیك مەفرەقی ڕەواندز لەگەڵا (مەلا مستەفای بارزان) سەركردەی شۆڕشی ئەیلول كۆبووەوە ‌و تاووتوێی چەند پرسێكیان كرد.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1973، كۆتایی بە جەنگی ناوخۆیی ڤێتنام هات ‌و شەڕ لە بەرەكانی جەنگدا ڕاگیرا كە ماوەی چەندین ساڵا بوو لە نێوان هەردوو پارچەكەی ڤێتنامدا ‌و بە هۆی لەشكركێشیی سوپای ئەمریكاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە هەڵگیرسابوو، بەو هۆیەشەوە دەیان هەزار هاوڵاتی ببوونە قوربانی ‌و سوتماكی جەنگەكە.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1973، ئەدیب ‌و نوسەر ‌و ڕەخنەگری ناوداری گەلی میسر ‌و وڵاتانی عەرەب (تەها حسێن) كۆچی دوایی كردووە، كە لە ماوەی ژیانیدا وێڕای ئەوەی نابینا بووە چەند پۆستێكی گرنگی وەكو ڕاگری كۆلێژی ئاداب ‌و وەزیری ڕۆشنبیریی میسری وەرگرتووە، بە هۆی بەرهەم ‌و كارە ناوازەكانیشیەوە لە بواری ئەدەبدا نازناوی (عەمیدی ئەدەبی عەرەبی)ی پێبەخشراوە.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1974، لە میانی كۆنگرەی هەشتەمی لوتكەی وڵاتانی عەرەبیدا كە لە شاری (ڕیبات)ی پایتەختی مەغرب سازكرابوو، كۆنگرەكە پێداگریی لەسەر ئەوە كرد كە ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستینی تەنها نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی فەڵەستینە ‌و وەكو ئەندامی كۆمكاری عەرەبی ناساندی.
-    ئێوارەی ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1982، هێزێكی زۆری سوپای عێراق ‌و جاشە بەكرێگیراوەكانی ڕژێمی بەعس هێرشیان كردە سەر گوندی (فەقێیان)ی سەر ناوچەی سۆران، بەڵام مەفرەزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر بە توندی بەرپەرچیان دانەوە ‌و دوای شەڕێكی قورس كە زیانەكانی دوژمن بیست كوژراو و چەندین بریندار ‌و نۆ دیل بوو، هێرشەكە بە تەواوی تێكشكێنرا‌و دەستیش بە سەر چەندین چەك ‌و كەرەستەی سەربازیدا گیرا ‌و پێشمەرگە داستانێكی گەورەیان تۆمار كرد.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1985، (میخائیل گۆرباچۆڤ) وەكو سكرتێری گشتیی پارتی كۆمۆنیستی سۆڤێت هەڵبژێردرا دواتریش كرایە سەرۆكی یەكێتیی سۆڤێت ‌و كورسیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست.
-    دوای ئەوە هێرشێكی سوپای عێراق بۆ سەر گوندی (گولیجە)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تێكشكێنرا، ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1985 سوپای عێراق هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر ئەو گوندە دەست پێكرد ‌و سەرجەم گوندەكەی لەگەڵا زەویدا تەخت كرد.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1995، لەلایەن حەوت پارت ‌و لایەن ‌و ڕێكخراوی سیاسیی باشوری كوردستانەوە لیژنەیەكی هاریكاریی نیشتمانیی پێكهێنرا بە مەبەستی ڕزگاركردنی ئەزموونی باشور ‌و چارەسەركردنی ئەو ناكۆكیی ‌و كێشە ‌و شەڕانەی لە نێوان لایەنەكاندا سەریهەڵدابوو.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1996، هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوەیت جامی سیانزدەهەمین پاڵەوانێتیی كەنداوی بۆ تۆپی پێ‌ بردەوە كە لە سوڵتاننشینی عوممان بەڕێوەچوو.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2006، لە نزیك شاری (كییف)ی پایتەختی ئۆكراین گۆڕێكی بەكۆمەڵا دۆزرایەوە كە هەزاران تەرمی تێدا بوو مێژووی كوشتنەكەشیان بۆ ساڵی 1930 دەگەڕایەوە كاتێك لەلایەن بەڵشەفییەكانی ڕوسیاوە قەسابخانەیەك لە دژی شۆڕشگێڕانی گەلی ئۆكراین ئەنجامدرابوو.
-    ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2007، خاتوو (كرستینا فێرناندیز) وەكو سەرۆكی ئەرجەنتین هەڵبژێردرا ‌و شوێنی (نیستۆر كەیرشنێر)ی هاوسەری گرتەوە بەوەش بووە یەكەم ژن لە مێژووی ئەرجەنتیندا كە پۆستی سەرۆكی ئەو وڵاتە بگرێتە دەست.
-    ئەمڕۆ لە كۆماری چیك بە جەژنی سەربەخۆیی لە قەڵەم دەدرێت ‌و بۆنەی گەورە بەڕێوەدەچێت، لە كۆماری سلۆڤاكیاش ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی ئەو وڵاتە دەكرێتەوە.


هه‌واڵی زیاتر