بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 6ی تشرینی دووەم


-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1494ی زایینی، سوڵتان (سولەیمانی قانونی) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی لە دایك بووە كە ڕۆڵی زۆری هەبووە لە بەهێزكردنی پێگەی عوسمانییەكان ‌و فراوانكردنی دەسەڵاتیان لە ناوچەكانی ئەوروپا و ئەفریقادا.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1771، زانای بواری گەردوونناسی ‌و نوسەری ئینگلیزی (جۆن بفیس) كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین بەرهەمی گرنگی لە بواری گەردوونناسیدا داناوە.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1860، (ئەبراهام لینكۆڵن) وەكو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڵبژێردرا ‌و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1913، لە كاتێكدا (مەهاتما گاندی) سەرپەرشتیی ڕێپێوانێكی كرێكارانی كورەكانی خەڵوزی دەكرد لە باشوری ئەفریقا، لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی ئەفریقای باشورەوە دەستگیر كرا.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1922، (جۆرجی پێنجەم)ی پاشای بەریتانیا ئاشكرای كرد كە ئێرلەندا لە چوارچێوەی وڵاتانی كۆمۆنوێڵسدا دەوڵەتێكی ئازادە نەك كۆمارێكی سەربەخۆ، بەوەش سەروەریی لەو دەوڵەتە وەرگرتەوە و وەكو بەشێك لە بەریتانیای مەزن وەسفی كرد.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1941، نوسەر ‌و ئەدیب ‌و ڕەخنەگری فەرەنسی (مۆریس لۆبلان) كۆچی دوایی كردووە، كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتی زۆری بواری ئدەبی كردوە ‌و ژمارەیەك بەرهەمی گرنگیشی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1944، لە بنكەی (هانفۆردی ئەتۆمی) لە ئەمریكا بۆ یەكەمجار توخمی پلۆتۆنیۆم دەرهێنرا ‌و وەكو مادەیەكی سەرەكی بەرهەمهێنرا.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1952، مامۆستا (گۆران)ی شاعیری ناسراوی گەلی كورد كرایە بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی (ژین) كە لە شاری سلێمانی چاپ ‌و بڵاودەكرایەوە.
-    دوای هەوڵێكی زۆری وڵاتان و كۆمەڵی نێودەوڵەتی، ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1956 هێزە هاوبەشەكانی بەریتانیا ‌و فەرەنسا ‌و ئیسرائیل پرۆسە سەربازیی ‌و هێرشەكانیان بۆ سەر خاكی میسر ڕاگرت كە پێشتر ئەنجامیان دابوو.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1975، لە مەراكش ڕێپێوانێكی گەورەی جەماوەریی بە ناوی (ڕێپێوانی سەوز) بۆ ناوچەی بیابانی خۆرئاوای ئەو وڵاتە ئەنجامدرا، كە تێیدا داوای چارەسەركردنی كێشەی بیابانی خۆرائاوا كرا بە شێوەیەكی ئاشتییانە.
-    دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی جەماوەریی ‌و خۆپیشاندان لە ئێراندا، ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1978، (محەمەد ڕەزا پەهلەوی) پاشای ئێران بڕیاریدا حوكمی عورفی لە ئێراندا جێبەجێ‌ بكرێت ‌و باری نائاسایی لە وڵاتدا ڕاگەیاند بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی شۆڕش ‌و خۆپیشاندانەكان.
-    لەمیانی هەڵبژاردنە گشتییەكانی توركیادا ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1983، پارتی نیشتمانی دایك كە لەلایەن (تۆرگۆت ئۆزال)ەوە ڕابەرایەتی دەكرا زۆرینەی دەنگەكانی مسۆگەر كرد ‌و حكومەتی پێكهێنا.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1988، جەماوەری ناوچەی (كالیدۆنیای نوێ‌) لە ڕیفراندۆمێكی گشتیدا دەنگیان بەوەدا كە هەرێمەكەیان ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ ‌و كار بۆ ئەوە بكرێت ببنە خاوەن سەروەریی خۆیان.
-    دوای داگیركردنی خاكی كوەیت لەلایەن سوپای عێراقەوە ‌و هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر سوپای عێراق كە بە هۆیەوە سەرجەم بیرە نەوتییەكانی كوەیت لەلایەن سوپای عێراقەوە تەقێنرانەوە، ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1991 دوایەمین بیرە نەوتی كوەیت كوژێنرایەوە.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان كە بە بانگهێشتنامەیەكی فەرمیی گەیشتبووە ئەوروپا، لە شاری ژنێف لەگەڵا چەند دەزگایەكی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبووەوە ‌و تێیدا ڕەوشی باشوری كوردستان ‌و چۆنێتی هاوكاریكردنی لەلایەن كۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
-    ڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی ساڵی 2005، بە هۆی زریان ‌و باهۆزی (ئیڤان)ەوە كە ویلایەتەكانی (كنتاكی ‌و ئیندیانا)ی ئەمریكای گرتەوە سی هاووڵاتی ئەمریكی گیانیان لەدەستدا ‌و سەدانی تریش بریندار بوون بێجگە لەوەش هەزاران خانوبەرە ‌و باڵەخانە ڕوخان، زیانە داراییەكانیش بە سەدان ملیۆن دۆلار خەمڵێنرا.
-    ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی قەدەغەكردنی بەكارهێنانی ژینگە بۆ بواری جەنگ ‌و ململانێی چەكداری لە قەڵەم دەدرێت، لە كۆمارەكانی تاجیكستان ‌و دۆمینیكانیش ئەمڕۆ ڕۆژی دەستوورە، لە سوید ‌و فینلەنداش ئەمڕۆ بە ڕۆژی زانست هەژمار دەكرێت.


هه‌واڵی زیاتر