بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 8ی تشرینی دووەم


-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 30ی زایینی، ئیمپراتۆر (نێرڤا) لە دایك بووە كە یەكەم ئەپاتیرەی ئەنتۆنیای ڕۆمانی بووە ‌و ڕۆڵی زۆری هەبووە لە دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ‌و بەهێزكردنی پێگەی رۆمەكان لە ئەوروپا ‌و جیهاندا.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1620، جەنگی شاخی سپی لە نزیك شاری پراگ لە نێوان شوێنكەوتوانی هەردوو مەزهەبی كاسۆلیك ‌و پرۆتستانتدا ڕوویدا كە ئەنجامەكەی بە سەركەوتنی سوپای ئیمپراتۆر (فردیناندی دووەم) كۆتایی هات.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1627، (جەهانگیر)ی ئیمپراتۆری مەغۆلی هندی كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بووە لە فەرمانڕەوا بەهێزەكانی مەغۆل ‌و ڕۆڵی زۆری هەبووە لە فراوانكردنی دەسەڵاتی مەغۆلەكان لە كیشوەری ئاسیا ‌و خۆرهەڵاتی دووردا.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1793، حكومەتی شۆڕشی فەرەنسا بڕیاریدا دەرگاكانی كۆشكی لۆڤەر وەكو گەلەرییەكی گشتی بە ڕووی هاووڵاتیاندا بكرێتەوە كە پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی شاهانەوە قەدەغە كرابوو.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1880، هێزەكانی دەوڵەتی ئێرانی سەفەوی لە شاری سنەی خۆرهەڵاتی كوردستان كۆبوونەوە بە مەبەستی هێرشی فراوان بۆ سەر شۆڕگێڕانی كورد، كە لەلایەن (شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری)یەوە ڕابەرایەتی دەكران.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1889، هەرێمی مۆنتانا چووە پاڵا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ‌و بووە ویلایەتی ژمارە 41ی ئەمریكا.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1900، نوسەر ‌و ڕۆماننوسی ناوداری ئەمریكی خاتوو (مارگرێت میچڵا) لە دایك بووە، كە لە ماوەی ژیانیدا چەند بەرهەمێكی بەپێزی نوسیوە ‌و بۆ چەندین زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون.
-    دوای وەرگێڕانی ئینجیل بۆ زمانی یۆنانی، ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1901، لە شاری ئەسینای پایتەخت شەڕ و پێكدادانێكی گەورە لە نێوان هاووڵاتیان ‌و پۆلیسی ئەو وڵاتەدا ڕوویدا كە بە هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1918، هێزە داگیركارەكانی سوپای ئینگلیز هێرشێكی گەورەیان كردە سەر شاری موسڵی عێراق كە لە ژێر دەستی سوپای عوسمانیدا بوو، پاش شەڕێكی خوێناوی هێزەكانی ئینگلیز شارەكەیان داگیر كرد.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1949، (داڤید گۆریۆن)ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە حكومەتی وڵاتەكەی مافی خۆیەتی شاری قودس بخاتە سەر دەسەڵاتی ئیسرائیلەوە، ئەوەش یەكەم لێدوانی ئاشكرای بەرپرسانی حكومەتی تەلئەبیب بوو كە ئیسرائیل بە نیازە قودس بە تەواوی داگیر بكات.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1953، ئەدیب ‌و شاعیری بە ناوبانگی ڕوسی (ئیڤان بۆنین) كۆچی دوایی كردووە كە بەهۆی خزمەتەكانی لە بواری ئەدەب و شاكارەكانیەوە ساڵی 1933 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئادابدا پێبەخشراوە.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1960، (جۆن كینیدی) وەكو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڵبژێردرا ‌و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1965، حكومەتی بەریتانیا بە شێوەیەكی فەرمی سزای لەسێدارەدانی لەو وڵاتەدا ڕاگرت.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1978، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە گوندی (شێنێ‌) هێرشیان كردە سەر كۆبوونەوەیەكی كادرانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە وەڵامدرانەوە ‌و هێرشەكە تێكشكێنرا.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1987، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە شارۆچكەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك حەوت هاووڵاتیی كوردیان لەسێدارەدا كە پێشتر دەستگیر كرابوون ‌و لەلایەن دادگای بەناو سەورەی بەعسەوە سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، لە میانی پاڵەوانێتیی كیشوەری ئاسیادا بۆ تۆپی پێ‌ هەڵبژاردەی ژاپۆن بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی سعودییەی بردەوە ‌و جامەكەی بۆخۆی مسۆگەر كرد.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، بە هۆی پەرەسەندنی ئاژاوە ‌و كوشتار لە ناو شارۆچكەی فەللوجەی عێراقدا سوپای ئەمریكا بە دە هەزار سەرباز ‌و بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی گەمارۆی شارۆچكەكەیان دا بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ڕەوشی ئەمنیی ‌و لەناوبردنی گروپ ‌و شانە چەكدارەكان.
-    لە ئاكامی ئەو پشێویی ‌و نائارمییەی كە دەوروبەری شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسای گرتبووە، ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 2005 حكومەتی فەرەنسا باری نائاسایی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك ڕاگەیاند بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ڕەوشەكە.
-    ڕۆژی 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 2006، (دۆناڵد ڕامسفێڵد) وەزیری بەرگریی ئەمریكا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، هۆكارەكەشی بۆ ئەو ڕەخنە ‌و گلەییانە دەگەڕایەوە كە لەلایەن جەماوەری ئەمریكاوە بە هۆی جەنگی عێراقەوە لێی دەگیران.
-    ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی ئاوەدانكردنەوە ‌و بیناسازیی لە قەڵەم دەدرێت ‌و لە وڵاتانی جیهاندا كۆڕ ‌و كۆبوونەوە ‌و لێكۆڵینەوەی فراوان بەڕێوەدەچن بە مەبەستی خستنەڕووی نوێترین هەوڵ ‌و كۆشش ‌و پێشكەوتنەكانی بواری تەلارسازی.


هه‌واڵی زیاتر