بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 11ی تشرینی دووەم


-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1155ی زایینی، (ئەلفۆنسۆی هەشتەم)ی پاشای شانشینی قشتالە لە دایك بووە، كە هەوڵی زۆریداوە بۆ پتەوكردنی دەسەڵاتی قشتالەكان.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1675، زانای بواری فیزیا ‌و بیركاریی (گۆتفرید لایبنتز) بۆ یەكەمجار بیردۆزی خستنەبریی ‌و ژماردنی ڕووبەری دانا، كە بە هۆیەوە پێوانەكردنەكان لە ڕێگەی هاوكێشە ‌و بیردۆزی زانستییەوە شیكار دەكرێن.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1821، نوسەر ‌و ئەدیب ‌و ڕۆماننوسی بەناوبانگی ڕوسیا ‌و جیهان (فیۆدۆر دۆستۆیفسكی) لە دایك بووە، كە چەندین ڕۆمان ‌و بەرهەمی گرنگی نوسیوە ‌و بۆ زۆربەی زمانە زیندووەكانی جیهان وەرگێڕدراون.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1855، نوسەر ‌و بیرمەند ‌و فەیلەسوفی ناوداری دانیماركی (سۆرین فیرتانن) كۆچی دوایی كردووە، كە لە پاش خۆی چەندین تێزی لە بوارەكانی فەلسەفە و فكردا بەجێهێشتووە.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1909، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستی بە بنیاتنانی بنكەیەكی زەبەلاحی دەریایی كرد لە بەندەری (بیرل هاربەر)ی دورگەكانی هاوای لە كەناراوەكانی زەریای ئارامدا.
-    دوای سەرهەڵدانی شەڕ ‌و پشێویی لە نێوان فەڵەستینی ‌و جولەكەكاندا، ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1936، لیژنەی (بیڵا)ی سەر بە كۆمەڵەی گەلان گەیشتنە خاكی فەڵەستین بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ناكۆكیی ‌و پشێوییەكانی ئەو ناوچەیە.
-    دوای مردنی (كەمال ئەتاتورك)ی سەرۆك كۆماری توركیا، ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1938، (عیسمەت ئینۆنۆ) وەكو سەرۆك كۆماری نوێی توركیا هەڵبژێردرا ‌و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1945، (دانێل ئۆرتێگا)ی سەرۆكی نیكاراگوا لە دایك بووە، كە یەكێكە لە سەركردە سەرسەختەكانی ئەمریكای لاتین ‌و نەیارێكی بەهێزی سیاسەتەكانی ئەمریكایە.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1962، (عەبدوڵڵا سالم سوباح)ی میری دەوڵەتی كوەیت ڕەزامەندیی لەسەر دەستووری ئەو وڵاتە پیشاندا، بەوەش كوەیت بووە یەكەم وڵاتی ناوچەی كەندا و كە ببێتە خاوەنی دەستوورێكی تایبەت بە خۆی.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1974، هونەرمەند ‌و ئەكتەری ئەمریكی (لیۆناردۆ دی كاپریۆ) لە دایك بووە، كە بەشداریی لە چەندین فیلمی سینەمایی جیهانیدا كردووە ‌و چەندین خەڵاتی گەورەی سینەماییشی بەدەست هێناوە ‌و لە هەمان كاتدا چالاكوانێكی بەهێزی بواری ژینگەشە.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1978، (مەئمون عەبدولقەیوم) وەكو سەرۆكی دورگەكانی ماڵدیف هەڵبژێردرا ‌و چووە سەر كورسیی حوكمڕانی.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1979، سەركردایەتیی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە خۆرهەڵاتی كوردستان كۆنفرانسێكی سازكرد بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی باشوری كوردستان ‌و شۆڕشی كورد.
-    ئێوارەی ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1987، مەفرەزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردە سەر بنكە ‌و بارەگاكانی سوپای عێراق ‌و دەزگا ئەمنییەكانی بەعس لە ئۆردوگای (چەرمەگا) كە بە هۆیەوە دەیان پیاوی ڕژێمیان كوشت ‌و دەیانی تریش بریندار بوون ‌و ژمارەیەكی زۆریش بەدیل گیران.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، بە بڕیارێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان واتە پەرلەمان دادگای باڵای شۆڕش هەڵوەشێنرایەوە، كە پێشتر لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە پێكهێنرابوو.
-    لە پاش مردنی (یاسر عەرەفات)ی سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستینی، ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، (ڕوحی فەتوح)ی سەرۆكی ئەنجومەنی یاسادانانی فەڵەستینی وەكو سەرۆكی نوێی دەسەڵاتی فەڵەستین بۆ قۆناغی گواستنەوە هەڵبژێردرا ‌و شوێنی عەرەفاتی گرتەوە.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، بە هۆی سەرهەڵدانی پشێویی ‌و نائارامی لە پارێزگای نەینەوادا، بە بڕیارێكی ئیدارەی ئەو پارێزگایە سەرجەم ڕێگە‌وبان ‌و پردەكانی ناوشاری موسڵا داخران ‌و باری نائاسایی ڕاگەیەنرا.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 2006، بزوتنەوەی ئەمەل ‌و حزبوڵڵای لوبنانی بڕیاریاندا نوێنەری خۆیان لە حكومەتی لوبنان بكێشنەوە بە هۆی ئەوەی (فوئاد سنیورە)ی سەرۆكی حكومەت لە پرس ‌و هاوكێشە سیاسییەكاندا پشتگوێیان دەخات بە تایبەت لە دۆسێی تیرۆركردنی (ڕەفیق حەریری)دا.
-    ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 2010، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی (ئوسامە نوجێفی)ی وەكو سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژارد، دواتریش (جەلال تاڵەبانی) بۆ خولی دووەم وەكو سەرۆك كۆماری عێراق متمانەی پێبەخشرا ‌و هەر لەو ڕۆژەشدا سەرۆك كۆمار (نوری مالكی)ی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی نوێی عێراق ڕاسپارد.
-    ئەمڕۆ لە هەریەكە لە وڵاتەكانی ئەنگۆلا ‌و پۆڵۆنیا بە جەژنی سەربەخۆیی لە قەڵەم دەدرێت ‌و مەراسیم ‌و ئاهەنگی گەوەری نیشتمانیی بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچن، لە دورگەكانی ماڵدیفیش ئەمڕۆ جەژنی كۆمارییە.


هه‌واڵی زیاتر