- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1092ی زایینی، (جەلال دەولە مەلیك شا)ی سوڵتانی سەلجوقی كۆچی دوایی كردووە، كە ڕۆڵی زۆری بینیوە ل ەفراوانكردنی دەسەڵاتی سەلجوقییەكاندا و پێگەیەكی بەهێزی هەبوە.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1601، سوپای دەوڵەتی عوسمانی سەركەوتنێكی گەورەیان بەسەر هێزەكانی ئەڵمانیادا بەدەست هێنا دوای ئەوەی لەلایەن ئەڵمانییەكانەوە لە ناوچەی (قانیجە) گەمارۆ درابوون.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1626، پاپا (ئۆربانی هەشتەم) بە شێوەیەكی فەرمیی هەستا بە كردنەوەی كاتدرائیەی (پوترسی پیرۆز) لە ڤاتیكان.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1793، مۆزەخانەی لۆڤەر لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ڕووی گەشتیاران و جەماوەری هونەردۆستتدا كرایەوە كە بە یەكێك لە مۆزەخانە بەناوبانگەكانی جیهان لە قەڵەم دەدرێت.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1897، زانای فیزیاناسی ئینگلیزی (پاتریك بلاكێت) لە دایك بووە كە بە هۆی داهێنانەكانیەوە ساڵی 1948 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری فیزیادا پێبەخشراوە.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1918، هەردوو حكومەتی فەرەنسا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكرد نەتەوەكانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی كە دۆڕاوی جەنگی یەكەمی جیهانی بوو دەتوانن ببنە خاوەن قەوارەی سەربەخۆی خۆیان لە نێویشیاندا نەتەوەی كورد ئەوەش ڕێگەخۆشكەر بوو بۆ پەیماننامەی سیڤەر.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1922، ئەدیب و ڕۆماننوسی بەناوبانگی فەرەنسی (مارسیل برۆست) كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵی باشی بینیوە لە پێشخستنی ئەدەبی نوێی فەرەنسیدا و خاوەنی چەندین شاكاری ئەدەبییە.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1930، كۆمەڵەی ئایینی (سۆكا گاكی) ژاپۆنی دامەزراوە كە كۆمەڵەیەكی سەر بە ئایینی بوداییە و جەماوەرێكی زۆری لە دەوری خۆی كۆكردووەتەوە.
- بە هۆی هێرشكردن و داگیركردنی خاكی ئەسیوبیا لەلایەن هێزەكانی ئیتاڵیاوە، ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1935، ڕێكخراوی كۆمەڵەی گەلان بڕیاریدا گەمارۆی سیاسی و دبلۆماتی بخرێتە سەر حكومەتی ڕۆما.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1937، هێزە ئەمنییەكانی توركیای كەمالی هەستان بە لەسێدارەدانی (سەید ڕەزا)ی ڕابەری شۆڕش لە باكوری كوردستان و دە سەركردەی تری كورد، هەندێك لە سەرۆك هۆزەكانیش بە سی ساڵا زیندانیكردن حوكمدران و ژمارەیەكی دیكەش لە شۆڕشگێڕەكان ئازادكران.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1940، سوڵتان (قابوسی كوڕی سەعید ئال سەعید) سوڵتانی عوممان لە دایك بووە، كە نۆهەمین حوكمڕانی ئەو وڵاتەیە و زۆربەی دەسەڵاتەكانی عوممانی لە دەستدایە و ساڵی 1970 چووەتە سەر كورسیی دەسەڵات.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1963، (عەبدولسەلام عارف) كودەتایەكی بە سەر بەعسییەكانی عێراقدا ئەنجامدا كە هاوبەشی بوون لە فەرمانڕەواییدا، سەرئەنجام عەبدولسەلام چووە سەر كورسیی دەسەڵات و هەموو بەعسییەكانی لە دەسەڵاتی سیاسیی و حكومەتی بەغداد دوورخستەوە و گاردی نەتەوەییشی هەڵوەشاندەوە.
- ئێوارەی ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1987، لە هەردوو ناوچەی چەمچەماڵا و بەرانان مەفرەزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چەند چالاكییەكدا هێرشێكی سوپای عێراقیان تێكشكاند و پەلاماری بارەگاكانی سوپای عێراقیاندا كە بە هۆیانەوە چەندین سەربازی سوپای عێراق كوژران و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون بێجگە لەوەش زیانێكی زۆری ماڵییان بە هێزەكانی سەر بە رژێمی بەعس گەیاند.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1987، بە هۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە میترۆی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەیان كەس گیانیان لە دەست دا و سەدانی تریش بریندار بوون.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1990، بە فەرمانی دادگای بەنا و شۆڕشی بەعس هەرسێ شۆڕشگێڕ و تێكۆشەری كورد (جەبار حاجی ڕەشید، مامۆستا ئەحمەدی سناعە و وەستا بەكری دارتاش) لەلایەن هێزە ئەمنییەكانە عێراقەوە لە سێدارە دران.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانی عێراق پشتیوانیی خۆیی بۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان واتە پەرلەمان ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 1993، حكومەتی باشوری ئەفریقا لەگەڵا (نیڵسۆن ماندێلا)ی ڕابەری ڕەشپێستەكانی ئەو وڵاتە و هاوڕێكانی ڕێككەوتن لەسەر ڕەشنوسی دەستووری هەمواركراوی باشوری ئەفریقا بۆ قۆناغی گواستنەوە.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004، هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لە نزیك سنورەكانی كەرتی غەززەی فەڵەستین هێرشیان كردە سەر یەكەیەكی سوپای میسر كە بە هۆیەوە 3 سەربازی میسری كوژران، ئەوەش كێشەیەكی گەورەی لە نێوان قاهیرە و تەلئەبیبدا دروست كرد.
- ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 2010، زانای ناوداری بواری گەردونناسی (برایان مارسدن)ی بەریتانی كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بووە لە زانا بەتواناكانی بواری گەردونناسی و چەندین توێژینەوەی لە بواری زانستی گەردوندا ئەنجامداوە.
- ئەمڕۆ لە سوڵتاننشینی عوممان بە ڕۆژی نیشتمانیی لە قەڵەم دەدرێت و بۆنە و مەراسیمی گەورە بەڕێوەدەچن، لە مەراكشیش ئەمڕۆ جەژنی سەربەخۆییە، هاوڵاتیانی لاتیڤیاش ئەمڕۆ ئاهەنگ بە بۆنەی ڕزگارییەوە دەگێڕن.