بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 21ی تشرینی دووەم


-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 496ی زایینی، پاپا (گالیلیۆسی یەكەم)ی پاپای كلێسای ڕۆمانی كاسۆلیكی كۆچی دوایی كردووە، كە یەكێك بوە لە رابەرە ئایینییەكانی ئایینی مەسیحی.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1248ی زایینی، شاری (ئیشبیلییە)ی گەورە لە سەر بەندەری ئەندەلوس لەلایەن هێزەكانی شانشینی قشتالەوە داگیر كرا كە لەلایەن (فرناندۆی سێهەم)ی پاشاوە فەرماندەیی دەكران.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی  1694، نوسەر ‌و فەیلەسوفی ناوداری فەرەنسی فرانسوا ماری ئاروییە (ڤۆڵتێر) لە دایك بووە، كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین بەرهەمی گرنگی نوسیوە ‌و ساڵی 1778 كۆچی دوایی كردوە ‌و خەرمانێك بەرهەمی لە دوای خۆی بەجێهشێتوە.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1789، ویلایەتی كارۆلینای باكور ڕەزامەندیی لەسەر دەستووری ئەمریكا پیشاندا بەوەش وەكو ویلایەتی ژمارە 12ی ئەمریكا دانی پێدانرا ‌و چووە ناو ڕیزی ویلایەتە ڕێكخراوەكانی ئەمریكاوە.
-    پاش هەوڵێكی زۆر، ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1877، زانا ‌و داهێنەری بەناوبانگ (تۆماس ئەدیسۆن) سەركەوتنی بەدەست هێنا لە دروستكردنی یەكەم ئامێری (فۆنۆگراف)دا.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1931، یەكەم بینای كلێسای مەسیحی لەناو خاكی كوەیتدا دروست كرا كە ناوی (كلێسای مەسیح) بوو تێیدا سروتە ئایینییەكانی ئایینی كریستیانی تێدا ئەنجام دەدرا.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1935، گۆرانیبێژی دەنگخۆش ‌و نیشتمانپەروەری لوبنانی (فەیروز) لە دایك بووە، كە خاوەنی جەماوەرێكی زۆرە ‌و لە بوارەكانی ئەوین ‌و نیشتمانپەروەریدا گۆرانی دەڵێت ‌و بەشداریشی لە چەندین بەرهەمی هونەریی ‌و سینەماییدا كردوە.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1949، كۆمەڵەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دانی بە سەروەریی خاكی لیبیادا نا وەكو وڵاتێكی سەربەخۆ.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1952، مامۆستا (عەلائەدین سوجادی) لە نوسینی كتێبی (مێژووی ئەدەبی كوردی) بووەوە ‌و چاپ كرا كە باسی ئەدەبی كۆن ‌و نوێی كوردی دەكرد.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1970، زانای بواری فیزیا (س. ف. ڕامان)ی هندی كۆچی دوایی كردووە كە بەهۆی داهێنانەكانیەوە ساڵی 1930 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری فیزیادا پێبەخشراوە.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1988، مەفرەزە پارتیزانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناوچەی گەرمیان چەند چالاكییەكی گەورەیان لە دژی هێزەكانی سوپای عێراق ئەنجام دا ‌و زیانێكی زۆری گیانیی ‌و ماڵییان بە هێزەكانی عێراق گەیاند.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان یاسای ژمارە 12ی ساڵی 1992ی دەركرد كە تایبەت بوو بە وەزارەتی داد.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1992، پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی 16-3ی هەموو ساڵێك بكرێتە ڕۆژی شەهیدی كوردی وەكو وەفایەك بۆ یادی شەهیدانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید كە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بە چەكی كیمیایی بۆمبباران كرا ‌و 5 هەزار كەس بوونە قوربانیی.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1994، هەریەكە لە (جەلال تاڵەبانی) سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیماننامەیەكی هاوپەیمانێتییان مۆركرد بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1995، ڕێككەوتننامەی ئاشتیی دایتۆن لە نێوان سرب ‌و موسڵمان ‌و كراواتەكاندا مۆر كرا كە بە هۆیەوە شەڕی چەكداریی ناو بۆسنە ‌و هێرسك كۆتایی پێهات.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1995، (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) ڕابەری پارتی كرێكارانی كوردستان داوای لە ئەمریكا كرد نێوانگیریی نێوان پەكەكە ‌و توركیا بكات بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوانیان ‌و چارەسەركردنی پرسی كورد لە باكوری كوردستان بە ڕێگەیەكی ئاشتییانە.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1995، گۆرانیبێژ ‌و ئەكتەری شۆخ ‌و شەنگی میسری (لەیلا موراد) كۆچی دوایی كردووە، كە ساڵی 1918 لە دایك بوە ‌و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریی بوە.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 2003، لە شاری ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا كۆمیتەیەكی تایبەت لەلایەن ڕەوەندی كوردییەوە پێكهێنرا كە ئامانجی دادگاییكردنی (فرانس ڤان ئەنرات) بوو كە هاوكاریی ڕژێمی بەعسی كردبوو لە كیمیاییبارانكردنی گەلی كورددا لە باشوری كوردستان.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 2006، (بیار ئەمین جەمیل)ی وەزیری پیشەسازیی لوبنان لە ناوچەی جەدیدە هێرشی كرایە سەر ‌و تیرۆر كرا.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 2008، پەرلەمانی ڕوسیا ڕەزامەندیی لە سەر پرۆژەیاسایەك پیشاندا بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیی وڵات لە چوار ساڵەوە بۆ شەش ساڵا، ئەوەش وەكو رێگەخۆشكردنێك بۆ مانەوەی ڤلادیمێر پۆتن لەسەر كورسیی دەسەڵات.
-    ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، حكومەتی میسری بە سەرۆكایەتیی (عیسام شەریف) دەستلەكاركێشانەوەی خۆی دایە دەستی ئەنجومەنی باڵای هێزە چەكدارەكان كە لە پاش توندوتیژییەكانی میسرەوە دەسەڵاتی وڵاتی گرتبووە دەست.
-    ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی تەلەفزیۆن لە قەڵەم دەدرێت، لە بەنگلادشیش ئەمڕۆ بە جەژنی هێزە چەكدارەكان ئەژمار دەكرێت.


هه‌واڵی زیاتر