بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 1ی كانونی یەكەم


-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 1534ی زایینی، سوڵتان (سلێمانی قانونی) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی شاری بەغدادی لە ژێر دەستی سەفەوییەكانی ئێران دەرهێنا ‌و خستییە سەر ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 1640، پورتوگالییەكان بە سەرۆكایەتیی (جۆنی چوارەم) پاشای ئەو وڵاتە سەركەوتنیان بەسەر ئیسپانییەكاندا بە دەست هێنا ‌و پاش 50 ساڵا داگیركاریی كۆتاییان بە دەسەڵاتی ئیسپانیا لە وڵاتەكەیاندا هێنا.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 1882، (شەمسەدین ئینبابی) وەكو شێخی زانكۆی ئەزهەر دەستنیشان كرا كە رۆڵی زۆری هەبوو لە پێشخستنی زانكۆكەدا لە بواری زانستیدا.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 1942، (هیرۆ هیتۆ) ئیمپراتۆری ژاپۆن بڕیاریدا جەنگ لە دژی ئەمریكا ‌و هاوپەیمانەكانی بەرپا بكات ‌و لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا بچێتە پاڵا بەرەی میحوەر كە سەرئەنجام بە دۆڕاندنی بەرەی میحوەر كۆتایی هات.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 1981، بۆ یەكەمجار ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی جەستە واتە (ئەیدز) دۆزرایەوە كە لە ئێستادا بە مەترسیدارترین نەخۆشیی لە قەڵەم دەدرێت بۆ سەر مرۆڤ.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 1988، پاش دەربەدەربوونی خەڵكی هەڵەبجە ‌و ئاوارەبونیان بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ‌و دەرەوەی وڵات هێزە ئەمنییەكانی بەعس لە گوندی قلیاسانی نزیك شاری سلێمانی هەڵمەتێكی پشكنینیان ئەنجام دا ‌و لەو چوارچێوەیەدا سێ‌ خێزانی هەڵەبجەییان دەستگیركرد.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 1988، (بەنازیر بۆتۆ)ی كچی (زولفەقار عەلی بۆتۆ) وەكو سەرۆك وەزیرانی پاكستان هەڵبژێردرا كە یەكەمین ژن بوو ئەو پۆستە باڵایە لە پاكستاندا بگرێتە دەست.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریاندا لەگەڵا پارتەكانی دیكەی هەرێم بە لیستێكی هاوبەش بەشداریی لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی عێراق ‌و كوردستاندا بكەن.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، لە میانی كۆنگرەیەكدا كە لە شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بەڕێوەچوو  شەش سەركردەی هۆزەكانی كۆماری كۆنگۆ موسڵمانبوونی خۆیان ‌و هۆزەكانیان ڕاگەیاند.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 2006، ئۆپۆزسیۆنی لوبنان خۆپیشاندانێكی جەماوەریی فراوانیان سازكرد ‌و تێیدا داوای پێكهێنانی حكومەتێكی هاوبەشی نیشتمانییان كرد كە سەرجەم پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە لەخۆ بگرێت.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 2007، هونەرمەند ‌و دەرهێنەری بەناوبانگی عێراقی (ڕاسم جومەیلی) كۆچی دوایی كردوە  كە رۆڵی زۆری هەبوە لە پێشخستنی هونەری عێراقیدا ‌و بەشداریی لە دەیان فیلم ‌و زنجیرەی درامایی ‌و شانۆگەریدا كردوە لە پاش خۆیشی چەندین بەرهەمی گرنگی بەجێهێشتووە.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 2008، (باراك ئۆباما)ی سەرۆكی تازەهەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕایگەیاند كە (هیلاری كلینتۆن)ی ڕكابەری وەكو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەستنیشان كردووە كە لە پاش (مادلین ئۆلبرایت ‌و كۆندۆلیزا ڕایس) سێهەم ژنی ویلایەتە یەكگرتووەكان بوو ئەو پۆستە هەستیارە بگرێتە دەست ‌و لە میانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی دیموكراتەكاندا ركابەری ئۆباما بوو.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، حزبی وەفد ‌و كۆمەڵی ئیخوان موسلمین پاشەكشەیان لە قۆناغی دووبارەبووەنەوەی هەڵبژاردنەكانی میسردا ڕاگەیاند ‌و لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایان كرد كە لە میانی هەڵبژاردنەكاندا ساختەكاریی ئەنجام دراوە ‌و توندوتیژیی بەرامبەر دەنگدەران كراوە.
-    ڕۆژی 1ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، ئەدیب ‌و نوسەری ناوداری ئەڵمانی خاتوو (كریستا ڤۆڵڤ) كۆچی دوایی كردووە، كە لە ماوەی ژیانیدا هەوڵی زۆری داوە بۆ پێشخستنی بواری ئەدەب ‌و چەندین بەرهەمی بەپێزی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە.
-    ئەمڕۆ لە جیهاندا بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە ‌و بنبڕكردنی نەخۆشیی ئەیدز ناسراوە كە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بڕیاری لەسەر دراوە ‌و ساڵانە لەم ڕۆژەدا چەندین كۆنگرە ‌و كۆڕ ‌و كۆبوونەوە ‌و سیمیناری جیهانی ‌و هەرێمایەتیی ساز دەكرێن بە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە مەترسییەكانی گواستنەوە ‌و توشبوون بە ڤایرۆسی (HIV).


هه‌واڵی زیاتر