بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 6ی كانونی یەكەم


-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 846ی زایینی، ئیمام (حەسەن عەسكەری) ئیمامی ژمارە 11ی شیعەی دوانزدە ئیمامی لە دایك بووە كە مەزارگەكەی لە شاری سامەڕای عێراقە ‌و ساڵی 2005 لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی عێراقەوە تەقێنرایەوە بەو هۆیەشەوە شەڕێكی مەزهەبی ‌و ناوخۆیی لە عێراقدا بەرپابوو.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1240ی زایینی، هێزەكانی سوپای مەغۆل دوای هێرشێكی سەخت ‌و شەڕێكی قورس شاری (كییف)یان لە ئۆكراین داگیر كرد ‌و زیانێكی زۆریان بە شارەكە گەیاند.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1877، یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) لە ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە.
-    لە میانی شۆڕشی بەڵشەفیدا ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1917 فینلەندا سەربەخۆیی لە ڕوسیا وەرگرت ‌و بوە وڵاتێكی خاوەن سەروەریی.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1941، لە كاتی جەنگی یەكەمی جیهانیدا (جۆزێف ستالین) سەرۆكی یەكێتیی سۆڤێت بڕیاریدا سوپاكەی بەرەنگاری سوپای ئەڵمانیا ببێتەوە ‌و دژەهێرش لە بەرامبەر سوپای هێتلەر ئەنجام بدرێت كە بە هۆیەوە سوپای ئەڵمانیا شكستی خوارد ‌و جەنگ لە بەرژەوەندیی هاوپەیمانەكان شكایەوە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1945، یەكەم ژمارەی گۆڤاری كوردستان دەنگی كۆماری كوردستان لە شاری مەهابادی خۆرهەڵاتی كوردستان بڵاوكراوەتەوە كە گۆڤارێكی ئەدەبیی ‌و سیاسی بوە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1956، هێزەكانی سەر بە ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئەفریقای باشور (نیڵسۆن ماندێلا)ی تێكۆشەری ڕەشپێستەكان ‌و زیاتر لە 150 هاوكاریان دەستگیر كرد بە تۆمەتی تێكۆشانیان لە بەرامبەر سیستمی سیاسی ئەو وڵاتە ‌و سیاسەتی ئاپارتاید.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1964، هونەرمەند ‌و گۆڕانیبێژ ‌و ئەكتەری شۆخ شەنگی سینەمایی میسری (شیریهان) لە دایك بووە، كە بەشداریی لە دەیان فیلمی سینەمایی ‌و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا كردوە.
-    دوای جیابوونەوەی بەنگلادش لە پاكستان یەكەم حكومەت كە دانی بە بەنگلادشدا نا وەكو وڵاتێكی خاوەن سەروەریی هندستان بوو، لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی نییودلهیشدا حكومەتی پاكستان ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1971، سەرجەم پەیوەندییە دبلۆماتییەكانی لەگەڵا هندستان ڕاگرت.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1980، یەكەم ئەكادیمیای پزیشكیی سەربازی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا كرایەوە بە مەبەستی گرنگیدان بە پزیشكیی سەربازی بارەگاكەشی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بوو.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1981، (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) پێنجەمین كۆنگرەی خۆیی گرێدا كە تێیدا بڕیار درا حزبی دیموكرات ببێتە ئەندامی شورای میللیی مقاوەمەتی ئێران.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1988، وەفدی بەرەی كوردستانی بەشداریی لە كۆنگرەی سۆشیال دیموكراتدا كرد كە (جەلال تاڵەبانی) سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نوێنەری بەرەكە بوو.
-    بە هۆی هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی مزگەوتی (بابری) لە شاری ئەیۆدیای سەر بە هەرێمی (ئەتەر بردیش) لەلایەن هیندۆسە توندڕەوەكانی هندستانەوە بە مەبەستی بنیاتنانی پەرستگایەكی هیندۆسی، بەرەبەریانی ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1992، پێكدادانێكی خوێناوی لە نێوان موسڵمان ‌و هیندۆسەكاندا ڕوویدا كە بە هۆیەوە سەدان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 1996، (عەبدولحەمید كوشك) زانای ئایینی ‌و یەكێك لە بانگخوازانی بەناوبانگی ئایینی ئیسلام بەهۆی نەخۆشییەوە لە میسر كۆچی دوایی كردووە.
-    لە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 2003، (دۆناڵد ڕامسفێڵد)ی وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریكا گەیشتە شاری كەركوك ‌و لەگەڵا بەرپرسانی ئەو پارێزگایە تاووتوێی چەند پرسێكی گرنگیان كرد بە تایبەت هەماهەنگیی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك.
-    ڕۆژی 6ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، بە هۆی سەرهەڵدانی كێشە ‌و گرفت لە نێوان هەردوو ئەنجومەنی وەزیران ‌و پەرلەمانی كوەیتدا شێخ (سوباح ئەحمەد جابر سوباح)ی میری كوەیت فەرمانیدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی گەل واتە (پەرلەمان) بە ئامانجی هەڵبژاردنێكی گشتیی لەو وڵاتەدا.
-    ئەمڕۆ ڕۆژی سەربەخۆیی فینلەندایە ‌و هاونیشتمانیانی ئەو وڵاتە ئاهەنگی سەربەخۆبوونی وڵاتەكەیان لە ژێردەستەیی ڕوسەكان دەگێڕن، هەر ئەمڕۆش لە ئیسپانیا بە ڕۆژی دەستوور ئەژمار دەكرێت.


هه‌واڵی زیاتر