بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 7ی كانونی یەكەم


-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 43ی پێش زایین، گەورە فەیلەسوفی ڕۆمانی ‌و وتاربێژی شاری رۆما ماركۆس تۆلیۆس سیسرۆ ناسراو بە (شیشرۆن) كۆچی دوایی كردووە كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر شارستانییەتی ڕۆمەكان هەبووە، شیشرۆن ساڵی 106ی پێش زایین لە دایك بووە.
-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 637ی زایینی، لەلایەن سوپای موسڵمانەكانەوە بە فەرماندەیی (هیشامی كوڕی عوتبە) دوایین پێگەی سوپای فارسەكان لە شارۆچكەی جەلەولا كۆنترۆڵا كرا.
-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 1877، (تۆماس ئەدیسۆن)ی داهێنەر ‌و زانای بواری زانستی فیزیا لە دروستكردنی ئامێری (فۆنۆگراف)دا سەركەوتنی بەدەست هێنا كە لە ڕێگەیەوە بۆ یەكەمجار دەنگ تۆمار كرا و توانرا پەخش بكرێتەوە.
-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 1928، (ئەفرام نوام چۆمسكی) نوسەر ‌و رەخنەگر ‌و مێژوونوس ‌و چالاكوانی سیاسیی بە ناوبانگی ئەمریكا لە دایك بووە، كە یەكێكە لە فەیلەسوفە دیارەكانی سەدەمی بیستەم ‌و خاوەنی دەیان بەرهمی فیكریی ‌و فەلسەفی ‌و سیاسییە.
-    لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا ‌و ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 1941، هێزە دەریاییەكانی سوپای ژاپۆن لە دورگەی (ئەواهۆ)ی سەر بە دورگەكانی هاوای گورزێكی كاریگەریان لە هێزەكانی ئەمریكا دا ‌و سەربازگەی (بیرڵا هاربەر)یان بە تەواوی تێكشكاند.
-    دوای ڕێككەوتن لەگەڵا یەكێتیی سۆڤێت، سوپای ئێران پەلاماری كۆماری ئازەربایجانی دا كە ماوەی چەند مانگێك بوو سەربەخۆیی لە ئێران ڕاگەیاندبوو، سەرئەنجام ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 1946، هێزەكانی ئێران گەمارۆی كۆمارەكەیان دا ‌و لە پاش جەنگێكی چوار ڕۆژە كۆتاییان بە كۆماری ئازەربایجان هێنا.
-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 1953، یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (جمهوری)ی میسری بڵاوكراوەتەوە كە رۆژنامەیەكی سیاسیی ‌و فكریی بوە.
-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 1988، بۆ یەكەمجار لە سەر زاری (یاسر عەرەفات) سەرۆكی پێشووی دەسەڵاتی فەڵەستینییەوە دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نرا.
-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 1999، وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی (د. بەرهەم ئەحمەد سالح) بەشدارییان لەكۆنگرەی سۆسیال دیموكراتدا كرد كە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 2003 ‌و لە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق، بۆ یەكەم جار لە مێژووی باشوری كوردستاندا یەكەم فڕۆكەی مەدەنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نیشتەوە.
-    دوای ئەوەی دەسەڵاتی حكومەتەكەی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە لەسەر كار لابرا، لە هەڵبژاردنێكی گشتیدا (حامید كارزای) سەركەوتنی بە دەست هێنا ‌و ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، وەكو یەكەم سەرۆكی ئەفغانستان هەڵبژێردرا و سوێندی دەستووریی خوارد.
-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، حكومەتەكەی (كەمال جەنزوری) سەرۆك وەزیرانی میسر لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای سەربازیی میسردا سوێندی یاسایی خوارد، لەلایەن موشیر (محەمەد حسێن تەنتاوی) فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی میسریشەوە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی وڵات درایە دەست سەرۆك وەزیران.
-    ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، ئەنجومەنی دامەزراندنی نیشتمانیی تونس ڕەزامەندیی لەسەر دەستوورێكی كاتی بۆ ئەو وڵاتە پیشاندا بە ئامانجی ڕێكخستنی دەسەڵاتەكان ‌و ڕێگەخۆشكردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی كاتیی بۆ ئەو وڵاتە تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لە سەرتاسەری وڵاتدا.
-    ئەمڕۆ لە چەند وڵاتێكی جیهاندا بۆنە ‌و یاد ‌و ساڵڕۆژی تایبەت هەیە لەوانەش (جەژنی سەربەخۆیی لە كۆڵۆمبیا، ڕۆژی مۆم لە كۆتدیڤوار، دەستپێكردنی وەرزی سەرما لە ژاپۆن)، هەروەها ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی فڕۆكەوانیی مەدەنی ناسراوە كە ساڵی 1996‌و لە ڕۆژی 7-12دا ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بڕیاریدا ئەم ڕۆژە بكرێتە ڕۆژی جیهانیی فڕۆكەوانیی مەدەنی ‌و وڵاتان ‌و كۆمپانیاكانی بواری گەشتوگوزار ‌و فڕۆكەوانی ‌و بەرهەمهێنەری فڕۆكە لەم بۆنەیەدا تاووتوێی ڕەوشی فڕۆكەوانی بكەن لە جیهاندا.


هه‌واڵی زیاتر