بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 12ی كانونی یەكەم


-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 975ی زایینی، (عەزیز بیللا) كورسیی دەسەڵاتی خەلافەتی فاتمییەكانی گرتە دەست لە مسیر ‌و شوێنی (موعیز لیدینیللا)ی گرتەوە.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1574ی زایینی، سوڵتان (سەلیمی دووەم)ی سوڵتانی عوسمانییەكان كۆچی دوایی كردووە، كە یەكێك بوە لە سوڵتانە بەهێزەكان ‌و رۆڵی هەبوە لە فراوانكردنی دەسەڵاتەكەی.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1901، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا یەكەم پەخشی ڕادیۆیی لە نێوان هەردوو بەری زەریای ئەتڵەنتیكدا لە سەر دەستی (گۆلیلمۆ ماركۆنی)یەوە ئەنجام درا ‌و دەنگی لە كیشوەری ئەوروپاوە گەیاندە كیشوەری ئەمریكا.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1924، (فەیسەڵی یەكەم)ی پاشای عێراق پەیماننامەی نێوان عێراق ‌و بەریتانیای واژۆ كرد، بە گوێرەی ئەو پەیماننامەیەش عێراق كەوتە ژێر چاودێریی ئینگلیزەكانەوە.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1925، (ڕەزا پەهلەوی) كۆتایی بە حوكمڕانیی قاجارییەكان لە ئێراندا هێنا ‌و كورسیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1946، كۆماری ئازەربایجان كە ماوەی كەمتر لە ساڵێك بوو سەربەخۆیی ‌و جیابوونەوەی لە ئێران ڕاگەیاندبوو، بە یەكجاریی ڕووخا ئەوەش كاریگەریی زۆری لەسەر ڕووخانی كۆماری مەهاباد هەبوو.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1963، كینیا سەربەخۆیی وەرگرت ‌و وەكو وڵاتێكی خاوەن سەروەریی بووە ئەندامی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1979، بە پێی رەزامەندیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، كۆماری ڕۆدیسیا ناوەكەی بە شێوەیەكی فەرمی گۆڕدرا بۆ زیمبابۆی.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1984، (معاوییە ولد سیدی ئەحمەد تایع) كودەتایەكی سەربازیی لە دژی (محەمەد خونە ولد هیدالە) ئەنجامدا ‌و كورسیی دەسەڵاتی مۆریتانیای گرتە دەست.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1988، ڕادیۆی دەنگی بەرەی كوردستانی دەستی بە پەخشكردنی بەرنامەكانی كرد، كە لەلایەن یەكێتیی نیشتمانییەوە بەخشرا بە بەرەی كوردستانی ‌و ڕۆڵی هەبوو لە گەیاندن ‌و گواستنەوەی ڕووداو و پێشهاتەكان بە جەماوەری گەلی كوردستان.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1990، یەكەم كەناڵی ئاسمانیی عەرەبی دەستی بە پەخشكردنی بەرنامەكانی كرد ئەویش كەناڵی میسرییە بوو.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 1996، لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی (عودەی) كوڕە گەورەی (سەدام حسێن)ی سەرۆكی پێشووتری عێراق، هەرچەندە لە پەلامارەكەدا گیانی لە دەست نەدا بەڵام تووشی نیمچە ئیفلیجی بوو.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 2005، حكومەتی لوبنان داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد دادگایەكی نێودەوڵەتی پێكبهێنێت بۆ دادگاییكردنی ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە تیرۆركردنی (ڕەفیق حەریری) سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هەستان بە ئازادكردنی (ڕائد سەڵاح) سەرۆكی بزوتنەوەی ئیسلامیی لە فەڵەستین پاش ئەوەی بە تاوانی دەستدرێژیكردنە سەر پۆلیسێكی ئیسرائیلی بۆ ماوەی پێنج مانگ زیندانی كرابوو.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، ئەنجومەنی نیشتمانیی تونس بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی (مونسف مەرزوقی)ی سەركردەی پارتی كۆنگرە لە پێناو كۆماریی وەكو سەرۆك كۆماری تونس هەڵبژارد، ئەوەش پاش ڕوخانی دەسەڵاتەكەی (زەنلعابدین بنعەلی) بە یەكەم هەڵبژاردنی دیموكراتی لە تونسدا لە قەڵەم دەدرێت.
-    ڕۆژی 12ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، هونەرمەند ‌و ئەكتەری ناوداری میسر (ئەحمەد سامی عەبدوڵڵا) كۆچی دوایی كردووە، كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە بواری هونەری میسریی كردوە.
-    ئەمڕۆ لە وڵاتی كینیا ڕۆژی نیشتمانییە ‌و ئاهەنگی گەورەی نیشتمانیی بەڕێوەدەچێت هەر ئەمڕۆش لە ڕوسیا بە ڕۆژی دەستوور ناودەبرێت.


هه‌واڵی زیاتر